
بازرگان :ئه‌بینم ئه‌مرۆ زۆر به‌ختیاری ،ماسیه‌كانت زوو فرۆشت ؟پاره‌ی ته‌واوت وه‌رگرت ؟
راوچی:سوپاس بۆ خوا هه‌مووكات به‌ختیارم..
بازرگان هه‌مووكاتئ؟ چۆن ..خۆ من ده‌تبینم پێت په‌تیه‌و داماوی ،ماسیه‌كانیش گه‌لئ جار ده‌مێننه‌وه و كه‌س نایانكڕێت،پاشان من بزانم تۆ له‌ته‌نها كوخێكی بچووك زیاتر هیچی ترت نی یه ئیتر به‌ختیاری چی...؟
راوچی :ده‌زانی من بۆ به‌ختیارم ،چونكه من قه‌ناعه‌تم به‌و به‌شه كه‌مه هه‌یه كه له راوی ماسیدا ده‌ستم ده‌كه‌وئ كاتێكیش ده‌چمه‌وه ماڵ،خێزانم و تاقه‌كوره‌كه‌م به‌رووی گه‌شه‌وه به‌پیرمه‌وه دێن و باوه‌شم بۆ ده‌گرنه‌وه و ئیتر واده‌زانم هه‌موو دنیا هی منه و منیش ئه‌وه‌م به‌سه ،جابه‌وه گه‌لئ به‌ختیارم.
بازرگان:وا دیاره ده‌ریا گه‌لئ شتی فێركردوی.
راوچی :به‌لئ ده‌ریا فێری كردم كه‌ژیانی ئه‌م دونیایه وه‌ك ئه‌و ده‌ریایه‌یه،ماسی یه جۆراو جۆره‌كانی ناویشی وه‌ك مرۆڤه‌كانن ،راوچیش تیایدا مردنه ،كاتئ راوچی تۆڕه‌كه‌ی فڕئ ده‌داته ناو ئاوه‌كه‌وه هه‌ندئ له‌و ماسیانه به‌تۆڕه‌كه‌وه ده‌بن هه‌ندێكی تری ماسی یه‌كان ده‌رباز ده‌بن به‌ڵام ئه‌وی ئه‌مڕۆ ده‌رباز ده‌بئ سبه‌ی هه‌ر پێوه ده‌بئ...!!