بەراوردێکی کورت لە نێوان فۆتۆشۆپ و ئلیسترەیتەر

فۆتۆشۆپ پرۆگرامێکی گشتگرە لە ساڵی 1988 هاتەبەرهەم ، تایبەتمەند لە بۆ کاری وێنەسازی لە ڕووی ڕێکخخست و دەستکاری کردنی وێنەوە 
گشتگرە بەوەی زۆرترین کاری پێ دەکرێ ، لەوانە ڕێکخستن و دەستکاری کردنی وێنەی فۆتۆگرافی و کاری
ئیلستریشن و وێبدیزاین و تێکستسازی





لە کاتیک دا پرۆگرامی ئلیسترەیتەر ساڵێک لە پێش ئەو دەرکەوتووە بەڵام ئەم کەمێک تایبەتترە
زیاتر بۆ کاری وێنەی ئیلیسترەیشن و لۆگۆ سازی سودی لێ دەبیرنێ
گرافیکسازان زیاتر سوود لەمە وەردەگرن ، بە نمونە کە لۆگۆ دروست دەکەی کارکردن لێرە ئاسانترە دەتوانی قەبارە و شێوە زۆر ئاسان بگۆڕێ




:بە کورتی دەکرێ بووترێ

فۆتۆشۆپ
دەستکاری کردنی وێنە ، کارکردن لە سەر وێنە ، رێکخستن و زیادکردنی کاریگەری و ڕەنگ، نەخشەسازی

ئلیسترەیتەر
دروستکردنی وێنە ، دروستکردنی لۆگۆ و شیواز ، کاری گرافیکی فلات و ڕەهەند دار
لە جیهاندا بەشێوەی گشتی دیزاینەران زیاتر ڕوو لە فۆتۆشۆپ دەکەن 



 فۆتۆشۆپ : Photoshop
 ئلیسترەیتەر : Illistrator


نوسەر: سۆران --- کاتی بڵاوکردنەوە : 8/11/2014 --- هاوپۆل : گرافیک و دیزاین --- فەرهەنگۆکی وشەکان

بەژداری بە بابەتەکە بکە

فەیسبووکتویتەرگۆگڵ پڵاس
≡ کۆمێنت بنوسە
0 لێدوانی بلۆگ