لەو رۆژە دەترسم تەکنەلۆژیا بەسەر مرۆڤایەتی دا سەرکەوێ ، ئەو کات جیهان نەوەیەکی لە گەمژەکاندەبێ
ئەمە ووتەی ئەنیشتاینە وە ئەو هزرەی هەیبووە دەربارەی نەوەی داهاتوو و پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا
لەگەڵ پێشکەوتنی هەر بوارێک لە ژیان دا ئەمە مانای وایە زۆر کارەکە گەورەتر دەبێ
وە زۆرترین جارەکان ئاسانکاری زیاتر دەبێ ، بەمەش یەکێ لە لایەنەکانی ئەوەیە کە ئەم ئاسانکارییە دەبێتە هۆی دروست بونی
جۆرێک لە کەمتەر خەمی لە لایەکی ترەوە بەوەی کە پێسکەوتن هەیە و ماندوبونی زۆری ناوێ
بە کورتیەکەی وەهای لێ دێ
کۆمەڵێک هەوڵێکی زۆر دەدەن بۆ دەستهێنانی شتێک وە کۆمەڵێکیش وەکو بەکتریا لە سەری دەگوزەرێن
و تەنها بەرهەمەکە دەخۆن
ئەوەی باسم کرد بە ئاشکرا لە فیلمی ئەنیمەیشنی دا دەردەکەوێ
کە رۆبۆتەکان کار ئاسانی زۆر دەکەن بەو رادەیەی کە مرۆڤەکان تەنها لە سەریانە بگوزەرێنن
هەموو کاریکیان لە جێگە دەکرێ