ڕێوی و پشیلە

پشیلە و ڕێوی کەوتنە گفتوگۆ دەربارەی سەگەکانی ڕاو
پشیلە ووتی : من ڕقم لە سەگەکانی ڕاوە ، ئاژەڵی زۆر خراپن ، ڕاومان دەکەن و دەماکوژن
ڕێوی ووتی : من لە تۆ زیاتر ڕقم لێیانە
پشیلە پرسی : تۆ چۆن خۆت رزگار دەکەی لێیان؟
ڕێوی وەڵامی دایەوە : زۆر فێڵ هەیە بۆ رزگاربوون لێیان
پشیلە پرسی : دەکرێ بڵیی فێڵەکانت چین؟
ڕێوی ووتی: زۆر سادەن ، خۆم دەشارمەوە لە پشتی درەختە ئەستوەرەکان ،دەتوانم بە درێژایی پەرژینە دڕکاوییەکان ڕابکەم ، دەتوانم لەکونی ژێر زەوی خۆم حەشار بدەم ، وە زۆر فێل و تەڵەکەی تریش

ئێستا نۆرەی ڕێوی یەکە هات لە فێڵەکانی ڕێوییەکە بپرسێ
ڕێوی ووتی : تۆ چەندە فێڵ دەزانی؟
پشیلەکە وەڵامی دایەوە : تەنیا یەک دانە دەزانم
ڕێوی کەوتە گاڵتە پێکردن : ئۆی ، چەندە خەمهێنە ، تەنیا یەک فێڵ دەزانی؟ ئەوە چیە؟؟

پشیلەکە دەیویست وەڵام بداتەوە ، بەڵام ،کۆمەڵیک سەگی بینی ،وتی : من ئێستا ئەوە دەکەم ،ئەوە سەگەکان هاتن

ئەم شتانەی وت و بازی دایە سەر درەختەکانی ئەو نزیکانە کە سەلامەتن و دوورن لە سەگەکان ، ڕێوی هەموو تەڵەکەکانی ئەنجام دا بەڵام سەگەکان لێیان دا، پشیلەکە بەخۆی دەووت : ئای یەک تەڵەکەکەم لە هەموو ئەوانی ئەو باشترە


٢٨ ی دیسەمبەری ٢٠١٤
و. سۆران عبدالرحمن

ئەو کتێبانەی کە لە ٢٠١٤ خوێندمنەوە

کتێب وەکو بنەمایەک بۆ ژیان
باسی ئەوە ناکەم کتێب چیە و چۆنە ،هەتا ئەو دەمەی کتێب نەخوێنیتەوە هەستی پێ ناکەی














ئاشنابوون بە دۆس و فرمانەکانی MS DOS
















ـە بە بەواتای سیستەمی بەکارخەری دیسک دێت DISK OPERATING SYSTEM
کورتکراوەی MS DOS ووشەی
وە دوو پیتی " ئێم ئێس " کورتکراوەیە بۆ ناوی مایکرۆسۆفت کە بەرهەم هێنی پرۆگرامەکەیە

پەیوەندییە مەودا کورتەکان NFC



ڕۆژ بە ڕۆژ جیهانی تەکنەلۆژیا لە بەرەو پێشجوون و ئاسانکاری زیاتر دایە ، ڕەنگە هەندێکمان تەکنیکی "ئێن ئێف سی" ـمان بیستوە ، یاخود لە کاتی کڕینی مۆبایل و تەختە زیرەکەکان دا کە ئایا ئەو ئامێرە پاڵپشتی تەکنیکەکە دەکات یاخود نا












دوو پرۆگرامی بەهێز بۆ دروست کردنی ئەنیمەیشن

بۆ ئارەزوومەندانی بواری دیزاین و کاری ئەنیمەیشنی ، لێرەدا دوو پرۆگرامی تایبەت بە کاری ئەنیمەیشن باس دەکەین ، ئەنیمەیشن دوو ڕەهەندی و سێ ڕەهەندی هەیە 













كۆمەڵێك لە تاگەكان - HTML



كۆمەڵێك لە تاگەكان
لەم وانەیەدا کۆمەڵیک لە تاگەکان دەخەینە ڕوو لە گەڵ چۆنیەتی کارکردنیان

ئەم تاگە بە کاردێ بۆ تۆخکردنی نوسین
<b>تۆخكردنی نووسین</b>
تۆخكردنی نووسین

بۆ لارکردن
<i>لار كردنەوەی نووسین</i>
لار كردنەوەى نووسین

بۆ دروستکردنی هێڵ بە ژێر نوسین دا
<u>هێل لە ژێر نووسین دروست دەكات</u>

هێل لە ژێر نووسین دروست دە‌كات

پەرەگراف
<p>نووسینەكە‌ دەكات بە‌ پەڕەگراف</p>


خشتەى كۆمەڵێك تاگ



ئەمانەش چەند تاگێكی تاكن تەنها دە‌ستپیكیان هەیە‌ "بەشی داخراوی نیە‌"

دروستكردنی هێڵێكی ستونی <hr>

ئەم تاگە نووسین دێنێتە سەر دێرێكی نوێ<br>



  <PRE> ... </PRE> تاگی
 لە تایبەتمەندیەكانی ئەم تاگە ئەوەیە كە هەر چیەك لە نێوانی بنووسی وەكو خۆى دەریدەكات، واتە ئەگەر هاتوو نووسینمان هەبوو سپیەس "بۆشایی" لە نێوان بوو ئەوا وەكو خۆی بۆشاییەكەش دەردەكات یاخود ریزكردن و دانانی لە هەر لایەكی نووسین
 ئەم تاگە  كورتكراوەی ئەم وشەیەیە
Preformated

سەیرێكی ئەم نموونەیە بكە
<html> <head> <title> Performated </title> </head> <body>  <pre>   H T M L   : : : : : : : : :  A B C D E F G H I J  </pre> </body> </html>

 بە ئارەزووی خۆمان پیتەكانمان ریزكردووە بێ گوێدانە بۆشایی و دانانی تاگی تایبەت بۆ گواستنەوە بۆ هێلێكی نوێ . چونكە ئەم تاگە نووسینەكان وەكو خۆی دادەنێتەوە ..

ئەنجامەكەى بەم جۆرە دەبێت




تاگى دروستكردنی هێڵ
<hr>
بۆ دروستكردنی هێڵ ئەم تاگە بەكاردێت كە تاك تاگە واتە تەنها دەستپێكی هەیە،
تەنها بە نووسینی تاگەكە ،
راستەوخۆ هێڵێك دروست دەبێت

دەتوانین رەنگ و قەبارە و 
شوێنكەوتەی هێڵەكە دیار بكەین:
سەرنجی ئەم نموونەیە بدە
<html>
<head>
 <title> Line </title></head>
<body>
Normal line<hr>Red line<hr color="red" >
line size<hr size="10" >line incenter 50%
<hr width="50%">
<body/>
<html/>
 ئەنجامەكەی بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت



خاتونێک لە کۆباکابانا - پاوڵۆ کۆیڵۆ

خانمە بەتەمەنەکە لە سەر شۆستەی شەقامی ئەتلانتیک وەستابوو وە گیتاریکی پێ بوو ، وە پارچەیەک کە تێیدا بە دەست نوسرا بوو : با بەیەکەوە گۆرانی بڵێین


















کۆباکابانا - پاوڵۆ کۆیڵو

من و خێزانەکەم لە سوچێکی شەقامی کۆنستانتی رامۆس بوین لە کۆباکابانا ، لەوێ ئافرەتێکی بەتەمەنی شەست ساڵەی سەر ، کورسی جوڵاوی  لێبوو،  لە نێو حەشامەتی خەڵک بزر ببوو . خێزانەکەم گیانی هاوکاری نیشان دا و ئەویش رەزامەند بوو کە هاوکاری بکرێ و داوای لێکرد بیگوازێتەوە بۆ شەقامت سانتا کلارا


















گەشتیارێکی مەغرب گەیشت - پاوڵۆ کۆیڵۆ

کەسێک لە مەغربەوە گەیشت چیرۆکێکی سەیری بۆ باسکردم دەربارەی شێوازی تێڕوانینی هەندێ لە خێڵەکانی بیابان
کاتێ کە حەوا لە باخچەکانی عەدەن پیاسەی دەکرد ، مارێک دەرکەوت
















جەنگیزخان و بازەکەی - پاوڵۆ کۆیڵۆ


لە گەشتێکی نزیک دا بۆ کازاخستان ، لە ئاسیای ناوەڕاست ،دەرفەتێکم بۆ ڕەخسا کە یاوەری ئەو ڕاوچیانە بکەم کە بازیان بەکاردەهێنا هەر وەکو بەکارهێنانی چەک بۆ ڕاو. ناچمە ئەو باسەی کە ڕاوکردن ڕێگەپێدراوە یاخود نا بەڵکو ئەوە دەڵێم کە " سروشت لێرە خولەکە خۆی تەواو دەکا"













تەپڵی تەنەکە - عەزیز نەسین

کە سواری پاسەکە بووم، حاجی دراوسێ کۆنەکەمان کە ماوەیەک بوو نەمدی بوو ، بانگی کردمە لای خۆی ناوچەوانی بە لەفاف بەسترا بوو، پاش هەواڵ پرسین و چاک و چۆنی . لێم پرسی بۆ سەرت بەستراوە؟












تەنیا بیرۆکەیەکی بچوک

کۆمپانیا گەورەکە توشی کێشەیەکی گەورە هات ، خاوەنی کۆمپانیاکە نەیدەزانی چی بکات
لە کۆتایی دا کارمەندێکی ئاسایی بە سادەیی چارەسەری کرد















یاری هەلوکێن - ئیتالیۆ كالڤینۆ

شارێك هه‌بوو كه‌ تیایدا، هه‌موو شتێك قه‌ده‌غه‌ بوو. له‌به‌رئه‌وه‌ی تاكه‌ شتێك كه‌ قه‌ده‌غه‌ نه‌بوو یاری هه‌لوكێن بوو، خه‌ڵكی شاره‌كە به‌ڕۆژ ده‌چوونه‌ ده‌شته‌كانی ده‌وروبه‌رو كاتی خۆیان به‌یاری هه‌لوكێنه‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌برد















وەکو ڕووبار بە - مانوێڵ باندێرا


وەکو ڕووبار بە کە لە نیوەشەو دا بە بێدەنگی گوزەر دەکا
لە تاریکایی شەو مەترسە
گەر لە ئاسمان دا ئەستێرە هەبوو ،بیریان لێ بکەرەوە
وە گەر ئاسمان پڕ و دژوار بوو
وەکو ڕووبارە و دروست بووی ئاوە
  .بیری لێ بکەرەوە بەبێ ئەوەی بە قوڵی بێدەنگیەوە بۆی بەداخ بیت

 مانوێل باندێرا _

کارێکی نیگارکێش - ڤان کۆخ



باڵندەی پەڕەسێلکە - مانوێل باندێرا

دوو دێری وەرگێردراوی شاعیری بەڕایزیلی مانوێل باندێرا
١٨٨٦ - ١٩٦٨



















هونەری وێنەکێشانی دەبلیو-پاپ -WPAP

ئەم هونەری وێنەسازی یە بریتیە لە دووبارە دروستکردنەوەی وێنە بە شێوەی بەکارهێنانی ڕەنگی دیار و بەرچاو و شێوەکان لە سەر وینەیەکی پێستر ئامادەکراو ، بەجۆرێک کە دوور و نزیکی و ناسێنەرەوەکانی سەر وێنەکە وون نەبن 













خەونی گوڵێک چی لێ هات!

ئەوە وەرزی گەڵا رێزانیش نزیکە. هاوڕێ، بیرتە پاییزی ڕابردوو ترووسکی هیوا هاتە خەونی گوڵێک، بیرتە بۆ وەرزێک لەگەڵ پەپوولە ئاشنابوون، بیرتە بە ئومێدی دانەبڕان بۆ ساتێک دەژیان، هاوڕێ وا وەرزەکە دووبارەدەبێتەوە، بەڵام ئەم وەرزە بێ یەکتر، بێ هەستی جاران دەژین... ساتە جوانەکان لەیاد نەکەی ها، ئێستا بوون بە ڕابردوویەکی نەبوو...!


20/9/2014
سۆران عبدالرحمن



س.نیگار : © Tutt'Art

باشترکردنی سیۆی ناوخۆیی و دەرەکی ماڵپەڕ

بۆ باشترکردن و زیاتر ناساندنی ماڵپەر زۆر گرنگە کە گرنگی زۆر بدرێت بە سیۆی ماڵپەر ، واتە باشترکردنی دەرکەوتنی ماڵپەڕ لە کاتی گەڕان لە ماشینەکانی گەڕان


پێشبینی تێچووی لۆگۆی کۆمپانیاکانت کردوە؟

لۆگۆ بریتیە لە و هێماو ناسێنەرەوەیەی کە کۆمپانیا و خاوەن پیشەکاران سودی لێ دەبینن بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی کاڵاو 
 بەرهەم و خزمەتگوزاریەکانیان 









لێرەدا تێجووی یاخود نرخی چەند لۆگۆیەک دەخەینەڕوو 

پشیلەی ناو باران - ئەرنست همینگوای

دوو هاوسەرە ئەمریکیەکە لە لای هۆتێلەکە وەستان، هێشتا کەسیان لە میوانانی هۆتێلەکە نە دەناسی، بە پەیژەکاندا سەرکەوتن بە مەمەڕەکەدا تێپەرین بەرەو ژوورەکەیان لە نهۆمی دووەم، کە لە دەریای دەرووانی، وە لەو باخچەیەی کە مۆنۆمێنتی یادگاری جەنگی لە ناوەراست دا نرابوو، دەورەدرابوو بە دارخورما

  بەردەوام لەو ناوەدا هونەرمەندێک دەبینرا کە تابلۆی بەدەستەوەیە، شێوەکاران حەز بەو شێوازە دەکەن کە دارخورما بەوشیوە بەرزە گەشەدەکا، وە ڕەنگە درەوشاوەکانی هۆتێلەکان لە بەرامبەر دەریا و باخچەکان کەسێکی ئیتاڵی هات بۆ بینینی هێما زیویەکە کە شیوەی درەوشاوەی نیشاندەدا دوای دابارینی دڵۆپەکانی باران کە لە دارخورماکانەوە دەتکا، کە دواتر کۆ دەبونەوە شێوەیەکی خواروخێجی وەردەگرت وەکو جۆگەلە و بەرەو کەنار شۆردەبووەوە عەرەببانەکانی ئەوی رۆیشتن ، لە قاوەخانەی ئەو بەری ساحەکە دا، یەکێ لە شاگردەکانی وەستا و لە دەرەوەی دەڕوانی کە شوێنەکە تەواو چۆڵ بوو
ژنە ئەمریکیەکە لە ژوورەکەیەوە لە لای پەنجەرەکە وەستا، لە دەروەی دەڕوانی لە لای ڕاستەوە پشیلەیەکی بچوک دانیشت، لە  ژێر یەکێک داپۆشەرە تەربووەکانەوەبە و هیوایەی دڵۆپەکانی بارانی بەر نەکەوێ ژنەکە ووتی دەچمە خوارەوە ئەو پشیلەیە دێنم پیاوەکەی ووتی من دەچم نا من دەچم، داماوە زۆر هەوڵ دەدا بارانی بەر نەکەوێ لە ژێر داپۆشەرەکەدا پیاوەکە دەستی کردەوە بە خوێندنەوە، پێی وت ئاگاداری خۆی بێ تەڕ نەبێژنەکە دابەزیە خوارەوە بۆ نهۆمی یەکەم کابرای بەتەمەنی خاوەن هۆتێل هەستاوە و ریزی لێیگرت کاتێ کە بە نوسینگەکەی دا تێپەڕ بوو، کە مێزەکەی دەکەوتە کۆرنەی ژووری بەرێوبەرایەتی ژنەکە حەزی بە چارەی کرد و پێی ووت
- ئێوارە باش
 - بەڵێ ، بەڵی خانمەکەم وای لەم کەشە نالەبارە
وە لە شوێنەکەی مایەوە کە کەمێک لە رووناکی ژوورەکەوە دوور بوو ژنەکە سەرسامی بوو، سەرسامی شێوازەکەی بوو کە بەو شێوەیە خزمەت پێشکەش دەکەن ، وە ریزی گرت لە بەرێوبەرایەتیەکی وە حەزی بە بەتەمەنیەکەی کرد، وە دەستە زلەکانی ، هەستیکی زۆری بۆی چوو
چوو بۆ لای دەرگاکە و لە دەرەوەی ڕوانی، لەو ساتەدا باڕانیکی بە کوڕ دەباری، دەکرێ پشیلەکە هەر لەم ناوەبێ، دەکرێ 
لە لای جەپ بێ، یاخود کەمێک بەرەو کۆڵانەکە دوورکەوتبێتەوە لەو کاتەی کە لە نێو دەرگای هۆتیلەکە وەستا بوو، چەترێک بەسەری داکرایەوە لە لایەن کارگوزاری ژوورەکانی هۆتێلەکەوە پێویستە ریگە نەدەین کە تەڕ بیت -پێکەنی و ئەمەی بە ئیتاڵی قسەی لەگەڵ دەکردبێگومان بەرێوبەری هۆتێلەکە ناردبووی، بەرەو ریرەوەکە رۆیشت وە کارگوزارەکەش بەدوایەوە و چەترەکەی بەسەریەوە، گرتبوو، چوە ئەو شوینەی کە دەکەوتە ژێر پەنجەرەکەی ژوورەکەیانەوە بەڵام چیتر پشیلەکە لەوێ نەمابوو. تەنها مێزێک کە بارانی بەرکەوتبوو دەبریسکایەوەتوشی پەشۆکان بوو، کارگوزارەکە بە سەرسورمانەوە سەیری کردخانمەکەم،
شتێکت ون کردوە؟
 ژنە ئەمیرکیەکە وەڵامی دایەوە
 - پشیلەیەک لێرە بوو
 - پشیلە؟
 - بەڵێ، پشیلە -پشیلە (کارگوزارەکە پێکەنی) پشیلە لە ناو باران
 - بەڵێ، لە ژێر میزەکە، من ئەو پشیلەیەم دەوێ لە هەموو دڵمەوە
 -رووخساری کارگوزاررەکە گۆڕاو بە ئینگلیزی پێی ووت
 - خانمەکەم پێویستە بچینە ژوورەوە تەڕ دەبیت
 ژنە ئەمریکیەکە وەڵامی دایەوە
- پێموابێ
گەڕانەوە بەرە هۆتێلەکە ، ژنەکە گەڕایەوە بەڵام کارگوزارەکە دواکەوت بەهۆی داخستنی چەترەکەی دەستیەوە ژنەکە  بەلای نوسینگەی بەرێوبەردا تێپەری و بە پەیژەکان دا سەرکەوت بەرەو ژوورەکەی کە دەرگاکەی کردەوە بینی جۆرج ی هاوسەری هێشتا لە ناو جێگەکەیە و سەرقاڵی خوێندنەوەیە
- پشیلەکەت هێنا؟ کتێبەکەی لە تەنیشت دانا و ئەم پرسیارەی کرد
- رۆیشت
- چاوی دەفڵیقاند بە هۆی خوێندنەوە  و پرسی، بەراست ، بینیت بۆ کوێ رۆیشت؟
لە سەر جیگەکە دانیشت و ووتی
زۆر حەزم دەکرد لای خۆم بیهێڵمەوە ، نازانم بۆ وا زۆر تامەزرۆم ، ئەو پشیلە داماوەم دەویست ،جۆرج دەستی کردەوە بە خوێندنەوە ،وە ئەویش چوو لەبەردەم ئاوینەکە دانیشت ، لە ئاوێنەکە لەخۆی دەڕوانی سەیری ئەم لاو ئەو لای دەکرد پاشان سەیری پشتی سەری کرد وە گەردەنی
- پێتوایە بیرۆکەیەکی باس بێ لێگەڕیم قژم درێژ بێتەوە؟
ئەمەی پرسی و دووبارەی سەیری رووخساری کردەوە ، جۆرج لێی ڕووانی کە قژی وەکو کوڕ کورت کردۆتەوە
وە بەوشیوەیەی حەز لێ بوو
 - بەم شێوەیەم حەز لێیە
ژنەکەی ووتی : لەمە بێزار بووم ، بێزاربووم لەوەی وەکو کوڕ دەربکەوم
- بەڵام بەم شێوەیە جوانی
ژنەکە چووەوە لای پەنجەرەکە ، ووتی حەزدەکەم قژم بۆ دواوە هەڵبدەمەوە وە بخشێتە سەر پشتم ، ئەمە هەستی منە ، حەز دەکەم خاوەنی پشیلەیەک بم  ، لە ژوورەکەم بێ کاتێ دەست بەسەری دابینمی ئارامی ببێتەوە
جۆرج ووتی
- بەڵێ ..
هەروەکو حەز دەکەم خواردنەکەم لەسە رمێزە زیویە تایبەتیەکەم بخۆم ، وە قژم شانە بکەم لە هەوادا لەبەردەم ئاوێنەکەم ، پشیلەیەکم دەویلەگەڵ چەند کراسێکی نوێ
- ئاه، بێدەنگ بە، شتێک بدۆزەوە و بیخوینەوە
جۆرج ئەمەی وت و دەستی کردەوە بە خوێندنەوە، ژنەکەی دەستی کردەوە بەڕوانین لە پەنجەرەکەوە
تاریکیەکە تا دەهات زۆر دەبوو وە باران بەردەوام دەباری
بەهەرحاڵ ، پشیلەیەکم دەوێ (ژنەکە ووتی) پشیلەیەکم دەوێ . ئێستا دەمەوی
 ئەگەر نەتوانم بژێم و خاوەنی قژێکی درێژ بم ، دەتوانم خاوەنی پشیلەیەکی بچوک بم
جۆرج گویی لە قسەکانی نەدەگرت ، سەرقاڵیخویندنەوە بوو ، ژنەکەشی بەردەوام لە دەرەوەی دەڕوانی
لەو ساتە یەکێ لە دەرگای دا
 - وەرە ژوورەوە
جۆرج ئەمەی ووت، کارگوزارەکە لای دەرگاکە وەستا بوو، پشیلەیەکی بەدەستەوە بوو پشیلەکە خۆی لە دەستی دەرباز کرد، بەئاراستەی پێچەوانە رۆیشت
- ببورە  (کارگوزارەکە ووتی) بەرێوبەر داوای کرد ئەم پشیلەیە بۆ خانم بهێنم


















پشیلەی ناو باران - ئەرنست همینگوای
وەرگێران : سۆران عبدالرحمن
٧ ی سێبتەمبەری ٢٠١٤

نەفرەتی ئاراستەی کەشتیەکە!

 بۆ جولەی خوازراوی کەشتی کاپتن پێویستە ، بەڵام لە کۆتاییەکەی ئاراستەی نەخوازراوی کەشتیەکە ئاوەکە بڕیاری دەدا!
ئیتر ئەوە نەفرەتیەکەیە.


٣/٩/٢٠١٤
سۆران عبدالرحمن


بەراوردێکی کورت لە نێوان فۆتۆشۆپ و ئلیسترەیتەر

فۆتۆشۆپ پرۆگرامێکی گشتگرە لە ساڵی 1988 هاتەبەرهەم ، تایبەتمەند لە بۆ کاری وێنەسازی لە ڕووی ڕێکخخست و دەستکاری کردنی وێنەوە 
گشتگرە بەوەی زۆرترین کاری پێ دەکرێ ، لەوانە ڕێکخستن و دەستکاری کردنی وێنەی فۆتۆگرافی و کاری
ئیلستریشن و وێبدیزاین و تێکستسازی




پڕۆژەی پێگەی دیزاینەران

دەمێکە بیرۆکەیەک لە خەیاڵمە وە هەندێ جار بیرم چووەتە ئەوەی چۆن بیکەمە کردار و هەنگاوەکانی سەرەتای دەست پێ بکەم
لەگەڵ ئەوەش دا دوو دڵم ، هاوشێوەی بیرۆکە و پرۆژەکانی تر کە لە خەیاڵم بووە
گەشبین نیم لە دەرئەنجامەکەی ،وابزانم ڕوونە ئیتر بە کردار کردنی
هاووشێوەی جارانی تر کات کوشتنە، بێگومان شتی نوێشی لێوە دێتە پێش

زۆر جار بەنی ئادەم شتێک دەکا خۆشی دەرئەنجامەکەی دەزانێ و لەگەڵ ئەوەش دا سوڕە لە سەر ئەنجام دانی
یا ئەوەتا دەیەوێ حەزەکەی خاڵی بکاتەوە یان هەر ئەوەی دەیەوێ بە خاڵێک بگا کە مەبەستیەتی

لە جیهانی نێت دا بیرۆکە و پرۆژەی زۆر هەن دەکرێ بێنە بوون و تاقی بکرێنەوە ،لەگەڵ ئەوەش دا 
پێویستە پلان ڕێژی بۆ هەر کارێک بکرێت کە دەیکەین

ئەم پرۆژەیەی نیازم هەبوو دەستی بۆ ببەم ،یان باشترە بڵێم ئێستاش ئێستاش لە خەیاڵمە
بریتی بوو لە دانانی ماڵپەڕێک ، ئەم ماڵپەڕە تایبەت بێت بە کاری دیزاین و وێنەسازی و وێبداڕێژی
لە سەر بنەمای داواکاری و خستنەڕوو
پرۆژەکە لەم چەشنەی خوارەوە خەیاڵم بۆ دەکرد بە پوختکراوی

  • ماڵپەڕێک دیزاینەران بتوانن دواین کار و دیزاینی خۆیانی تێدا بخەنەڕوو و پرۆفایلی تایبەت بە خۆیان هەبێت
  • بەشی داواکردن و خواست ، کە کۆمپانیاکان بڕێک پارەی دیاری کراو دەستەبەر بکەن و داوای دیزاینێک بکەن
  • دیزاینەر جیا لە وەی توانای خستنەڕووی کارەکانی، بتوانێ بچێتە چوارچیوەی پێشبرکێی کاری داواکارەوە
  • ئەم ماڵپەڕە چوارچیوەیەکی یاسایی هەبێ و مافی هەمووان دەستەبەر بکات

بۆ ئەوەی دیزاینەران بتوانن لە شوێنێک دا کۆببنەوە و سود لە یەکتر ببینن و دواین کارەکانی یەکتر ببین و 
ئاشنای شێواز و تایبەتمەندی نوێی جۆرەکانی دیزاین ببن
و لە هەمان کاتیش دا شوێنێک کە بتوانێ حەقی ماندووبونیان بۆ قەرەبوو بکاتەوە بە جێبەجێکردنی خواستی داواکار

وە خاوەنکاران و کۆمپانیا و دامەزراوەکان ،دەتوانن نایابترین و جوانترین دیزاینی لۆگۆ و ماڵپەڕ و برۆشەر و هەر جۆرە
کارێکی تر لە سەر خواست و ئارەزووی خۆیان دەست بخەن
و لە بەرامبەر دا بڕە پارەیەکی دیاری کراو ئامادە دەکری بۆ براوەی دیزاینە ویستراوەکە لە لایەن داواکراوەوە

هاوشێوەی ئەم بیرۆکەیە لە وڵاتان هەیە و لە جیهان دا نمونەی زۆرە
بەشێک لەم بیرۆکەیە بە جیا جیا ، بە نمونەی چەندین ماڵپەڕی خستنەڕووی کاری دیزاینەران
یاخود ماڵپەڕەکانی داواکاری و خواست


ئاڵۆزترین خاڵێک کە کارکردنی پێویستە دۆزینەوەی میکانیزمی مامەڵەکردنی پارەی سەرهێڵە
وە یەکێ لە هۆکارەکانی شکستی زۆربەی زۆری ئەم جۆرە پرۆژانە نەبوونی ئەو میکانیزمەیە
پێشترش لە شوێنی تر ئاماژەم بۆ کردوە


هەر چۆنێک بێت، هەندێ جار و لە کاتی جیاواز کەمێک هەنگاوم بۆ ناوە
 .دواتر دەستبەرداری بووم ،نازانم لە داهاتووش دا دەتوانم ئەو هەنگاوە بنێم و کارێکی تێدا بکەم





سۆران عبدالرحمن
شەوی ١٣-٥-٢٠١٤
هیوای ڕۆژگارێکی خۆش و ئارام

هەڵبژاردنی ڕەنگی دروست بۆ دیزاین

هەڵبژاردنی ڕەنگی گونجاو و لەیەک هاتوو زۆر گرنگە لە کاتی دیزاین کردن دا













زنجیرەی ژمارەیی لە ئەکسڵ دا - ئاستی سەرەتایی

لە زۆربەی کاتەکان دا لە داتا و زانیاریەکان پێویستمان بە زنجیرە دەبێ بۆ ئاسانکاری لە کارەکان 
و باشتر رێکخستنی زانیاریەکان 













چۆنیەتی ڕاست و چەپ پێکردنی شیت لە ئەکسڵ - ئاستی سەرەتایی

زۆر جار وا پێویست دەکا کە کار لەسەر شیتێک بکەین لە ئەکسڵ کە لە لای راستەوە بێ یاخود
بەپێچەوانەوە لە لای چەپ بۆ لای راست بێ ،ڕەنگە بەهۆی زمانەوە یاخود بۆ کارێکی تایبەت













پرتەوبۆڵەی من

زیاتر »

چیڕۆکی سەرکەوتن

زیاتر »

تەکنەلۆژیا

زیاتر »

دەستپێشخەری کار

زیاتر »

کار و کارامەیی

زیاتر »

گەشەپێدانی خود

زیاتر »