سەنگینی ئینسان
زەنگیینی و سەنگینی لە رووی رێزمانییەوە نزیکن تەنها پیتێک جیایان دەکاتەوە
ڕەنگە زۆر جار هەندی بە هەمان واتا لێی دەگەن
لەڕاستی دا ئەوەندە دووردن لە یەکتر کە هۆکارێک بێ وا بکا تاکی وەکو من شتیکی لە بارەوە بشکێنێ
زۆر گرنگە ئینسان سەنگین بێ پڕ بە پێست بەو واتایەی نرخ و کایەیی خۆی لەدەست نەدا
دەکرێ هەموان زەنگین نەبین بەڵکو هەموو کەس دەتوانێ سەنگین بێ گەر بیەوێ
وا دروستە هەوڵ بدەین لە سنور لانەدەین تاکو بتوانین هاوسەنگی رەفتارمان لە نێو دەوروبەردا بهێڵینەوە
بەجۆریک نەبینە خاڵی سەرنجراکێشی باوترینەکان بەوەی لە سەنگی بابەتی دا بمێنینەوە
لەبارەی رۆشنبیریەوەش هاوشێوەیە کە گرنگە تاکو بکرێ مێشک سەنگین بێ و پڕ بە توانا و بەردەوام لە بەروپێش بردن بێت
نەک خاڵی بێ و گێووژ بەخەیاڵیا نەیات
ڕەنگە جاری واش هەیە کە ئەوەی کە مێشێ مێوانی نیە سەرکەوتووترین بێ وەکو لەوەی کە لە هەوڵ بەردەوامە بۆ باشترین وە ماندوە لە ڕێی گەیشتن بە سەرکەوتن و ئەنجامدانی باشترین ، کێ ئەزانێ؟ :)
وامەکە کە جل و بەرگت گرانترین شتت بێت ، بۆ ئەوەی ڕۆژێک خۆت نەبینیت کە هەرزانتری لەوەی لەبەری ئەکەی .
جبران خليل جبران _

ئێوارەی 12/3/2013
سۆران عبدالرحمن