تاگ پێکھاتەی شاراوەی ئەم زمانەیە کە بە داڕشتنیان بەشێوەی دروست دەبێتە ھۆی ھێنانە نمایشی پەڕگەکان ،بە شێوەیەکی گشتی تاگ دەست پێک و کۆتایی ھەیە
تاگی دەست پێک : <Tag>
تاگی کۆتای : <Tag/>
کە ھەر تاگێک بە ھۆی ھێمای( / ) دادەخرێت لەگەڵ ئەوەش دا چەند تاگێک ھەیە کە تاکن واتە بەشی کۆتاییان نیە "بەشە داخراوەکە".
لە یادت بێ!پێش ئەوەی دەست بە دارشتنی پەڕە بکەین بە زمانی ئێچ .تی.ئێم.ئێڵ دەبێت بنەچەی کارە کە بزانین وەکو ئاماژەم پێدا پێویستە پرۆگرامێکی تیانووس بە کار بەێنین
وەکو نەوتپاد کە پرۆگرامەکەمان کردەوە ، پاش دانان و رێکخستنی تاگەکان پێویستە کارەکامان سەیڤ بکەین سەیڤ کردنەکە پێویستە بە شێوەیەک بێت کە دواتر کارەکەمان ببینینکە کارەکەمان تەواو
بە پاشگرێک سەیڤی ئەکەین کە htm. یاخود html. بێت.
کە بەم شێوەیە سەیڤمان کرد دواتر دەچینە ئەو شوێنەی کە لێیمان ھەڵگرتووەدەبینین بووە بە پەڕێکی ئینتەرنێت کە لە رێگەی وێبگەرەکانەوە دەکرێتەوە
بۆ نموونە : Internet Explorer, Google Chrome
تاگی سەرەکی بۆ جیاکردنەوەی نووسین لە کۆد و تاگی ماڵپەڕ ، پێویستە چەند تاگێک ھەیە کە بەکاری ببەین, بۆ دارشتنی ھەر پەڕێک پێویستە تاگی سەرەکی ئێچ.تی.ئێم.ئیڵ. بەکارببەین

<HTML/> Nawaroki malper <HTML>
پێکھاتەی گشتی ھەر پەڕێک کە بە html دروستکرابێت
<html> <head> <title/>title malper<title> </head><body>
ناوەرۆکی ماڵپەڕ ، کە ئەم بەشە دەخریتە روو واتە بەشە نیشان دراوەکەیە</body></html>بۆ زیاتر ئاشنابوون نموونەیەکی سادە ئەخەمە ڕوو سەرەتا نۆتپاد ئەکەینەوە دەست ئەکەین بە نووسینی تاگەکان بەم شێوەیە :
<html>
<head>
<title>Malpar</title>
<head/>
<body>
My First Test Homepage
<body/>
<html/>
پاش ئەوەی تاگەکانمان نووسی ، ئێستا سەیڤی ئەکەین پێویستە
بە پاشگری html. بۆ نموونە Index.html یاخود ھەر ناوێ
کە بتەوێت Malpar.html ئێستا کە بەو ناوە سەیڤمان کرد برۆ لەو شوێنەی کە سەیڤت کرد دەبینی نووسینەکە گۆراوە بۆ پەڕێکی ئینتەرنێتی دوو کرتەی لەسەر بکە دەبینی لە ناو پەڕەکە نووسراوە
My First Test Homepage
چونکە ئێمە ئەمەمان لە ناو بۆدی نووسی بوو کە ئەو بەشە نیشان دەرەیە کە ناوەڕۆکی پەڕەکە نیشان دەداتلە سەرەوەش دەبینی
لە "شریتی ناونیشان" نووسراوە Malpar ھەر وەک کە نووسیمان لە ناو تاگی title لە تاگی head
18/7/2013
سۆران عبدالرحمن