بۆ باشترکردن و زیاتر ناساندنی ماڵپەر زۆر گرنگە کە گرنگی زۆر بدرێت بە سیۆی ماڵپەر ، واتە باشترکردنی دەرکەوتنی ماڵپەڕ لە کاتی گەڕان لە ماشینەکانی گەڕان
پێشتر لە بابەتەکانی تر باسی سیۆ کراوە ،لێرەش بە کورتی بۆ وەبیرهێنانوە
سیۆ ، واتە چۆن ماڵپەڕەکەت و بابەتەکانی لە وێبگەڕەکانی وەکو بینگ و یاهو و گۆگڵ دا دەربکەوێ
چۆن وابکەی بە باشترین شێوە و بەریک و پێکی بدۆزرێتەوە
وا بکەین لە کاتی گەڕان دا ماڵپەڕەکەمان لە سەرەتای پیسنیارکراوەکانی گۆگڵ بێت کاتێ کە لە ووشەیەک دەگەڕیین
سیۆ دەکرێتە دوو بەشەوە
سیۆی نێوخۆیی
پەیوەستە بە ناوەڕۆکی ماڵپەڕەکەتەوە و پێکهاتە و بەشەکانی
کە ئەمانە دەگرێتەخۆ
ناونیشان
هەڵبژاردنی ناونیشانی دروست و پوخت و گونجاو بۆ ماڵپەر
تاکو کورت بێ ئاسانترە بۆ ناسینەوە و مانەوە لەیاد دا بەو مانایەش نا کە بەجۆریک کورت بێ واتای لە دەست بدا ، وە گونجاو بێ لەگەڵ ناوەرۆکی ماڵپەرەکە
زیاتر بەکارهێنانی کلیلە ووشەکان
بەکارهینانی ئەو وشانەی کە باون و پەیوەستن بە بابەت و ناوەڕۆکی ماڵپەڕەکەوە ، بە جۆریک بەکارهێنانەوەی هەمان وشە سێ جار لە دە دێر نوسین دا ، بەو شێوەیەش زۆر وشەکان دووبارە نەکرێنەوە ، چونکە گەر زۆریش بەکارببرێن ویبگەڕۆکەکان بە سپام دایدەنێن و پشتگوێی دەخەن
کلیلە ووشەکان ،واتە ئەو وشانەی کە پەیوەستی بابەت و بوارەکەن بۆ نمونە ماڵپەڕێکی کۆمپیوتەری کلیلە ووشەکانی تێرمی کۆمپیوتەری دەبن وەکو : کۆمپیوتەر ، زانستی کۆمپیوتەر ، ئایتی ، فێرکاری ، پرۆگرامسازی ، دیزاین ، تەکنەلۆژیا..هتد
تاگەکانی وێنە
کاتێ وێنەیەک دادەنرێ لە ماڵپەڕێک گرنگترین شت بۆی بریتیە لە دانانی ناوی وێنەکە لە نێو تاگی وێنە ، هەم بۆ ئەوەی گەر وینەکە بەردەست نەبوو لە ئاڵتی وێنەکە ناوەکەی بنوسێ هەم بۆ مەبەستی ناسینەوەی لە لایەن ماشینەگەڕۆکەکانەوە ، کە ئەوان وینەکان ناناسنەوە تەنها بە ناوەکانی نەبێ
بەستەرەکان
دانانی لینک - بەستەری ناوخۆی زۆر گرنگە ، بە نمونە دانانی لینکی چەند بابەتێکی هاوشێوە لە هەر بابەتێک دا ، وە بەجۆریک دابنرێن کە بە بەستەری ناوخۆی بناسرێنەوە واتە لینکی دەرەکی نەبن واتە پێشگرەکانی
لاببرێن http:// و www.
سیۆی دەرەکی
هەندێ کاریگەری دەرەکی کە کاریگەری ڕاستەوخۆی بەسەر ماڵپەرەکەوە دەبێ
site map - نەخشەی ماڵپەڕ
نەخشەی ماڵپەر یاخود ناوەرۆکی ماڵپەڕ کە بریتیە لە پەرەیەک تەواوی شێوە بۆماویی ماڵپەری تێدا دادەنرێ
واتە ماڵپەڕ لە چ بەشیک پێکهاتووە ، بە نمونە پەرەی سەرەتا پاشان بەشەکان و پەڕەکانی تر و لقەکانیان بەشیوەی هەڕەمی کاری لەسەر دەکرێ و لینکەکانیان دادەنرێ ، کە ئەمە ئاسانکاری باش دەکا بۆ وێبگەڕۆکەکان کە بە ئاسانی بابەتەکان ئندێکس بکەن
Backlinks - باک لینکس
لینکی ماڵپەری دەرەکی ، کە ئەمەش زۆر گرنگە ، باک لینک هەیە کە کۆمپانیاکان دەیفرۆشنەوە ، یاخود دەکری لە ڕێگەی گۆڕینەوەی لینک لەگەڵ ماڵپەرەکانی تر کە ریکلامی لینکی یەکتر بکەن لە ماڵپەرەکان
بەمەش ماڵپەڕ زیاتر بە بایەخ دەبێ و وێبگەڕەکان لێی دڵنیادەبنەوە لە دروستی و زووتر بابەتەکانی ڕادەکێشنە خۆ
چەند خاڵێکی گرنگ پێویستە پەیڕەوبکرێ لە کاتی دروستکردن و دانانی ماڵپەڕ و کارپێکردنی
دانانی ناویکی گونجاو کورت و دروست لەگەڵ بوارەکە بگونجێ -
هەڵبژاردنی سەردیری گونجاو بۆ بابەتەکان -
بەکارهێنانی کلیلە وشەی ( تاگ یاخود کیوۆرد) پەیوەست بە بابەتەکەوە -
دانانی ناو بۆ وێنە تاوەکو وێبدۆەزەکان ئاسان بیدۆزنەوە -
دانانی لینکی بابەتی هاوشیوەی بابەت -
دانانی لینکی ماڵپەڕی تر و ئاڵوگۆرکردنی لینک لەگەڵ ماڵپەری تر -
بەکارهێنانی مێتا تاگەکان لە پەڕەکانی ماڵپەڕ -
بەهیوای سوود
[تکایە لە هەر خاڵێک تێنەگەشتن دەتوانن بپرس و وەڵامی باشتر بەدەست بێنن]