بژی حکومەت..بژی حکومەت

بژی حکومەت
کابرا زۆر تامەزرۆی ماسی بوو بەهیوا بوو کە لەم رۆژانە ژەمە ماسییەک بخوا
تا دوا جار توانی ماسی یەک بگرێ ، بەخێرایی هێنایەوە ماڵێ بۆ خێزانەکەی
داوای لێ کرد  بیشواتەوە و بۆی ئامادەبکات

بەڵام ژنەکەی پێی ووت کە دڵۆپێک ئاو  لەماڵ دا نیە تاکو بۆی ئامادە بکا ، چەند رۆژێکە بێ ئاون
تەنانەت ئاوی خواردنیش نیە کە خۆی بیخواتەوە و گەرووی ووشک بووە
پیاوەکەی داوای لێ کرد بۆی سور بکاتەوە
بەڵام ژنەکەی پۆزشی هێنایەوە کە ناتوانێ بەهۆی نەبوونی دڵۆپێک زەیت لە ماڵەکە
پیاوەکەی داوای لێ کرد کە بۆی ببرژێنێ ، ژنەکەی قیژاندی  کە هیچ غازێک لە ماڵەکەیان دا نیە
لە ناچاری پیاوە ماسیەکەی هەڵگرت و بەرەو کەناری دەریا وەڕێ کەوت
وە ماسی یەکەی هەڵ دایە نێو دەریاوە
ماسیەکە لە ئاوەکەوە سەری دەرهێنا دەستی کرد بە هاوارکردن
 بژی حکومەت ....بژی حکومەت




















بژی حکومەت - عەزیز نەسین
و . سۆران عبدالرحمن
٥-٩-٢٠١٥



نوسەر: سۆران --- کاتی بڵاوکردنەوە : 9/05/2013 --- هاوپۆل : لە زمانی ترەوە --- فەرهەنگۆکی وشەکان

بەژداری بە بابەتەکە بکە

فەیسبووکتویتەرگۆگڵ پڵاس
≡ کۆمێنت بنوسە
0 لێدوانی بلۆگ