easy php
لێرەوە هەنگاوەکانی دابەزاندنی دەخەینەڕوو
سەرەتا پرۆگرامەکە دابەزێنە
دوای داگرتنی بەرنامەکە بە دوو کرتە بەرنامەکە بکەوە

زمانێک هەڵبژێرە کە خۆت دەتەوێ بۆ نمونە ئینلگیزی
پاشان بەردەوام بە بەر کرتەی
Next
دەتوانێ شوێنێک هەڵبژێری کە فایلەکانی بەرنامەکەی تێدا دابنێی یاخود لێی گەڕێ وەکو خۆی دەچێتە شوێنی دیاریکراو

بەردەوام بە تاکو ، بەرنامەکە دادەبەزێ
کە بەرنامەکە دابەزی ، لە شریتی ژێرەوەدا دەردەکەوێ

پێویستە سێرڤەرەکە بەکاربخەی ئەگەر هاتوو خۆکارانە بەکار نەکەوت
دوو کرتە لەسەر ئایکۆنی بەرنامەکە بکە
و پێویستە ئەپاچی و سقڵ بکەونە کار و وەکو دیارە گڵۆپی سەوز دادەگیرسێ

بەمشێوەیە

ئێستا لە کاردایە و ئامادەیە دەتوانی بەکاریبهینی و ماڵپەرەکەت بەکاربخەی
تا ئێرە بەرنامەکە دابەزی و ئامادەیە بۆ بەکارهێنان
ئێستا پەرەکانی ماڵپەرەکەمان کە دیزاینمان کردوە بە زمانی ویبداریژی داینەمیکی پهپ
پێویستە فایلەکان - پەرەکان بخەینە ڕووتی سێرڤەرەوە - یاخود خانەخۆی ناوەکی - لۆکاڵ هۆست
بۆ ئەم مەبەستە
C:\PROGRA\EASYPH\www
زۆرترین کات ڕووتی هۆست بریتیە لە فایلیی
www
لەوێ دا فایلەکانت دابنێ

بەمشێوەیە

ئێستا بۆ کردنەوەی پەڕەکەمان
لە وێبگەرەکەت دا ئەم لینکە دەنوسی
http://localhost/
هەر پەڕەیەکت هەبێ لێرە دا دەردەکەوێ

ئێستا کرتەی سەر پەرەکە بکە دەبینی پەرەکەت دەکریتەوە
بێ ئەوەی تۆ هۆستت هەبێ لە نێت دا و سێرڤەری دەرەکی لە کاردابێ ، تەنها جیاوازی ئەوە دەبێ کە ئەم پەرە لە سەر کۆمپیوتەری
تۆ کار دەکات ، نەک لە تەواوی ئینتەرنێت دا
بۆ رێکخستنی داتابەیس و بەکاربەران و ژمارەی نهێنی
Administrator
لەوێ دا دەستکاری زانیاریەکان دەکەیت و داتابەیسی نوی دروست دەکرێ
بەهیوای سوود