بانگەشە

زیاتر »

2013/05/13

دەستپێک و یەکەمین ئەزموونم لە نێو تەکنەلۆژیادا


ئەگەر چەند ساڵێک بگەرێینە دواوە، ڕۆژگارێک بوو کە تەنها خەیاڵمان هەبوو ڕۆژانێک دێن هەر تاکێک دەتوانێ خاوەنی ئامێرێک بێ،  بتوانێ لە رێگەیەوە پەیوەندی بە کەسانی ترەوە بکات، یاخود ئەمەمان لە فیلمەکان بینیبوو، ئەوانیش بەهەمان شێوە لە سنورێکی .دیار دا ئەو ئامێرانەیان بەکاردەهێنا، جیا لە فیلمە خەیاڵیە زانستیەکان کە هەموو ئەو ئەگەرانەیان نمیاش دەکرد کە ئێستا بووە بە واقیع .و کاری پێ دکەین، بەهەمان شێوە ئامێرە تەکنەلۆژیاییەکانی تر لە پەیوەندی و گواستنەوە و گەیاندن و ئەوانی دی

وەکو خۆم تێكەڵ بوونم دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی نێوان ٢٠٠٣ -٢٠٠٤ ئاو کات حەزی زۆرم بۆ ئەم لایەنە هەبوو، ئەوەبوو دواجار لە ٢٠٠٤ دا چوومە خوڵێکی کۆمپیوتەرەوە کە ماوەی مانگێک زیاتری خایاند
هەرچەندە بووە سەرەتایەکی باش بۆم بەڵام ناخۆشترین و خراپترین خول بوو کە بینیبێتم لە کەمتەرخەمی بەرێوبەرانی رێکخراوەکە و باڵەخانەکە و تەنانەت ئامێرەکانیش، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ئەو زەمەنە شتێکی زۆر بوو!

 زۆرترین جار کە بەرەو رێکخراوەکە دەچووم,  کاتژمێر ٤ی هەموو ئێوارەیەک من یەکەم کەس بووم لە ئامادەبووان، کۆمەڵێک لە بەژداربووان ڕۆژێک دووان دەهاتن ودواتر نەدەهاتنەوە، جگە لە من و مامۆستاکەم کە کچۆڵەیەکی زۆر بەرێز و چاک بوو ئیتر وای لێهات تەنها من و ئەو بەژداری خولەکە بووین،هۆکارەکەشی زیاتر باری ئەمنی ئەو کات کە ترس و دڵەڕاوکێ ئەو کات زۆر زۆر بوو تایبەت کە خولەکە لە کەرکوک بوو، ڕۆژانەش ڕەنگە چارەکێک کۆمپیوتەرمان دادەگیرساند بەهۆی نەبوونی کارەبا و ناشارەزایی ڕێکخەرانی خولەکە.

 هەرچۆنێک بێ لەوێ چەند هاوڕێیەکم ناسی و کەمێک لە چۆنیەتی داگیرساندنی کۆمپیوتەر فێربووم،
بەم شێوەیە لە ١ی ٦ی ٢٠٠٤ بڕوانامەیان پێ بەخشین و وێنەیەکمان گرت بۆ ڕۆژنامە.
لەو خولە بەدواوە، من سەردانی سەنتەرەکانی کۆمپیوتەرم دەکرد، زیاتر یا ئۆفیسەکانم دەکردەوە یا یاریم دەکرد، هەڵبەتە لەگەڵ بەکارهێنانی ئینتەرنێت بەشێوەیەکی سەرەتایی و نەزانانە.

بەوشێوەیە رۆژگار تێپەڕی، جارێکی تر لە ٢٠٠٦ چوومە خولێکی تر کە ئەو کات، کۆمپیوتەر شتیکی نوێ و بوو بە باسی تیڤی و ڕاگەیاندنەکان لە خولێکی نزیک خوێندنگەی ڕزگاری هەولێر، بۆ ماوەیەک بەژداربووم لەوێش کارەکە بۆم دووبارەبوو.

دواتر حەزم چووە سەر بەکارهێنانی ئینتەرنێت، لە ٢٠٠٦ بووم بە خاوەنی یەکەم کۆمپیوتەرم ): ئێستاشی لەگەڵ بێ ماوە، کە هێڵەکانی ئینتەرنێت بەرفراوان بوو، چیتر پێوسیتی نەکرد بچمە سەنتەرەکانی ئینتەرنێت، بەو شێوەیە هێڵێکم بەردەست کەوت و بووم بە بەکارهێنەری ئینتەرنێت. لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و پێداویستییەکانی تواناکانی کۆمپیوتەریش وەکو جاران بەهێز نامێننەوە و پێویستە لەگەڵ پێشهاتەکان ڕێبکەین، کۆمپیوتەرەکەم توانای جارانی نەما لە هەمبەر من بەوشێوەیە لاپتۆپێکم بەردەست کەوت، ئێستاش ئەو هاوڕیێەکی چاکی منە.

لە ٢٠١٠ دا یەکێ بووم لە بەکارهێنەرە بەردەوامەکانی نێت، ڕۆژانە زیاتر لە ١٠ کاژێر بەکارم دەهێنا، و دەستم کرد بە نوسین لە بلۆگێک کە بۆ ماوەیەک کارم تێدا کرد و شتم دەنوسی، وە چاتیش بەهەمان شێوە ئەو بلۆگەی کە ماوەیەکی زۆر سەرقاڵی بووم و بابەتم تێدا بڵاودەکردەوە لە ٢٠١٠ دا بە ناوی سیناتۆر بوو، دواتر هەنگاوم نا بۆ کردنەوەی ویبسایتێک بەو شێوەیە بووم بە خاوەنی هۆست و دۆمەینێک بە ناوی خامۆش، ماوەی ساڵێک سەرقاڵی بابەت نوسین بووم، کە زۆرێک لە بابەتەکانم لە پێگە و یانەکانی تر بەکاردەهاتنەوە و بەناوی تریشەوە تەنانەت، ئەویش زۆری نەخایاند و تەمەنی کورت بوو بەهۆی خراپ مامەڵەکردنی خەڵکی ئێمە لەگەڵ هۆست و خانەخۆکان، ناچار لە وێبسایت دورکەوتمەوە .دووبارە دەستم کرد بە دروست کردنی بلۆگێک کە بتوانم بابەت و نوسینمەکانی تێدا بنێم،هەروەکو دەبینن.

لەو ماوە درێژە زۆرشت فێربووم، سەرەتا بە خوێندنەوەی بابەتی یانە - مەکۆ بیانیەکان تایبەت عەرەبیەکان، کە کۆمەڵیکی باش هەن و جێ دەستیان دیارە، دواتر دەستم کرد بە خوێندنەوەی بلۆگی کەسایەتیی واتە ئەوەی کە خەڵکی خاوەنیەتی وەکو تاک، هەروەکو خۆم کە یەکێکیم لە بەکارهێنەرانی بلۆگ، پێموایە زۆر باشترە لە وێبسایت هۆکارەکەشی ئەوەیە توانای تاکە نەک کۆکراوەی، توانای کەسانی تر، وە هەمیشەییە تایبەت بلۆگی کۆمپانیا ناودارەکانی وەکو گۆگل.

وە یەکێ لە کارەکانی ترم لەو ماوەیە دا گەڕانەکانمە لە گۆگل ئێستاشی لەگەڵ دابێ
یەکێ لە حەز و هیواکانمە.


من و تەکنەلۆژیا


سۆران عبدالرحمن
١٣/٥/٢٠١٣

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

دەتوانی لێرەوە بیربۆچونت بخەیتە ڕوو یا هەر پرسیارێکی کە لەلات دروست بووە