لە ساڵی ١٩٣٠ دا لە گەڕەکێکی مەولاناکاپۆ ئاکنجی بووین ، ماڵەکەمان لە باغێک دا بوو، سەگێک و پشیلەیەکمان هەبوو
چونکە پێکەوە بوون بۆیە هاوەڵ بون ،لایەکی باغەکەمان دەکردە سەوزەوات ، لە لا تەنیشتەوە قەفەزی پەلەوەرمان هەبوو
وە کەرێکیشمان هەبوو ، کەرێکی خۆشەویست بوو زۆر جاران سەگ و پشیلەکە خۆیان هەڵدەدا سەرپشتی
کە مریشکەکان جوجکەکانیان لە هێلکەکان دەتروکان و دەهاتنەدەر

هەڵۆ دەکەوتنە ئاسمانی باغەکە و دەخولانەوە بە دەوری دا، کاتێ هەڵۆیەک بۆ بردنی جوجکەیەک خۆی شۆردەکردەوە
مریشکەکان بۆ وریاکردنەوەی جوجکەکان دەستیان بە گارەگار دەکرد ، کاتێ گارەگارەی مریشکەکان بەرزدەبووەوە
سەگ و پشیلە بە پەلە خۆیان دەگەیاندە لای مریشکەکان ، جیا لەوەی خۆیان لە جوجکەکان نەدەگەیاند ، بەڵکو خۆیان دەگەیاند تا
بە هانایانەوە بچن و لە چنگی هەڵۆکان ڕزگاریان بکەن ، وە سەگ و پشیلەش دەستیان بە حەپەحەپ و میاواندن دەکرد
مریشک و سەگ و پشیلە وەکو ئەوەی سرودی نیشتیمانی بڵێنەوە بەیەکەوە دەنگیان بەرزدەبووەوە،
تاکو هەڵۆ بترسینن و دوری بخەنەوە ، باسە کە لێرە کۆتایی نایات
کەرەبۆریش هەم بۆ ئەوەی خۆی لە مێخە کوتراوەکەی ناو تەوێڵە رزگار بکا هەم و پەتەکە بپچرێنێ ، وە دەستی دەکرد بە زەرین
و هاوبەشی دەکردن لەو سرودە نیشتیمانیە ، بەڵام نەیدەتوانی بە هانایانەوە بچێت چونکە بەسترابۆوە لە تەوێڵەکە دا.
رۆژێک هەم دیسان قیژەی مریشک و حەپەحەپی سەگ و میاوەی پشیلە بەرز بوەوە
وە کەرەش دەستی بە زەرین کرد ،لە پڕ سەیرمان کرد بە زۆرە ملی و هەوڵی زۆر خۆی لە پەتەکە رزگار کردوە
بەرەو لای مریشکەکان دێ وە پەت و مێخەی بە دواوە دەخشێ
بەم جۆرە توانی خۆی ئازاد بکات و بگاتە هاوڕێکانی بۆ رزگارکردنیان لە دەستی هەڵۆی چاوبرسی
وە بە جۆرێک زەڕی چ زەڕێنێک زۆر لە زەرینەکانی پێشوو پیاوانەتر بوو
[ بەهیوای لە کرۆکەکەی بگەن ]
٣٠-٤-٢٠١٣ سێ شەممە
دارشتنەوەی نوسین : سۆران
نوسین : عەزیز نەسین

![]() |
Animal Farm - George Orwell جۆرج ئۆڕول - ئاژەڵانی کێڵگە |
[ بەهیوای لە کرۆکەکەی بگەن ]
٣٠-٤-٢٠١٣ سێ شەممە
دارشتنەوەی نوسین : سۆران
نوسین : عەزیز نەسین