کە سواری پاسەکە بووم، حاجی دراوسێ کۆنەکەمان کە ماوەیەک بوو نەمدی بوو ، بانگی کردمە لای خۆی ناوچەوانی بە لەفاف بەسترا بوو، پاش هەواڵ پرسین و چاک و چۆنی . لێم پرسی بۆ سەرت بەستراوە؟
باسی ئەوەی بۆکردم کەکوڕە تاقانەکەی پێش ماوەیەک فێری دوو گۆڵی بووەوە ، ئەمیش
خەفەتی زۆر پێ خواردووە، چەند جارێ تۆپ و جل و پێڵاوی یاریان فڕێداوە و ، لەگەڵ ژنەکەیدا
زۆر هەوڵیان داوە دوری بخەنەوە لە یاری. بەڵام سوودی نەبووە ناچار منیش ئەچووم
لە ساحەکە ووریاییم دەکرد، بەڵام خۆشم تووشی نەخۆشیەکەی ئەو بووم و لەسەرەتادا
نەمدەزانی هەر گۆڵێ بکرایە ،
چەپڵەم لێدەدا ولە دواوە بە لەقە ئەیان شێلام ، چەندین جار لەسەر جەپڵە و فیکە شەرم بووەو سەرم شکاوە
کە دابەزی و خوا حافیزی لێکردم ، تەنەکەیەکی ڕۆنی بەتاڵی پێ بوو. لێم پرسی
کاک حاجی ئەو تەنەکە خاڵیە خێرە ؟!
ووتی ئەچم بۆ ساحەکە کوڕەکەم ئیمڕۆ یاری هەیە ، دەنگم نووساوە ناتوانم هاوار بکەم ، بەتەنەکە تەپڵیان بۆ لێ دەدەم ، تا گۆڵ بکەن
ووتی ئەچم بۆ ساحەکە کوڕەکەم ئیمڕۆ یاری هەیە ، دەنگم نووساوە ناتوانم هاوار بکەم ، بەتەنەکە تەپڵیان بۆ لێ دەدەم ، تا گۆڵ بکەن
نوسینی : عەزیز نەسین
وێنە : ئالن جۆنز