له "ئه‌مین ئونو"وه به‌ره‌و "كاراكوی" ده‌چووم. كه گه‌یشتمه سه‌ر پرده‌كه، ده‌نگی هاوارێك به‌رز بۆوه:
-"وه‌ی بیگرن!.. هه‌ڵهات!.."
پاسه‌وانه‌كان ده‌ستیان كرده فیكه فیك و هه‌لاَتن به‌م لا‌و به‌و لادا. خه‌ڵكی تێك چڕژان‌و سواری سه‌ر‌و ملی یه‌كدی ده‌بوون. هه‌موو لێكدییان ده‌پرسی:
- چ خه‌به‌ره؟
- چ بـــــــووه؟.
- ده‌ڵێن شێتێك له ده‌ستی پاسه‌وان هه‌ڵهاتووه.
- كه‌س نازانێ ئه‌م پاسه‌وانانه چیانه، جاران هه‌موو كه‌سێكیان ده‌گرت، كه‌چی ئێستا ڕێی هه‌لاَتنیان بۆ خۆش ده‌كه‌ن
كابرایه‌ك له من نێزێك بۆوه، گوتی
- بۆ خاتری خودا سه‌یری ئه‌م مرۆڤه ژیرانه بكه!.. كوره سه‌د ڕه‌حمه‌ت
له شێت!.. تۆ بزانه چۆن چۆنین سواری شان و ملی یه‌كدی ده‌بن
وته‌یه‌كم بۆ وه‌لاَمدانه‌وه شك نه‌برد. له ڕوومه‌تیم ڕوانی و به ئه‌ده‌ب و نه‌زاكه‌ته‌وه، سووكه زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كم بۆ كرد
پیاوێكی دیكه‌م لـێ‌نێزیك بۆوه و گوتی
- مه‌سه‌له‌كه به‌و هاسانییه‌ش نییه.. ده‌ڵێن كابرا له شێته
سامناكه‌كانه.. گۆیا تائێستا چوار كه‌سیشی كوشتووه.. ده‌ڵێن بگاته هه‌ر
كه‌سێك، هێرشی ده‌كاته سه‌ر
به‌ڕێكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و كابرایه
كه لێم نێزیك ببۆوه، كه‌وتینه ڕێ. گه‌لێك نوكته و قسه‌ی خۆشی
له‌باره‌ی شێته‌كانه‌وه بۆ گێڕامه‌وه. هه‌م نوكته‌كان به‌تام بوون،
هه‌میش زۆر به‌جوانی ده‌یگێڕانه‌وه. پیاوی گه‌لێک چاک بوو. زۆر پێ‌كه‌نیم.
به‌ڕاستی مرۆڤێكی له‌به‌ردلاَن‌و خۆشمه‌شره‌ب بوو. گوتی
-
هه‌ڵبه‌ت بیستووته، له شێتخانه‌دا له شێتێكیان پرسیبوو: ئێوه چه‌ند
كه‌س له نێوه‌وه‌ن؟.. شێته‌كه‌ش له وه‌لاَمدا گوتبووی: فه‌رموون پێم بڵێن
ئێوه چه‌ند كه‌س له ده‌ره‌وه‌ن؟..
پاش گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م نوكته‌یه، ئاماژه‌ی بۆ كه‌سێك كرد‌و گوتی:
- بۆ وێنه، تۆ سه‌یری ئه‌م كابرایه بكه!..
ڕووم وه‌رگێڕا. ئــه‌و درێژه‌ی دا:
- كێ ده‌زانێ.. ڕه‌نگه ئه‌م كابرایه، شێته‌كه بێ!..
ده‌تگوت ڕاست ده‌ڵێ.. ئه‌و كابرایه قه‌ت له مرۆڤی ژیر نه‌ده‌چوو. به
ده‌م ڕێوه له‌گه‌ڵ خۆی قسه‌ی ده‌كرد. جار‌و بار پاك و ڕه‌وان و زۆر
به‌كاوه‌خۆ قسه‌ی ده‌كرد، پاشان له‌پڕ توند ده‌بۆوه..
-وه‌ك جنێوی خۆی به گوێی خۆی بیستبێ- گرژ‌و مۆن‌و پاشان تووڕه ده‌بوو، تانه‌و ته‌شه‌ری ده‌دا و نه‌خشه‌ی ده‌کێشا.
گوتم:
- وه‌ك بڵێی!...
قسه‌كه‌ی پـێ‌بڕیم‌و گوتی:
- وه‌ك بڵێی نـاوێ! خـۆیه‌تی!.
گوتم:
- به پۆلیس بڵێین!..
گوتی:
- ئه‌تۆ له‌و كابرایه بڕوانه!.. هه‌ر ده‌ڵێی ئه‌ویش وایه!..
چاوم بڕییه ئه‌و كابرایه كه هاوڕێكه‌م پیشانی دابووم.. ئه‌و كابرایه
به په‌له په‌ل‌و هه‌ڵه‌داوان ڕێی ده‌بڕی‌و پێ‌ده‌كه‌نی. بیرم له‌وه
ده‌كرده‌وه كابرا ده‌بێ به چی پێ‌بكه‌نێ كه له‌ناكاودا ڕاوه‌ستا و
ڕووی گرژ كرد و به قامكی، ده‌ستی به ژماره‌و حسێب كردن كرد، پاشان خێرا
بسکه‌ی سمێڵی هات و كه‌وته‌وه ڕێ.
گوتم:
- خۆیه‌تی... ئه‌مه ئه‌و شێته‌یه كه له چنگی پۆلیس هه‌لاَتووه!.. ده‌بێ پۆلیس ئاگادار بكه‌ین.
گوتی:
- له‌و دوو كه‌سه ورد به‌ره‌وه كه له پێشمانه‌وه ڕێ ده‌كه‌ن.. گوێ بگره بزانه چ ده‌ڵێن!..
ئه‌و دوو كه‌سه‌ی له به‌رده‌ممانه‌وه ڕێیان ده‌كرد، هه‌ردوو قه‌ڵه‌و و
به‌هێز بوون. به ده‌نگی به‌رز هات و هاواریان بوو. قسه‌كانیان به جوانی
ده‌بیستران:
- ده‌بێ پێی بڵێی: كوڕی باش، وه‌ره پێشه‌وه بزانم ئه‌م
لیمۆیانه‌ت دانه‌ی به چه‌نده؟. ئه‌وجا كه گوتی: دانه‌ی به "په‌نجا
كروش"، نابێ به دیاریه‌وه ڕاوه‌ستی، ده‌بێ لنگی بگری و به‌رزی
بكه‌یه‌وه و له سه‌ر ئا ئه‌م پرده‌وه فڕێی بده‌یه خواره‌وه. پاشان
ده‌بێ بچیه لای سه‌وزیفرۆش، بڵێی: كاكی سه‌وزیفرۆش، جه‌عفه‌رییه‌كانت
چه‌پكی به چه‌نده؟. پاشان، هه‌تا ویستی بڵێ:"ده كروش"، نابێ به
دیاریه‌وه ڕاوه‌ستی، ده‌بێ لنگی ئه‌ویش بگری و له‌م به‌رزایییه‌وه
هه‌واڵه‌ی لای ئه‌وی دیكه‌ی بكه‌ی. ئه‌تۆ چوار پێنج كه‌سێكیان وا لـێ‌بكه،
بزانه ئه‌وانی دیكه جلک و جه‌واڵیان کۆ ده‌که‌نه‌وه یان نا؟.. به خودا
تاقیان بۆ ده‌رمان نامێنێ!..
كابرا به‌م شێوه‌یه قسه‌ی ده‌كرد و دۆسته‌كه‌شی له‌و لاوه ده‌یگوت:
-كشتوكاڵ، كاكی خۆم، كشتوكاڵ... له هه‌وه‌ڵه‌وه كشتوكاڵ و وه‌رزێری دێ، پاشان ئازادی... ده‌بێ بستێك خاك به نه‌كێڵراوی نه‌هێڵیه‌وه. ئه‌من خۆم چوار، پێنج دانه گوڵدانی ئاساییم له جۆری سفالین له باڵه‌كۆنی ماڵه‌وه‌ماندا دانا. پیازم تێ‌دا چاندن، لۆبیاسه‌وزه‌م تێ‌دا چاندن. ئێستا وه‌ره سه‌یر بكه بزانه چ پیازێكی سه‌وز كردووه، دروست دانه‌ی ئـا ئه‌وه‌نده‌یه!.. برا، ئه‌گه‌ر هه‌موو كه‌سێك كاری ئه‌وتۆ بكا، ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته له‌نێو ئه‌و گوڵدانه ئاسایییانه كه له ماڵدا هه‌یانه، خه‌یار بچێ نن، چووزانم باینجان و لۆبیاسه‌وزه و شتی له‌م بابه‌ته وه بار بێنن، ئه‌و كات تۆ بڵێی له مه‌مه‌له‌كه‌تدا ئیدی، بۆ وێنه، قه‌یرانی پیاز، یان خه‌یار دروست بێ؟. خه‌ڵكی ته‌نیا ئه‌وه ده‌زانن بڵێن: "ئـازادی!" ئاخر ئـازادییش بوو به قسه!.. ئه‌گه‌ر له مه‌مله‌كه‌تێكدا لۆبیاسه‌وزه نه‌بێ، ئه‌گه‌ر پیاز و خه‌یار نه‌بێ، سرووشتییه ئازادییش نییه!...
ئه‌وی دیكه، بێ‌ئه‌وه‌ی گوێ به قسه‌ی دۆسته‌كه‌ی بدا، ده‌یگوت:
- كوته‌ك، كوڕی باش، كوته‌ك.. ئه‌م ملله‌ته به بێ كوته‌ك، نابێ به مرۆڤ و.. بڕایه‌وه. خۆ پێشینانمان له‌خۆڕایی نه‌یانگوتووه: كوته‌ك ده‌زانێ قۆناغ له كوێیه!
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌ك قسه‌یان ده‌كرد، قسه‌كانیان تێكه‌ڵ‌و پێكه‌ڵ ده‌بوو و به‌م شێوه ده‌گه‌یشته گوێ:
- به‌ر له قانوونی ئه‌ساسی... لۆبیاسه‌وزه، كوڕی باش، خه‌یار... ئاخر ئه‌م خه‌ڵكه كه نازانن حه‌قیقه‌ت... لنگی بگره و سه‌گبابه فڕێی بده خواره‌وه... هه‌ركه‌س پێویسته له به‌رده‌م ڕێڕه‌وی ماڵه‌كه‌ی خۆیدا جه‌عفه‌ری بچێنێ... ده‌بێ تـرپ بچێنێ …
به هاوڕێكه‌م گوت:
- ئه‌رێ یه‌ک شێت هه‌ڵهاتبوو، یان دووان؟..
گوتی:
- نــازانـم.
گوتم:
- ئه‌مانه هه‌ردووكیان شێتن... خێرا ده‌بێ پۆلیس ئاگادار بكه‌ین!..
له پێ‌پلیكانه‌كان سه‌ره‌و خوار بووینه‌وه تا خۆ بگه‌یه‌نینه ناوه‌ندی پۆلیسی له‌نگه‌رگه. ئافره‌تێكی شۆخ‌و شه‌نگ له پێ‌پلیكانه‌كان سه‌رده‌كه‌وت. هه‌وا گه‌رم بوو، خانمه‌كه‌ش جل‌و به‌رگێكی زۆر ناسكی له‌به‌ر بوو. دوو پیاو كه خه‌ریك بوون له پشت سه‌ری خانمه‌كه‌وه ده‌هاتنه سه‌ره‌وه، كه‌وتبوونه خڕ و ده‌وری خانمه‌كه. ته‌نانه‌ت ده‌توانم بڵێم: چه‌مابوونه‌وه و به‌م دیو و به‌و دیودا لێیان ده‌ڕوانی و ده‌یانگوت:
- تۆ بزانه باوانڕماوه چی به خۆی كردووه!..
له‌پڕ، ڕێڕه‌وی پێ‌پلیكان قه‌ره‌باڵغ بوو و خه‌ڵك تێك چڕژان: دوو پیاوه‌كه په‌ڕیبوونه كۆڵی ئافره‌ته‌كه. ئافره‌ته‌كه‌ش به جانتاكه‌ی ده‌ستی له سه‌ر و گوێلاکی ده‌دان‌و ده‌یقیژاند...
گوتم:
- خۆیانن.. ئه‌مانه شێته‌كانن.. ده‌بێ خێرا خه‌به‌ر بده‌ین!..
خه‌ڵك له پشتی ده‌رگای ئاسنینی له‌نگه‌رگه‌وه كۆ ببوونه‌وه و چاوه‌نۆڕ بوون ده‌رگا بكرێته‌وه و سواری پاپۆڕ بن.
هاوڕێكه‌م گوتی:
- گوێ له‌مانه ڕابگره.
گوێم شل كرد. ژن و مێردێك هات و هاواریان بوو. مێردی ژنه ده‌یگوت:
- به‌و خوایه سه‌ری خۆم هه‌ڵده‌گرم... ڕوو له كه‌ژ‌و كێوان ده‌كه‌م..
ژنه‌ش ده‌یگوت:
- چما پێشیان لـێ‌گرتووی!.. ده‌رگا كراوه‌یه.. خـۆ شوو قات نییه! بۆره نه، بازه.. یه‌كێكی ته‌ڕ‌و تـازه!
پیاوه‌كه شه‌پازله‌یه‌كی سره‌وانده بنا گوێی ژنه‌كه‌ی. هاواری ژنه به‌رز بۆوه و ده‌ستی به چیقه چیق و ناسزاگوتن كرد.
هاوڕێكه‌م گوتی:
- خێراكه بڕۆین، ئه‌گینا وه‌ك شاهید ڕاكێشمان ده‌كه‌ن..
كه‌وتینه هه‌ڵه‌داوان و له‌و بێنه و به‌ره‌یه دوور كه‌وتینه‌وه كه هاواری ژنێك له سه‌ر پرده‌كه‌ڕا سه‌رنجی ڕاكێشاین. سه‌یری سه‌ره‌وه‌مان كرد: تاكسییه‌ك پێی به گازدا نابوو و ده‌چوو، ئافره‌تێكیش قاچی له په‌نجه‌ره‌ی تاكسییه‌كه‌وه هاتبووه ده‌ره‌وه و له ده‌ر و په‌نجه‌ره‌ی ماشێنه‌كه‌ی ده‌دا و هاواری ده‌كرد:
- كوره بردمیان، خه‌ریكه ده‌مدزن، وه‌ی فریام كه‌ون!..
ئاخر مرۆڤی ژیر، به ڕۆژی ڕۆشنا‌و له‌م قه‌ره‌باڵغییه‌دا ژن نادزێ. گوتم:
- بێگومان ئه‌مانه‌ش شێتن.. کاکه ده‌بێ خێرا پۆلیس ئاگادار بكه‌ین..
هاوڕێ هێمنه‌كه‌م هه‌میسان باسی خۆش و به‌تامی له‌باره‌ی شێته‌كانه‌وه ده‌ست پێ‌كرده‌وه.
نوكته‌ی خۆش، خۆشی ده‌گێڕایه‌وه و.. ئه‌منیش قاقا پێ‌ده‌كه‌نیم. له‌م كه‌ین و به‌ینه‌دا، دوو پاسه‌وان چه‌سپان له‌م قۆڵ و ئه‌و قۆڵی هاوڕێكه‌م و گوتیان:
- ئه‌مه كه‌ی ده‌رچووی؟.. ها؟!! یاڵلاَ، پێشمان كه‌وه بڕۆین!
هاوڕێكه‌م گوتی:
- ده‌سا خواحافیز!.. ئه‌من ئیدی ده‌بێ بڕۆم.
ویستی به دوایدا بچم.. بچم بۆ ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌ویان بۆ ده‌برد؛ ویستم، به‌لاَم نــه‌متـوانـی.
گوتم:
- خـوات لـه‌گـه‌ڵ، هـاوڕێی عه‌زیزم!
شێتێک هه‌ڵهات - عەزیز نەسین
............................................
١٧/٣/٢٠١٣ لێرەم دانا
جارێک یان چەندین جاری تر ڕێم بێرەدا دەکەوێتەوە و دووبارە دەیخوێنمەوە
سۆران_
............................................
١٧/٣/٢٠١٣ لێرەم دانا
جارێک یان چەندین جاری تر ڕێم بێرەدا دەکەوێتەوە و دووبارە دەیخوێنمەوە
سۆران_