باشترین پرۆگرامەکانی دیزاینی ئەنیمەیش و سێ ڕەهەندی

چەندەها پرۆگرامی بەهێز هەیە بۆ کاری ئەنیمەیشنی سێ رەهەندی 
لێرەدا لیستێک لە باشترین پرۆگرامەکانی دیزاینی ئەنیمەیشنی سێ ڕەهەندی دەخەینەڕوو














پێکهاتەکانی ماڵپەڕێکی سەرکەوتوو

ماڵپەڕ کۆمەڵێک تایبەتمەندی خۆی هەیە تاکوو ببێتە ماڵپەڕێکی سەرکەوتوو
کە هەر خاڵە و گرنگی خۆیی هەیە

چوار - بەکارهێنانی لوپ لە ناو لوپ لە سی پڵاس پڵاس



باسی چۆنەتی بەکارهێنانەوەی لوپ دەکەین لەناو یەکتردا
وە دروستکردنی شێوەیەکی هەڕەمی بە ژمارەکان


Nested for loop چیە؟
واتە بەکارهێنانی لوپ لەناو لوپ دا ، ڕەنگە بپرسن ئەی لوپ چیە
واتە کرداری دووبارەکردنەوەی ئەرکەکان کە مەرجی بۆ دادەنیین کردەیەک چەند جار دووبارە ببێتەوە

کودەکەی
#include <iostream>using namespace std;int main() {
 for(int i=0;i<=5;i++)
 {  
   for(int j=0;j<=i;j++)      
   {          cout<<j;            }
      cout<<endl;  
      }
 return 0;
}




لێرە دا دوو فۆر مان لە ناو یەکتر دا بەکارهێناوە
for(int i=0;i<=5;i++)
{
for(int j=0;j<=i;j++)
 {    cout<<j;    }
cout<<endl;
 }



پرۆگرامەکە چۆن کار دەکا؟
i=0 j=0
دەرئەنجام
         0

سەرەتا نرخی سەرەتایی سفرە بۆیە دەرئەنجامەکەش هەر سفر دەبێ


i=1
j=1 دەگۆڕێ بۆ  j=0
دەرئەنجام
          0
          0  1


i=2

j=2 دەگۆری بۆ j=0


دەرئەنجام
0
0  1
0  1  2 



i=3
j=3 دەگۆرێ بۆ j=0
دەرئەنجام

0
0  1
0  1  2
0  1  2  3
   
i=4
j=4 دەگۆرێ بۆ j=0

دەرئەنجام

0
0  1
0  1  2
0  1  2  3
0  1  2  3  4 

i=5
j=5  دەگۆرێ بۆ j=0

دەرئەنجام

0
0  1
0  1  2
0  1  2  3
0  1  2  3  4
0  1  2  3  4  5



دەرئەنجامی کۆتایی

















سێ - دۆزینەوەی فاکتۆڕیالی ژمارەکان لە سی پڵاس پڵاس دا



لێرە دا پرۆگرامێک دەنوسین بە زمانی سی پڵاس پڵاس 
بۆ دۆزینەوەی فاکتۆریاڵی ژمارەکان ، واتە هەر ژمارەیەک بەلێکدانی هەموو ئەو ژمارانەی کە لە خۆی بچوکترن

Factorial چیە؟

فاکتۆریاڵی ژمارە واتە لێکدانی تەواوی ئەو ژمارانەی کە لە خۆی بچوکترن
بۆ نمونە فاکتۆرایڵی ژمارە 5 دەکاتە 
5 * 4 * 3 * 2 * 1

بەمەش هێما دەکرێ
5!
وا دەنوسرێ
5! = 5*4*3*2*1
5! = 120


لە سی پڵاس پڵاس دا کۆدەکەی بەمشێوەیە دەبێ




#include<iostream>
using namespace std;
int main()
{
    int num,factorial=1;
    cout<<" Enter Number To Find Its Factorial:  ";
    cin>>num;
    for(int a=1;a<=num;a++)
    {
        factorial=factorial*a;
    }
cout<<"Factorial of Given Number is ="<<factorial<<endl;
    return 0;
}

باسکردنی کۆدەکە و ناساندنی فرمانەکان

سەرەتا پێویستە دوو گۆڕاو بناسێنین
int num,factorial=1;
هەر کە پرۆگرامەکە بەکار دەخەین یەکسەر دەڵێ ئەو ژمارەیە بنوسە کە دەتەوێ فاکتۆریاڵی بۆ بدۆزیتەوە

cout<<" Enter Number To Find Its Factorial:  ";
پاشان دەبێ ئێمە ژمارەیەک بنوسین بۆ ئەمەش ئەم کۆدی داخڵ کردنە دەنوسی
cin>>num;
ئێستا کە ژمارەیەک داخڵ دەکەین دەبێ وای لێ بکەین 
دووبارەبونەوەیەک دابنێین کە بێت لە ژمارە ١ دەستپێ بکا 
و بەراوردی بکات لەگەڵ ژمارەکەی خۆمان ئەگەر بچوکتر بوو ئەوا 
گۆڕایکمان هەیە ١ زیاد بکە لە هەر جارێک دا

تا دەگاتە ژمارەکەی کە خۆمان داخڵمان کرد
for(int a=1;a<=num;a++)
    {        factorial=factorial*a;    }
بۆ نمونە ژمارە داخڵ  5 دەکەین
دێ ژمارە ١ بەراورد دەکا لە  بچوکترە بەڵێ 
   دەچێ کارەکە ئەنجام دەدا کە خستنەسەری ١ ـە بۆ سەر نرخی سەرەتایی

ئێستا ژمارە یەکمان هەیە دێ بچوکترە لە پێنج بەڵێ
کەواتە
 factorial=factorial*a;factorial=factorial* 1
لە سەرەتا دا نرخی خۆمان یەکە جارانی یەکی دەکا

پاشان دەگەڕیتەوە سەرەوە ئەمجارە دەبێ بە ژمارە دوو ،بچوکترە لە پێنج دێتەر خوارەوە
جارانی نرخی پێسووی دەکا
1*2
بەو شێوەیە تا دەگاتە ژمارە پێنج بچوکترە و یەکسانە بە پێنج بەڵێ ئەویش وەردەگرێ
کەواتە بەم شێوەیەی لێ دێ
1*2*3*4*5 = 120

فەرهەنگۆک

CPP : C plus plus : سی پڵاس پڵاس


دەستپێکردن لە ڤیژواڵ بەیسک

لەم وانەیەدا بەشە سەرەکیەکانی ڤیژەوڵ بەیسک دەناسێنین
وە باسێکی پێکهاتەی سەرەکی پەنجەرەکانی و توڵەکانی













دوو - دۆزینەوەی ژمارەی خۆبەش - پرایم لە سی پڵاس پڵاس دا




لەم وانەیە باسی چۆنیەتی دروستکردنی بەرنامەرێژی دۆزینەوەی 
ژمارە خۆبەشەکان دەکەین لە زمانی سی پڵاس پڵاس دا 


 چیە؟ PRIME NUMBER
ژمارەی خۆبەش ئەو ژمارانەن کە تەنها بەسەر خۆیان و بەسەر ژمارە ١ دا دابەش دەبن
بۆ نمونە ژمارە ١،٢،٣، ٥،٧...ئەوانی تر

ئێستا دێین لە سی پڵاس پڵاس دا ئەمە بە کۆد دەنوسین
#include<iostream.h>
#include<conio.h>
        void main()
        {
         int number,count=0;
cout<<"ENTER NUMBER TO CHECK IT IS PRIME OR NOT ";
          cin>>number;
           for(int a=1;a<=number;a++)
               {
                if(number%a==0)
                   {
                  count++;
                   }
               }
       if(count==2)
         {
          cout<<" PRIME NUMBER \n";
         }
       else
         {
          cout<<" NOT A PRIME NUMBER \n";
         }
       }



زانیاری لەسەر کۆدەکان و ناساندنیان 

سەرەتا لە مەین دا دوو گۆرراو دەناسێنین تاکو بەکاریان بهێنینەوە

دوو گۆراوی جۆری ئینتیجەرمان هەیە
int number,count=0;
کە یەکیان نرخی سەرەتایی پێ دەدەین کە سفرە

 هەرە سەرەتا کە پرگرامەکە بەکاربخەین دەمانەوێ
پەیامێک بدا و بڵێ ژمارەیەک داخڵ بکە
cout بۆ ئەم مەبەستە 
بەکاردەهینین و رستەیەکی پێ دەدەین وەکو ئەمە
cout<<"ENTER NUMBER TO CHECK IT IS PRIME OR NOT ";


ئێستا دەبێ کە پەیامەکە هات نرخی داخڵ بکەین بۆ ئەمەش
کۆدی داخڵ کردن بەکاردەهێنین
cin>>number;




دەبێ لوپێکی پێ بدەین بۆ بەردەوام بوون واتە کارەکە بەردەوام بێ
بۆ نمونە ژمارەیەکی گەورە داخڵ دەکەین تەواو پشکنینی بۆ بکا کە ئەو ژمارەیە خۆبەشە یاخود نا
لوپەکە دێ پییدا تاکو هەمووی دەپشکنێ واتە پێیدا دێ بزانێ دابەشی خۆی و یەک دەبێ ئەو کاتە دەڵێ خۆبەشە
ئەگەر نا دەڵێ خۆبەش نیە


لە دەرئەنجام کە پرۆگرامەکە یاخود بڵێین کۆدەکە
 for(int a=1;a<=number;a++)

کە بەکاری دەخەین
داوای ژمارەیەک دەکات بۆ نمونە ژمارە ٥ دادەنێین ، پێیمان دەڵێ کە خۆبەشە 

C++ Programming prime number output sample





پرتەوبۆڵەی من

زیاتر »

چیڕۆکی سەرکەوتن

زیاتر »

تەکنەلۆژیا

زیاتر »

دەستپێشخەری کار

زیاتر »

کار و کارامەیی

زیاتر »

گەشەپێدانی خود

زیاتر »