• دەستپێک
  • دەربارەی ئەلفبێ
  • پێرست
  • لینکستان
  • Alfbe Academy
لیستی سەرەکیی

ئەلفبێ تیک

دەروازەی تەکنەلۆژیا و گەشەپێدان!

  • دەستپێک
  • ≡ تەکنەلۆژیا
    • تەکنەلۆژیا
    • گرافیک و دیزاین
    • وێبدارێژی
    • پرۆگرامسازی
    • ڕایەڵە
    • فێرکاری
  • ≡ گەشەپێدان و بەڕێوەبردن
    • گەشەپێدانی خود
    • کار و کارامەیی
    • دەستپێشخەریی کار
    • چیڕۆکی سەرکەوتن
    • بیرۆکەی کار
    • پڕۆژەکان
  • ≡ زنجیرەی فێرکارییەکان
    • ++C
    • PHP
    • HTML
    • LINUX
    • SEO
    • SQL
    • EXCEL
  • ≡ ئەزموونی من
    • پرتەوبۆڵە
    • گۆشەی گفتوگۆ
    • کورتە چیرۆک
    • لە زمانی ترەوە
    • نوسراوەکانم
    • چالاکی و بەژدارییەکانم
  • ئەلفبێ پڵەس +
ئەرشیف أكتوبر 2013

ئەو ووشانەی هەرگیز کۆمپیوتەر ناینوسێ

بڵاوکردنەوە :10/17/2013 ماوەی خوێندنەوە:
کۆمەڵێک ووشە هەیە کە هیچ کاتێ کۆمپیوتەر ناینوسێ
بە واتایەکی تر کاتێ فۆڵدەرێکی نوێ دەکەینەوە دەمانەوێ ناوی بنێین چەند وشەیەک هەیە
گەر ئەو وشانە بنوسین کۆمپیوتەر ڕێگە نادات.














ڕەنگە بنوسن هۆکارەکەی چیە؟
هۆیەکە ئەوەیە لە سەرەتای دروست بونی کۆمپیوتەرەوە کۆمەڵێک فایل هەیە بەهەمان ناو ناونراون
بۆیە کۆمپیوتەر ڕێگەنادات هەمان ناو بەکاربهێنرێنەوە.


ئەمانە وشەکانن کاتێ فۆڵدەری نوێ دەکەینەوە دەمانەوێ ناوی بنێین یەک لەمانە
بەڵام کۆمپیوتەر ڕێگە نادات

CON
PRN
AUX
NUL
COM1
COM2
COM3
COM4
COM5
COM6
COM7
COM8
COM9
LPT1
LPT2
LPT3
LPT4
LPT5
LPT6
LPT7
LPT8
LPT9


دابەزاندن و کارپێکردنیeasy php

بڵاوکردنەوە :10/16/2013 ماوەی خوێندنەوە:


چۆنیەتی کارپیکردن و دابەزاندنی
easy php
لێرەوە هەنگاوەکانی دابەزاندنی دەخەینەڕوو

سەرەتا پرۆگرامەکە دابەزێنە
لێرەوە نوێترین وەشانی دابەزێنە لە ماڵپەری سەرەکیەوە

دوای داگرتنی بەرنامەکە بە دوو کرتە بەرنامەکە بکەوە

image 1

زمانێک هەڵبژێرە کە خۆت دەتەوێ بۆ نمونە ئینلگیزی

پاشان بەردەوام بە بەر کرتەی
Next

دەتوانێ شوێنێک  هەڵبژێری کە فایلەکانی بەرنامەکەی تێدا دابنێی یاخود لێی گەڕێ وەکو خۆی دەچێتە شوێنی دیاریکراو

image 2

بەردەوام بە تاکو ، بەرنامەکە دادەبەزێ

کە بەرنامەکە دابەزی ، لە شریتی ژێرەوەدا دەردەکەوێ

image 3

پێویستە سێرڤەرەکە بەکاربخەی ئەگەر هاتوو خۆکارانە بەکار نەکەوت
دوو کرتە لەسەر ئایکۆنی بەرنامەکە بکە
و پێویستە ئەپاچی و سقڵ بکەونە کار و وەکو دیارە گڵۆپی سەوز دادەگیرسێ

image 4

بەمشێوەیە

image 6

ئێستا لە کاردایە و ئامادەیە دەتوانی بەکاریبهینی و ماڵپەرەکەت بەکاربخەی


تا ئێرە بەرنامەکە دابەزی و ئامادەیە بۆ بەکارهێنان

ئێستا پەرەکانی ماڵپەرەکەمان کە دیزاینمان کردوە بە زمانی ویبداریژی داینەمیکی پهپ
پێویستە فایلەکان - پەرەکان بخەینە ڕووتی سێرڤەرەوە - یاخود خانەخۆی ناوەکی - لۆکاڵ هۆست

بۆ ئەم مەبەستە 
C:\PROGRA\EASYPH\www

زۆرترین کات ڕووتی هۆست بریتیە لە فایلیی
www

لەوێ دا فایلەکانت دابنێ

image 8

بەمشێوەیە 

image 9



ئێستا بۆ کردنەوەی پەڕەکەمان 
لە وێبگەرەکەت دا ئەم لینکە دەنوسی
http://localhost/

هەر پەڕەیەکت هەبێ لێرە دا دەردەکەوێ


ئێستا کرتەی سەر پەرەکە بکە دەبینی پەرەکەت دەکریتەوە 
بێ ئەوەی تۆ هۆستت هەبێ لە نێت دا و سێرڤەری دەرەکی لە کاردابێ ، تەنها جیاوازی ئەوە دەبێ کە ئەم پەرە لە سەر کۆمپیوتەری
تۆ کار دەکات ، نەک لە تەواوی ئینتەرنێت دا

بۆ رێکخستنی داتابەیس و بەکاربەران و ژمارەی نهێنی
Administrator
لەوێ دا دەستکاری زانیاریەکان دەکەیت و داتابەیسی نوی دروست دەکرێ


بەهیوای سوود

پڕۆژەی دروستکردن و دیزاینکردنی ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی

بڵاوکردنەوە :10/12/2013 ماوەی خوێندنەوە:
ڕەنگە پرۆژەیەکی بچوک بێت ،بەڵام دەکرێت داهاتێکی مەزنی لێوە بەدەست بێت، بێگومان ئەمەش دەکرێ لە ئەنجامی لێهاتویی خاوەنی پرۆژەکەوە، کە توانای باشی هەبێ لە دروستکردن و دیزاینکردنی ماڵپەر - وێبسایت


website design and hosting

ئەم پرۆژەیە تێچووی زۆری ناوێت ، دەتوانی لەماڵەوە و لەڕێگەی کۆمپیوتەرەکەی خۆتەوە کارەکانت ئەنجام بدەی
وە بەهۆی شارەزایی و باشی وجوانی کارەکانتەوە سەرنجی بەکاربەرانی نێت بۆ خۆت ڕابکێشی

:پێویستیەکان بۆ دەست کردن بە پرۆژەی دیزاینکردن و دروستکردنی وێبسایت و کاری فرۆشتن
١. پێویستت بە کۆپیوتەرێکی باش دەبێ بۆ ڕاپەراندنی کارەکانت
٢.توانا و شارەزایی بۆ کارکردن لەگەڵ پرۆگرامەکانی دیزاینکردن و دارێژتنی پەڕەی نێت
٣.شارەزای باشت لە کۆدکردنی زمانەوانی وێبدارێژی هەبێ و سەرەتاکانی وێبدارێژی بزانی
٤.بەردەوامی لە کار  و بڵاوکردنەوەی مەبەستەکەت لە ناو نێت دا
٥. ئەگەر وێبسایتی تایبەت بەخۆت هەبێ بۆ  خستنەڕووی تواناکانت خاڵێکی گرنگە بۆ سەرکەوتن


بۆ دروستکردنی متمانە لای بەکاربەر پێویستە کاری خۆت هەبێ بۆ نمایش کە بەجوانترین شێوە و هەموو هەوڵێکت تێیدا بخەیتەگەڕ وە وێبسایتی تایبەت بەخۆت هەبێ .بەشێوازێکی زۆر رازاوە و تۆکمە وە سوود وەرگرتن لە توانای خۆت تێیدا

بۆ خۆناساندن پێویستت بە رێکلام و خستنەڕووی کارەکانت دەبێ بۆ ئەمەش ئەنجام گەیاندنی کارە باشەکانت لە دیزاین و دروستکردنی وێبسایت دا ڕەنگدانەوەی دەبێ لە نازناوی کارکردنت و ناسراو دەبی وە دەکرێ سوود لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ببینیت بۆ خۆناساندن و خستنەڕووی باشترین کارەکانت وە پێگەی ڕێکلامی و تەنانەت لە تیڤی و گۆڤارەکاندا

دەکرێ سوود لە ناردنی نامە و سیڤی بۆ کۆمپانیا و دەزگا و شوێنە گشتیەکان ببینی بۆ خۆناساندن و بەجێگەیاندنی داواکاریان لە وویستیان بۆ وێبسایتی تایبەت بە شوێن و دوکان و دامەزراوەکانیان وە ماڵپەری کەسایەتی و ناوداران و هەر تاکێک
بەم جۆرە دەتوانی لەم پرۆژە بچوکە سوودی باش ببینی


بە لە دەستپێکردن بەم پرۆژەیە :
١.دوورکەوە لە بەکاربردنی بەرهەم و دیزاینی کەسانی تر.
٢.پشت ببەستە بە باشترین و جوانترین پێکهاتە بۆ گونجاندنی وێبسایت.
٣.هەوڵ بدە جێ دەستت دیار بێت لە کارەکانت دا ، بە دیزاینکردنی جوانترین لۆگۆ ، بانەر ، مینۆ،گونجاندنی ڕەنگ ، رێکخستنی گشتی پێکهاتەی پەڕەکان ، ....


سۆران عبدالرحمن
     ١٢/١٠/٢٠١٣
  
 نوێکرایەوە لە ٢٣/٥/٢٠٢٠

webp

بڵاوکردنەوە :10/12/2013 ماوەی خوێندنەوە:

 بریتیە لە جۆرێکی نوێی وێنە ، یاخود دەکرێ بڵێین پاشگریکی وێنەیی یە  webp
کە لە لایەن کۆمپانیایی گۆگڵ گەشەی پێدراوە و پاڵپشتی کراوە















Quick Response Code - ‌QR

بڵاوکردنەوە :10/12/2013 ماوەی خوێندنەوە:

کۆدی وەڵامدانەوەی خێرا , 
بریتیە لە هێمایەکی شێوە ماتریکسی دوو دووری چوارگۆشەیی
کە هیما و کۆدێکە بۆ کارو باری بازرگانی بە کاردێ

وە ناوەکەی بریتیە لە کورتکراوەی ڕستەی کۆدی وەڵامدانەوەی خێرا
Quick Response Code

بیرۆکەی دەرکەوتنی ئەم کۆدە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٩٤ ،کە سەرەتا بە ناوی "دینسۆ" دەرکەوت
وە کۆمپانیا یابانیەکانی وەکو کۆمپانیای تۆیۆتا بەکاری هێنا بۆ کاروباری بازرگانی
لە ساڵی ٢٠٠٢ دا بیرۆکەکە گەشەی سەند و بەو رادەیەی کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکانی مۆبایلی زیرەک بەکاریان هێنا تا بەکاربەر سودی لێببینی و ببێتە مایەیی ئاسانکاری



کیو ئار کۆد
هەموو زانیارییەکی لە خۆگرتووە واتە پێویتست ناکا سکانەری ئەم کۆدە
پەیوەست کرابێ بە داتا بەیسەوە
بەڵکو هەموو زانیارییەکان لەخۆی دا ،دەکرێ زۆرترین زانیاریی تێدا بشاردریتەوە
زۆر جۆری زانیاری لەخۆ دەگرێ وەکو
تێکست ، ژمارە ، ئیمێڵ ،نامە ، لینک ، ....هتد

لە بواری بازرگانی دا سودی زۆری لێبینراوە لە وڵاتانی پێشکەوتوو رێکڵامی بەرهەمەکانیان دەکەن و لەپاڵی دا کیو ئار کۆدی بەرهەمەکە دادەنێن
کە دواتر زۆر بە ئاسانی بەکاربەرانی مۆبایلی زیرەک دەتوانن وینەی کۆدەکە بگرن و بەهۆی پرۆگرامی سکانی کۆدەکەوە تەواوی زانیاری بەرهەمەکە بزانن وەکو نرخ و جۆر و شێوە و ناونیشان


وە وەکو کارتی بازرگانی بەکاردێ
لە جێگەی تایپکردنی زانیارییەکان لەسەر کارد ، کۆدی ئکیو ئار کۆد دادەنێن

چەند هەنگاوێک تاکو پرۆگرامسازیت خۆشبوێ

بڵاوکردنەوە :10/12/2013 ماوەی خوێندنەوە:
چۆن وا دەکەی پرۆگرامسازییت خۆشبوێ؟


کاری پرۆگرامسازی بێگومان خولیا و حەزی دەوێ لە پاڵ توانا و شارەزاییدا
ڕەنگە هەموو کاتێ نەتوانین کاری پرۆگرامدارێژی بکەین
و ئەو ویستەمان لا دروست نەبێ

بۆ ئەم مەبەستە چەند هەنگاوێک دەگرینە بەر کە بتوانین وا بکەین حەز و ویستمان بۆ پرۆگرامینگ لا دروست بێ

خەوتنی زۆر
تاکو کارا و چالاک بیت لە کاتی کۆد نوسین دا ،باشتر خەوێکی باشت کردبێ
بەجۆرێک چالاک بیت لە کاتی نوسین دا و بیروهۆشت کارابێت


پشوو وەربگرە
مانەوەیەکی زۆر بە دیار شاشەی کۆمپیوتەرەوە وا دەکا کە چاو ماندوو دەکا
بۆ ئەوەی کاریگەری نەرێنی بەسەر تەندروستیەوە نەبێ ،ماوە ماوە پشوو بدرێ کارێکی باشە


پلان دانان بۆ داهاتوو
هەوڵبدە بزانە کە دەتەوێ چیبکەی و ئەنجام بدەی ،کاتت رێکبخە ،تاکو کاتێک دادەنیشی بۆ پرۆگرام کردن بزانی کەدەتەوێ بە چ کارێک هەڵبستی، و بتوانی پرۆژەکەت تەواو بکەی


تەنها لە پێناو دەستمایە دا ئەمە مەکە
گەر هاتوو تەنها بۆ ەو مەبەستە ئەم رێگەیە بگریتە بەر ئەوا دواتر وا دەکا کە دوور دەکەویتەوە لە پرۆگرامینگ و  حەزت بۆی نابێ ، بەڵکو بەشێوەی حەز و وویست کاری لەگەڵ دا بکە


دوورمەکەوە لە پرۆگرامسازی
، ناکرێ لە پێناو هەر کێشە و هەڵەیەکی بچوک دووربکەویتەوە لە پرۆگرامکردن 
وە کێشەی بچوک بێ چارەسەری و دواخستن دەبێتە کێشەی گەورەتر






..........................

سۆران عبدالرحمن
١٢/١٠/٢٠١٣





چۆنیەتی دەرخستن لە پهپ - Echo , Print

بڵاوکردنەوە :10/11/2013 ماوەی خوێندنەوە:


لەم وانەیەدا باسی چۆنیەتی دەرکەوتنی تیکست و وێنە و هەر دەرکەوتەیەکی تر دەکەین 
لە زمانی - پی ئێچ پی دا

لە وانەکانی پێشوتر دا خستومانەتە ڕوو ، بەڵام لێرە دا بە درێژی باسی چۆنیەتی دەرخستن دەکەین

بۆ دەرخستن لە زمانی پهپ دا
باسی دوو رێگە دەکەین

echo .1
بەم شێوازە دەتوانی زیاتر لە یەک رستە دەربخەیت یاخو یەک گۆڕاو زیاتر

ئێستا دەمانەوی لە پەرەیەک دا ئەم ڕستەیە دەربکەوێ
[گەر وەکو یەک بیر بکەینەوە کەواتە بیر ناکەینەوە]

بۆ ئەم مەبەستە ، بەم شێوەیە کۆدەکە دەنوسین
نمونە


لە دەرئەنجام دا ئەو ڕستەیە لەسەر پەڕەکە دەردەکەوێ


نمونەیەکی تر بە بەکارهێنانی گۆڕاوەکان


نمونەیەکی تر


print .2
ئێستا هەمان کار دەکەینەوە بە یارمەتی ووشەی پرینت
بەم شێوازە دەتوانی یەک نرخ بانگ بکەیتەوە یاخود یەک رستە

نمونە


 نمونەیەکی تر بەیارمەتی گۆڕاوەکان



کە دەرئەنجامەکەی بریتیە لە دەرکەوتنی رستەی یەکەم و دووەم
: واتە
رستەی یەکەم لەگەڵ ڕستەی دووەم




بەرەو هەنگاوەکانی دواتر


Variables - گۆڕاوەکان

بڵاوکردنەوە :10/11/2013 ماوەی خوێندنەوە:


گۆڕاوەکان لە زمانی پی ئێچ پی دا
گۆڕاو بریتیە لە نرخێکی دیارکراو کە دواتر دەتوانی بە ئاسانی بانگی بکەیت و سوودی لێ ببینیتەوە

بریتیە لە ناساندنی وشەیەک یا پیتێک
و دانانی کۆمەڵێک خەسڵەت و تایبەتمەندی بۆی پاشان بەکارهێنانەوەی زۆر بە ئاسانی
ئەمەش بە مەبەستی ئاسانکارییە لە کارکردن دا

لەم نمونەیە بنۆڕە




سەرەتا گۆڕاوێکمان ناساند بەم شێوەیە
هێمای $ + ووشەیەک یاخود پیتێک
 وە نرخەکەی رستەیەکە

echoدواتر بە ووشەی
کە بۆ دەرخستنە بانگی گۆڕاوەکەمان کرد

ئێستا گەر پەڕەکە بکەینەوە  تەنها ئەو رستەیە دەردەکەوێ

[رستەیەک لە ناو گۆراوێک دا]

: نمونەی چەند گۆڕاوێک
$var
$p_de
$number


نمونە




گۆراوی ژمارە کە نرخەکەی 100 ـە
وە دواتر گۆڕاوەکە بانگ کراوە

وە دەرئەنجامەکەی 100 دەبێ

Strings
بە هەمان شێوە دەتوانین ڕستە بە گۆڕاوێک بدەین وەکو نرخ

لەم نمونەیە بنواڕە



کە دەرئەنجامەکەی
ئەمە دەبێ
[رستەیەک کە نرخی گۆراوێکە]

نمونەیەکی تر




ئێستاکە دوو گۆڕاومان هەیە بە ناوی
s2 ، s1
کە هەر یەکەو نرخێکی هەیە
دواتر بەیەکەوە بانگیان دەکەین و وە لە نێوانیان دا بۆشاییەک هەیە 
کە ئەمەیە
" "
 دەرئەنجامەکە بەم شێوەیە دەبێ
[رستەی یەکەم لە گۆراوی یەکەم.رستەی یەکەم لە گۆراوی دووەم]

بەرەو هەنگاوی دواتر 

کردەهێما Operators - PHP

بڵاوکردنەوە :10/11/2013 ماوەی خوێندنەوە:


   ئەو هێما کرداریانەی کە لە زمانی پی ئێچ پی دا کاریان لەگەڵ دەکەی


لە کارکردن لە زمانی پی ئێچ پی دا
کۆمەڵێک کردارە هێما هەن کە سوودی بەرچاویان لێ دەبینین 
تایبەت بۆ کردارە ژمێریارییەکان

لە نمونەی ئەو کردەهێمایانە

بۆ کۆکردنەوەی دوو نرخ  :  +





گۆڕاوێکمان هەیە دوو نرخی کۆکردۆتەوە
کە دەرئەنجامەکەی "10" دەبێت

وە هێماکانی
-
/
*
بەهەمان شێوە

کۆمەڵێک هێمای تر هەن سوودیان لێ دەبینرێ وەکو بەروارد کردن
گەورەتر       <
  بچوکتر لە       >
   هاوتا ، یەکسان     ==
گەورەتر و یەکسان لە     >=
بچوکتر و یەکسان لە     <=
یەکسان نیە      !=

وە کۆمەڵێک کردەهێمای لۆژیکی هەن

 &&   AND
نمونە
(6 > 5 && 1 < 7)  
ژمارە ٦ گەورەترە لە پێنج   وە   ١ بچوکترە لە ژمارە  ٧

گەر بە لۆژیکی لێکی بدەینەوە ئەوا وەڵامەکە دروستە و دەرئەنجام راست دەردەچێ
واتە
true  
[پێویستە هەردوو مەرجەکە دروست بن ،ئەو کاتە وەڵامەکە راست دەبێ]


||      OR 

نمونە
(2 > 5 || 1 < 7) 
ژمارە ٢ گەورەترە لە ٥   یاخود  ژمارە ١ بچوکتر لە ژمارە ٧
دەرئەنجامەکە راست دەردەچێ
true 

لەبەر ئەوەی یەکێکیان راستە کە ژمارە ١ بچوکتر لە ژمارە ٧

[لێرە داپێویستە یەکیان دروست بێ مەرج نیە هەرووکیان راست بن]  


ئەم خشتەیە ببینە بۆ لێکجیاکردنەوە چۆنیەتی کاری 

AND  ,  OR




p q p AND q p OR q
T T T T
T F F T
F T F T
F F F F

لە ڕێگەی خشتەکەوە ئێستاکە دەزانین
T AND T  =  T
 تەنها دوو مەرجەکە راست بن ئەنجام راست دەبێANDلە
بەڵام 
دا تەنها هەڵە و هەڵە دەکاتە هەڵەORلە


بەرەو هەنگاوی دواتر

PHP Syntax - رێسای نوسینی زمانی پی ئێچ پی

بڵاوکردنەوە :10/11/2013 ماوەی خوێندنەوە:

رێسای نوسینی زمانی وێبدارێژی پی ئێچ پی
هەنگاو نان بەرەو نوسینی یەکەمین کۆد

  HTMLزمانی پی ئێچ پی زمانێکی سکریپتی وێبە وا دیزاین کراوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ زمانی

دەتوانین زۆر بە سانای پی ئێچ پی تێکەڵ بە زمانی ئێچ تی ئێم ئێڵ بکەین
و بەهاوکاری یەکتر کارێکی جوان ئەنجام بدەین

وەکو هەموو زمانێکی تر پی ئێچ پی رێسای خۆی هەیە لە کارکردن دا

کۆدی سەرەتا و داخرانی پی ئێچ پی
<?php ...

کۆدەکانی تر

?>

واتە لە هەر کارێکی دا پێویستە سەرەتا بیناسێنین
<?php . . . ?>


ئێستا دەمانەوێ تێکستێ بنوسین دەربکەوێ لە پەرەکە دا

بۆ ئەم مەبەستە ووشەی
echo
بەکاردێنین

وە لە کۆتایی هەر فرمانە دێرێک پێویستە هێمای ";" دابنێین
لەم نمونەیە بنۆڕە


<?php echo "یەکەمین کۆدم"; ?>

کە دەرئەنجامەکەی ئەمە دەبێ


[یەکەمین کۆدم]


گەر بمانەوێ تێکستەکە ئەستور بێت

  <?php echo "<b>تێکستێکی ئەستور کراو</b>"; ?>
ئەنجامەکەی
تێکستێکی ئەستور کراو

واتە تاگەکانی ئێچ تی ئێم ئێڵ و پی ئێچ پی "مان تێکەڵ بەیەکتر کرد
 
[ئەمەش بەمەبەستی دەرکەوتنێکی باش بۆ ئەم کارەی دەیکەین] 

یاخود دەمەوێ ڕەنگ بە تێکستەکە بدەم

<?php  echo "<font color='green'>تێکستێکی ڕەنگ سەوز</font>"; ?> 
دەرئەنجامەکەی
تێکستێکی ڕەنگ سەوز


تا ئێرە زانیمان کە رێسایی نوسینی زمانی وێبداریژی بزۆکی
پی ئێچ پی چۆنە ، لە هەنگاوەکانی دوواتر زیاتر فێر دەبیت



بچوککردنەوەی قەبارەی وێنە بە بێ تێکچونی کوالیتی

بڵاوکردنەوە :10/10/2013 ماوەی خوێندنەوە:
 زۆرجار وا پێویست دەکا وێنەکان قەبارەیان بچوک بکەینەوە تایبەت بەکارهێنانی وێنە لە نێت دا وا
پێویستە کە قەبارە بچوک تر بێت ئەمەش یارمەتی خێرا داگرتن و بەرزکردنەوەی وێنەدەدا لە ئینتەرنێت دا













الاشتراك في: الرسائل (Atom)

پرتەوبۆڵەی من

زیاتر »

چیڕۆکی سەرکەوتن

زیاتر »

تەکنەلۆژیا

زیاتر »

دەستپێشخەری کار

زیاتر »

کار و کارامەیی

زیاتر »

گەشەپێدانی خود

زیاتر »

نیشانکردن

پڕۆگرامسازی تەکنەلۆژیا چیڕۆکی سەرکەوتن دەستپێشخەری کار ڕایەڵە فێرکاری کار و کارامەیی کتێب کورتە چیرۆک گرافیک و دیزاین گەشەپێدانی خود لە زمانی ترەوە نوسراوەکانم وێبداریژی

چەپک

  • ١٠ تایبەتمەندی بنەڕەتی دەستپێشخەرکاری سەرکەوتوو
  • ١٠ ڕێنمایی بنەڕەتیی بۆ ڕۆژی یەکەمی چوونە سەر کار
  • ئەو چالاکییە خۆبەخشیانەی بەژداریم تێداکردوون

ئەرشیف

  • ◄  2022 (4)
    • ◄  ديسمبر 2022 (1)
    • ◄  مايو 2022 (1)
    • ◄  مارس 2022 (1)
    • ◄  يناير 2022 (1)
  • ◄  2021 (5)
    • ◄  يوليو 2021 (2)
    • ◄  يونيو 2021 (1)
    • ◄  مايو 2021 (1)
    • ◄  أبريل 2021 (1)
  • ◄  2020 (31)
    • ◄  ديسمبر 2020 (1)
    • ◄  أغسطس 2020 (1)
    • ◄  يوليو 2020 (2)
    • ◄  يونيو 2020 (7)
    • ◄  مايو 2020 (7)
    • ◄  أبريل 2020 (6)
    • ◄  مارس 2020 (5)
    • ◄  فبراير 2020 (1)
    • ◄  يناير 2020 (1)
  • ◄  2019 (20)
    • ◄  ديسمبر 2019 (1)
    • ◄  أكتوبر 2019 (1)
    • ◄  يوليو 2019 (1)
    • ◄  يونيو 2019 (3)
    • ◄  مايو 2019 (4)
    • ◄  مارس 2019 (3)
    • ◄  فبراير 2019 (6)
    • ◄  يناير 2019 (1)
  • ◄  2018 (12)
    • ◄  ديسمبر 2018 (3)
    • ◄  أكتوبر 2018 (1)
    • ◄  سبتمبر 2018 (1)
    • ◄  يونيو 2018 (1)
    • ◄  أبريل 2018 (1)
    • ◄  فبراير 2018 (3)
    • ◄  يناير 2018 (2)
  • ◄  2017 (24)
    • ◄  ديسمبر 2017 (2)
    • ◄  نوفمبر 2017 (3)
    • ◄  أكتوبر 2017 (1)
    • ◄  سبتمبر 2017 (1)
    • ◄  أغسطس 2017 (1)
    • ◄  يوليو 2017 (3)
    • ◄  يونيو 2017 (3)
    • ◄  أبريل 2017 (5)
    • ◄  مارس 2017 (1)
    • ◄  فبراير 2017 (2)
    • ◄  يناير 2017 (2)
  • ◄  2016 (28)
    • ◄  ديسمبر 2016 (2)
    • ◄  نوفمبر 2016 (2)
    • ◄  سبتمبر 2016 (1)
    • ◄  أغسطس 2016 (2)
    • ◄  يوليو 2016 (5)
    • ◄  يونيو 2016 (5)
    • ◄  مايو 2016 (2)
    • ◄  أبريل 2016 (3)
    • ◄  مارس 2016 (1)
    • ◄  فبراير 2016 (1)
    • ◄  يناير 2016 (4)
  • ◄  2015 (27)
    • ◄  أكتوبر 2015 (4)
    • ◄  أغسطس 2015 (1)
    • ◄  يوليو 2015 (1)
    • ◄  يونيو 2015 (5)
    • ◄  مايو 2015 (3)
    • ◄  مارس 2015 (8)
    • ◄  فبراير 2015 (4)
    • ◄  يناير 2015 (1)
  • ◄  2014 (28)
    • ◄  ديسمبر 2014 (4)
    • ◄  نوفمبر 2014 (5)
    • ◄  أكتوبر 2014 (7)
    • ◄  سبتمبر 2014 (6)
    • ◄  أغسطس 2014 (1)
    • ◄  مايو 2014 (1)
    • ◄  يناير 2014 (4)
  • ▼  2013 (50)
    • ◄  ديسمبر 2013 (6)
    • ◄  نوفمبر 2013 (5)
    • ▼  أكتوبر 2013 (11)
      • ئەو ووشانەی هەرگیز کۆمپیوتەر ناینوسێ
      • دابەزاندن و کارپێکردنیeasy php
      • پڕۆژەی دروستکردن و دیزاینکردنی ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی
      • webp
      • Quick Response Code - ‌QR
      • چەند هەنگاوێک تاکو پرۆگرامسازیت خۆشبوێ
      • چۆنیەتی دەرخستن لە پهپ - Echo , Print
      • Variables - گۆڕاوەکان
      • کردەهێما Operators - PHP
      • PHP Syntax - رێسای نوسینی زمانی پی ئێچ پی
      • بچوککردنەوەی قەبارەی وێنە بە بێ تێکچونی کوالیتی
    • ◄  سبتمبر 2013 (7)
    • ◄  أغسطس 2013 (2)
    • ◄  يوليو 2013 (6)
    • ◄  مايو 2013 (4)
    • ◄  مارس 2013 (6)
    • ◄  فبراير 2013 (1)
    • ◄  يناير 2013 (2)
  • ◄  2012 (17)
    • ◄  نوفمبر 2012 (5)
    • ◄  أكتوبر 2012 (11)
    • ◄  يوليو 2012 (1)

گفتوگۆیەک!

گفتوگۆیەک لەگەڵ ئاسۆ نادری

ئامانجی ئەلفبێ

هەوڵدەدەم بلۆگی ئەلفبێ ببێتە سەرچاوەیەک بۆ پێدانی زانیاری تەکنەلۆژیا بە سەرجەم گۆشەکانی تیک، پێگەیاندنی تاک، پەروەردەکردن و ئامادەکاری بۆ نێو دونیای بەڕێوەبردن و کارکردن

هەڵبژاردە

  • گرنترین زاراوەکانی سیۆ SEO
  • شکستی ماڵپەڕی ئیبەی لە چین
  • DNS propagation چیە؟
  • پرۆگرامی بەڕێوەبردنی چێشتخانە لە C++
  • ئینتەرنێتی شتەکان IoT چییە؟
  • هەڵە باوەکان لە کاتی نوسینی سیڤی

زنجیرەی فێرکاری

CPlusPlus Excel HTML linux php Python SEO SQL

لینکی هاوڕێیان

  • بەستەری من
  • مەکۆکانی وێبچن

ئاماری کرتەکان

لە دوای هەر ڕەشەبایەک خۆر پێدەکەنێ بۆیە تۆش کۆڵ مەدە :)

ئەلفبێ تیک © 2012-2022

Alfbe by Soran Abdulrahman is licensed under CC BY 4.0


Creative Commons License