بانگەشە

زیاتر »

2013/12/01

دوو - دۆزینەوەی ژمارەی خۆبەش - پرایم لە سی پڵاس پڵاس دا




لەم وانەیە باسی چۆنیەتی دروستکردنی بەرنامەرێژی دۆزینەوەی 
ژمارە خۆبەشەکان دەکەین لە زمانی سی پڵاس پڵاس دا 


 چیە؟ PRIME NUMBER
ژمارەی خۆبەش ئەو ژمارانەن کە تەنها بەسەر خۆیان و بەسەر ژمارە ١ دا دابەش دەبن
بۆ نمونە ژمارە ١،٢،٣، ٥،٧...ئەوانی تر

ئێستا دێین لە سی پڵاس پڵاس دا ئەمە بە کۆد دەنوسین
#include<iostream.h>
#include<conio.h>
        void main()
        {
         int number,count=0;
cout<<"ENTER NUMBER TO CHECK IT IS PRIME OR NOT ";
          cin>>number;
           for(int a=1;a<=number;a++)
               {
                if(number%a==0)
                   {
                  count++;
                   }
               }
       if(count==2)
         {
          cout<<" PRIME NUMBER \n";
         }
       else
         {
          cout<<" NOT A PRIME NUMBER \n";
         }
       }



زانیاری لەسەر کۆدەکان و ناساندنیان 

سەرەتا لە مەین دا دوو گۆرراو دەناسێنین تاکو بەکاریان بهێنینەوە

دوو گۆراوی جۆری ئینتیجەرمان هەیە
int number,count=0;
کە یەکیان نرخی سەرەتایی پێ دەدەین کە سفرە

 هەرە سەرەتا کە پرگرامەکە بەکاربخەین دەمانەوێ
پەیامێک بدا و بڵێ ژمارەیەک داخڵ بکە
cout بۆ ئەم مەبەستە 
بەکاردەهینین و رستەیەکی پێ دەدەین وەکو ئەمە
cout<<"ENTER NUMBER TO CHECK IT IS PRIME OR NOT ";


ئێستا دەبێ کە پەیامەکە هات نرخی داخڵ بکەین بۆ ئەمەش
کۆدی داخڵ کردن بەکاردەهێنین
cin>>number;




دەبێ لوپێکی پێ بدەین بۆ بەردەوام بوون واتە کارەکە بەردەوام بێ
بۆ نمونە ژمارەیەکی گەورە داخڵ دەکەین تەواو پشکنینی بۆ بکا کە ئەو ژمارەیە خۆبەشە یاخود نا
لوپەکە دێ پییدا تاکو هەمووی دەپشکنێ واتە پێیدا دێ بزانێ دابەشی خۆی و یەک دەبێ ئەو کاتە دەڵێ خۆبەشە
ئەگەر نا دەڵێ خۆبەش نیە


لە دەرئەنجام کە پرۆگرامەکە یاخود بڵێین کۆدەکە
 for(int a=1;a<=number;a++)

کە بەکاری دەخەین
داوای ژمارەیەک دەکات بۆ نمونە ژمارە ٥ دادەنێین ، پێیمان دەڵێ کە خۆبەشە 

C++ Programming prime number output sample