حەزدەکەی بێیت بۆ هندستان؟

ئەم بەیانیە کاتژمێر هەشت لە ناکاو زەنگی مۆبایلەکەم لێیدا، جاری دووەم تا بەخەبەرهاتم بینیم ژمارەکە درێژە پێموابوو ناسیاوێکی دەرەوەیە ، پەیوەندییەکەم وەڵامدایەوە، کوڕێکی هیندی بوو دوای سڵاوکردن و پرسیارکردن کە من سۆرانم، ئیتر ووتی تۆ دەتەوێ ؟بێی بۆ هیند

پاش چەند چرکەیەک، ئەها ... ئینجا هاتەوە یادم من دوینێ ژوورێکی هوتێلم لە یەکێ لەشارەکانی هیندستان حیجز کردبوو،
ئەوە بوو پێمبووت کە تەنها بۆ کاری پرۆژەی کۆلێژ من هەنگاوەکانم ئەنجام داوە، تومەز بەراستی ڕیکوێستەکەم ڕۆیشتبوو
ئەوە بوو داوای لێبوردنم لێکرد ئەویش هەروا، پێش ماڵئاوایی دووبارەی کردەوە حەزدەکەی بێی بۆ هیند؟ ووتم حەزدەکەم بەڵام جارێ نا لە داهاتوو دا.

بەم شێوەیە ئەو زبونێکی لە دەست چوو ، منیش لە خەو بووم

بەسەرهاتی چوونە هیندستان

لە کۆتا ساڵی کۆلێژ بووم، پرۆژەی کۆتایی خوێندنمان هەبوو، پڕۆژەکە بریتی بوو لە دروستکردنی ماڵپەڕێکی تایبەت بە دابینکردنی هۆتێل لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، منیش کارم لە سەر دەکرد و ماڵپەڕەکەم بنیات دەنا، ئیتر لە ئینتەرنێت دەگەڕام، سودفە وایکرد لە یەکێ لە ماڵپەڕە هندییەکان کە تایبەت بوو بە هۆتێل، ژوورێکم حجزکرد دەمویست هەنگاوەکانی - پەڕەکانی مالپەڕەکە بزانم چۆن کاردەکا، دەرکەوت ماڵپەڕەکە کارایە


سۆران عبدالرحمن
کاتژمێر دە و نیوی بەیانی
٣/٥/٢٠١٣




نوسەر: سۆران --- کاتی بڵاوکردنەوە : 5/03/2013 --- هاوپۆل : پرتەوبۆڵە --- فەرهەنگۆکی وشەکان

بەژداری بە بابەتەکە بکە

فەیسبووکتویتەرگۆگڵ پڵاس
≡ کۆمێنت بنوسە
0 لێدوانی بلۆگ

دەتوانی لێرەوە بیربۆچونت بخەیتە ڕوو یا هەر پرسیارێکی کە لەلات دروست بووە