بەکارهێنانی چەند تاگێک بەیەکەوە - HTML


بەکارھێنانی چەند تاگێک بەیەکەوە
کاتێ کە زیاتر لە تاگیک بە کاردێنین لە ھەر نووسین و وێنە و خشتەیەک دا پێویستە وریایی رێزبەندی تاگەکان بین 


















نموونەیەک
<html>
<head>
<title>My First try</title></head>
<body>
<p>This is my first page</p>
</body>
</html>

ئێستا کە نووسیت لە ناو نۆتپادەکە  سەیڤی بکە بە ناوێک، بۆ نموونە
myfirstpage.html
پاشان دەچین پەڕەکە دەکەینەوە بۆ بینینی ئەنجامی کارەکەمان


















وەکو لە وێنەکە تەنھا 
"This is my first page"
دەرکەوتووە دیارە
ئەمەش بەھۆی ئەوەی لە ناو تاگی پەڕەگراف دانراوە

چارڵز دیکنزی ڕۆماننوسی ئینگلیز

چارڵز جۆن هۆفام دیکنز، لە ٧ی فێبرایری ساڵی ١٨١٢ لە باشوری ئینگلتەرا لەدایک بووە، چارڵز دیکنز بە یەکی لە بەناوبانگترین رۆمان نوسانی ئینگلیز دادەنرێ لەسەردەمی فیکتۆری لە خێزانێکی پر کێشەی نەدار ژیانی گوزەراند کە باوکی .خرایە زیندان، ئەمەش کاردانەوەی گەورەی هەبووە لەسەر نوسین و کتێبەکانی چارلز دا


لیستی کۆمەڵێک لە ڕۆمانەکانی
 سەرکەشیەکانی ئۆلیڤەر تویست -
ژیان و سەرکەشیەکانی نیکۆلاس نیکلبای -
دوکانی کۆن -
بارنابای رۆدج ، بەسەرهاتەکانی یاخیبونی هەستاکان -
خانوی دڕندە -
دوریتی بچوک -
ئارەزووە مەزنەکان -
کاتە سەختەکان -
چیرۆکی دوو شار -
دیڤید کۆپرفیلد - 

لە کتێبەکانی لەسەر جەژنی سەرساڵ
سرودەکانی سەری ساڵ -
مۆسیقای زەنگەکان -
جەنگی ژیان -


لەکارەکانی دا ئەوە دەبینرێ کە زۆر سیفەتی کەسایەتیەکانی خستوەتەڕوو، هەوڵی رەخنە دەدا لە پێناو باشترکردنی رەوش و .مەینەتییەکانی کۆمەڵگا


ئۆلیڤەر تویست



ئارەزوە مەزنەکان












دۆرێتی بچوک
    


چیرۆکی دوو شار

















چیرۆکی دوو شار



ناسين و دارێژتنى تاگەكان - HTML


ناسین و دارێژتنی تاگەکان
تاگ پێکھاتەی شاراوەی ئە‌م زمانە‌یە کە بە داڕشتنیان بە‌شێوەی دروست د‌ەبێتە ھۆی ھێنانە نمایشی پەڕگە‌کان ،بە شێوەیە‌کی گشتی تاگ دە‌ست پێک و کۆتایی ھەیە


 تاگی دە‌ست پێک  :    <Tag>
تاگی کۆتای  :             <Tag/>

کە ھەر تاگێک بە ھۆی ھێمای( / ) دادەخرێت لەگەڵ ئە‌وەش دا چەند تاگێک ھە‌یە کە تاکن واتە بە‌شی کۆتاییان نیە "بەشە داخراوەکە".



لە یادت بێ!پێش ئەوە‌ی دە‌ست بە دارشتنی پەڕە بکەین بە زمانی ئێچ .تی.ئێم.ئێڵ دە‌بێت بنەچەی کارە کە بزانین وەکو ئاماژەم پێدا پێویستە پرۆگرامێکی تیانووس بە کار بەێنین

 وەکو نەوتپاد  کە پرۆگرامەکەمان کردەوە ، پاش دانان و رێکخستنی تاگەکان پێویستە کارەکامان سە‌یڤ بکەین سەیڤ کردنەکە پێویستە بە شێوەیەک بێت کە دواتر کارەکەمان ببینینکە کارەکەمان تە‌واو
 بە پاشگرێک سەیڤی ئەکەین کە  htm.   یاخود    html.  بێت.



کە بەم شێوەیە سە‌یڤمان کرد دواتر دەچینە ئەو شوێنەی کە لێیمان ھە‌ڵگرتووەدەبینین بووە بە پەڕێکی ئینتەرنێت کە لە رێگەی وێبگە‌رە‌کانە‌وە دەکرێتەوە

بۆ نموونە : Internet Explorer, Google Chrome



تاگی سەرەکی بۆ جیاکردنە‌وەی نووسین لە کۆد و تاگی ماڵپەڕ ، پێویستە چەند تاگێک ھەیە کە بە‌کاری ببە‌ین, بۆ دارشتنی ھەر پەڕێک پێویستە تاگی سەرەکی ئێچ.تی.ئێم.ئیڵ. بەکارببە‌ین 
















<HTML/> Nawaroki malper  <HTML>

 پێکھاتەی گشتی ھەر پەڕێک کە بە html دروستکرابێت
<html>   <head>    <title/>title malper<title>   </head><body> 


ناوەرۆکی ماڵپەڕ ، کە ئەم بەشە دەخریتە روو واتە بەشە نیشان دراوە‌کەیە</body></html>بۆ زیاتر ئاشنابوون نموونەیەکی سادە ئەخەمە ڕوو سەرە‌تا نۆتپاد ئە‌کە‌ینەوە  دەست ئەکە‌ین بە نووسینی تاگە‌کان بە‌م شێوەیە :

























<html>
<head>   
   <title>Malpar</title>
<head/> 
  <body>
     My First Test Homepage
  <body/>
<html/>


پاش ئەوەی تاگە‌کانمان نووسی ، ئێستا سە‌یڤی ئەکە‌ین پێویستە
 بە پاشگری  html. بۆ نموونە Index.html یاخود ھەر ناوێ
کە بتەوێت Malpar.html ئێستا کە بەو ناوە سەیڤمان کرد برۆ لەو شوێنە‌ی کە سەیڤت کرد دەبینی نووسینەکە گۆراوە بۆ پەڕێکی ئینتەرنێتی  دوو کرتەی لەسە‌ر بکە دەبینی لە ناو پەڕە‌کە نووسراوە
  My First Test Homepage
 چونکە ئێمە ئەمەمان لە ناو بۆدی نووسی بوو کە ئەو بەشە نیشان دەرەیە کە ناوە‌ڕۆکی پەڕە‌کە نیشان دەداتلە سە‌رە‌وە‌ش دە‌بینی 
لە "شریتی ناونیشان" نووسراوە  Malpar ھەر وە‌ک کە نووسیمان لە ناو تاگی title  لە تاگی head 


18/7/2013
سۆران عبدالرحمن






چۆنیەتی بەستنەوەی کۆمپیوتەرەکان - ڕایەڵە بەشێوەیەکی بنەرەتی

لێرەوە بە شێوەیەکی گشتی چۆنیەتی بەستنەوەی کۆمپیوتەرەکاندەخەمە ڕوو
کە هەر ڕێگەیە و بەشێوەی خۆی و بەپێی تایبەتمەندی یەکەی 



بەستنەوەی دوو کۆمپیوتەر بە یەکتر
بۆ ئەوەی دوو کۆمپیوتەر پەیوەستی یەکتر بکەین دەتوانین سود لە کیبڵی ئار جەی ٤٥  ببینین
RJ-45
وە هەر یەکە و ئایپیەکی پێ دەدەین
وە سود لە کەیبڵی کرۆس ئۆڤەر دەبینین
Cross – over









کۆمپیوتەری یەکەم

192.168.10.1
کۆمپیوتەری دووەم
192.168.10.2

ئەمەی سەرەوە تەنها بریتی بوو لە بەستنەوەی دوو کۆمپیوتەر بە یەکتر ئەگەر هاتوو زیاتر لە دووان بوو
ئەو کات ناچار دەبین ئامێری تری یەک بەستنەوە بەکاربێنین
وەکو : سویچ ، راوتەر ، برێدج (پرد) ، هەب
ئەمەش بە پێی کارەکە و دیزاینی تۆڕەکە دەگۆریت کە پێویستمانە


بەستنەوەی چەند کۆمپیوتەرێک بەیەکتر
دەمانەوێ چەند کۆمپیوتەرێک بە یەکتر ببەستینەوە کە دەکەونە یەک ژوورەوە یاخود لە ناو نهۆمێکی باڵەخانەیەک دان
بۆ ئەمەش دەتوانین سوود لە سویچ ببینین
switch
سەیری وینەکە بکە

پێویستە هەر کۆمپیوتەرە و ئایپیەکی پێ بدرێ
192.168.10.1
192.168.10.2
192.168.10.3
وە بە بەکارهێنانی سویچێکەوە دەتوانین بەیەکتریان ببەستینەوە ، وە کێبڵی نێوانیان لە جۆری ستاریت دەبێ
Copper Straight Through





بەستنەوەی دوو سویچ – بەستنەوەی دوو تۆڕ
دوو نێتۆورکی جیاوازمان هەیە کە کۆمەڵیک کۆمپیوتەر سەر بە تۆڕیکن
و کۆمەڵیک کۆمپیوتەری تر سەر بە تۆڕێکی تر
بۆ ئەم مەبەستە سوود لە راوتەرێک دەبینین بۆ بەستنەوەی دوو تۆڕەکە ،کە هەر تۆڕەی لە ڕێگەی سوێچیکەوە کۆمپیوتەرەکانی بە یەکتر بەستوە



تۆڕی یەکەم کە کۆمپیوتەری یەک ، دوو وە سێی لە سەرە
نێتوۆرک ئایدی
192.168.11.0
تۆڕی دووەم نێتوۆرک ئادی یەکەی
192.168.10.0

لە کاتی دیزاینکردنی هەر تۆرێک دا
سەرەتا پێویستمان بە نێتوۆرک ئادییە
192.168.3.0
بۆ نمونە ئەم نیتۆرک ئایدیەی سەرەوە
بە پێی بارەکە دەتوانێ ئایپی بدات بە کۆمپیوتەرەکان ، ئەمە پەیوەستە بە چۆنیەتی دابەشکردن و سەبنێتکردنەکەوە

وەکو لە وینەی سەرەوە دیارە
بە نێتۆرک ئایدی
192.168.10.0
چەند ئایپیەکمان بەکارهێناوە بۆ کومپیوتەرەکان و وە بۆ پۆرتی چونەدەرەوە بۆ نێتۆرکی تر کە پۆرتی سەر راوتەرەکەیە
بەمشێوەیە:
192.168.10.1
192.168.10.2
192.168.10.3
192.168.10.4
192.168.10.5


بەستنەوە سێرڤەرێک بە تۆڕەوە لەڕیگەی سویچەوە
دوو تۆڕ بەیەکتر دەبەستینەوە لە ڕیگەی راوتەر ،  هەر تۆڕەی بەهۆی سویچەوە بەستراون وە یەکێ لە تۆڕەکان لە ڕێگەی سویچەوە سێرڤەری پیوە بەستراوە




------------------
سۆران عبدالرحمن
مارچی ٢٠١٣

دانانی سایت ماپ بۆ ماڵپەڕ - sitemap

سایت ماپ - واتە نەخشەی ماڵپەر ، ئەم نەخشەیە گرنگی گەورەی هەیە بۆ وێبسایت - ماڵپەر هۆکارێکی گرنگە بۆ باشتر و خێراتر دەرکەوتنی  ماڵپەر لە ئەنجامی گەڕانی مەکینە گەڕۆکەکان وەکو گۆگل و یاهو و سەرجەم ئەوانی تر 


















تیپی ئاژەڵان - عەزیز نەسین

لە ساڵی ١٩٣٠ دا لە گەڕەکێکی مەولاناکاپۆ ئاکنجی بووین ، ماڵەکەمان لە باغێک دا بوو، سەگێک و پشیلەیەکمان هەبوو
 چونکە پێکەوە بوون بۆیە هاوەڵ بون ،لایەکی باغەکەمان دەکردە سەوزەوات ، لە لا تەنیشتەوە قەفەزی پەلەوەرمان هەبوو
 وە کەرێکیشمان هەبوو ، کەرێکی خۆشەویست بوو زۆر جاران سەگ و پشیلەکە خۆیان هەڵدەدا سەرپشتی
کە مریشکەکان  جوجکەکانیان لە هێلکەکان دەتروکان و دەهاتنەدەر

پرتەوبۆڵەی من

زیاتر »

چیڕۆکی سەرکەوتن

زیاتر »

تەکنەلۆژیا

زیاتر »

دەستپێشخەری کار

زیاتر »

کار و کارامەیی

زیاتر »

گەشەپێدانی خود

زیاتر »