کتێبی دوین، گورزەیەک لە پەندی میللەتان

کتێبی " دوین، گورزەیەک لە پەندی میللەتان" ناوەڕۆکەکەی کۆمەڵێک پەندی میللەتان لە خۆ دەگرێت کە بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزییە، ئامادەکردن و نوسینی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٣، دەزگای چاپی نارین هەڵسان بە چاپکردن و بلاوکردنەوەی.

بەستەرە دەرەکییەکان
بەستەری کتێبەکە لە ماڵپەڕی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی نارین
بەستەری کتێبەکە لە کوردیپیدیا پڕزانیاریترین سەرچاوەی کوردی


ئەم کتێبە یەکێک بوو لە کۆمەڵەی ئەو کتێبانەی کە نیازی چاپکردنم هەبوو، بەداخەوە تەنیا توانیم ئەم دانەیە چاپ بکەم، بەهۆی بەرزی تێچووی چاپکردن و نەبوونی لایەنێک بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو کتێبەی کە نوسی بووم "بنەماکانی وێبدارێژی" و چەند جارێک پێداچوونەوەم بۆ کرد بەهۆی کەمی خوێنەر لەو بوارە، چیڕۆکەکانی ئۆ.هێنری نوسەر...هتد.


سۆران عبدالرحمن
٢٤/١١/٢٠١٣

ماسی یە جۆراوجۆرەکان


راوچی یه‌ك له‌ قه‌راغ ده‌ریایه‌ك راوی ماسی ده‌كات هه‌موو رۆژێك ماسیه‌كان دێنێته‌ بازار و ده‌یان فرۆشێت ،جارێك رئ ی له‌بارزرگانێك ده‌كه‌وئ ماسی یه‌كانی لئ ده‌كرئ،بازرگانه‌كه‌ لئ ی ده‌پرسئ ماسی یه‌كانت به‌چه‌ند ده‌فرۆشی ،ئه‌ویش بری پاره‌كه‌ی پئ ده‌لئ ،بازرگانه‌كه‌ش بئ ئه‌وه‌ی معامه‌له‌ی له‌گه‌ڵدا بكا داوای چه‌ندی كردووه‌ ده‌یداتئ

شێتێک هه‌ڵهات


له‌ "ئه‌مین ئونو"وه‌ به‌ره‌و "كاراكوی" ده‌چووم. كه‌ گه‌یشتمه‌ سه‌ر پرده‌كه‌، ده‌نگی هاوارێك به‌رز بۆوه‌:
-"وه‌ی بیگرن!.. هه‌ڵهات!.."
پاسه‌وانه‌كان ده‌ستیان كرده‌ فیكه‌ فیك‌ و هه‌لاَتن به‌م لا‌و به‌و لادا. خه‌ڵكی تێك چڕژان‌و سواری سه‌ر‌و ملی یه‌كدی ده‌بوون. هه‌موو لێكدییان ده‌پرسی:
- چ خه‌به‌ره‌؟
- چ بـــــــووه‌؟.

سەنگین یاخود خاڵی؟

سەنگینی ئینسان 
زەنگیینی و سەنگینی لە رووی رێزمانییەوە نزیکن تەنها پیتێک جیایان دەکاتەوە
ڕەنگە زۆر جار هەندی بە هەمان واتا لێی دەگەن

بلۆگ نووسین بۆچی؟


لەوەتەی ژیان هەیە و بەردەوامە، مرۆڤەکان پڕ بوون لە بەسەرهات، کێشە، خۆشی و ناخۆشی، ئازار و شادی لە ژیانی رۆژانە دا، لە پێشوو دا بەدەیان هەزار ساڵ ڕەنگە هیچ هۆکارێکی دەربرین نەبوو پێم وایە ڕەنگە ناچاربوونە بچنە سەر تەپۆلکە یا گردێک و بەهەموو توانایان هاوار بکەن، لە زەمانی بەر لە بڵاوبونەوەی کۆمپیوتەر و ئاشنا بوون بە ئینتەرنێت ئێستاشی لەگەڵ دا بێ کەسانێک .یادگاری و بەسەرهات و تیبینی و بابەتەکانیان لە پەڕاو و دەفتەرت یادگارییەکان دا دەنوسنەوە

لە ئێستا دا وە ماوەی دە ساڵێک دەبێ ئەمە گۆڕاوە و زیاتر بلۆگ بۆ ئەم کارە بەکاردێ، بلۆگکردن یاخود نوسینی بلۆگ هەستێکی خۆشی هەیە ڕەنگە ئەوانەی کە بەکاربەری نین هەستی پێ ناکەن، لە ووڵاتی ئێمە تا رادەیەک زۆر کەمە و ژمارەیەکی کەم لە خەڵکی تەنانەت ئاگاداریین، بەڵام لە وڵاتانی جیهان زۆر گرنگی پێ دەدەن، بەمەبەستی دەربرینی توانا و بیرۆکە و تەنانەت .خستنەڕووی .کاری ڕۆژانەیان

ئەوەی پێویستە بیڵێم جیاوازی نێوان ئەوەی بلۆگێکت هەبێ یاخود وێبسایتێک ئەوەیە، تۆ لە بلۆگ دا ئازادی وەکو شتێکی تایبەتی. دادەنرێ تاوەکو ئەوەی شتیکی فەرمی و گشتگربێ، هەر چەندە هەردووک خەڵکی دەیبینن و پێی ئاشنا دەبن،  بلۆگ توانای کەس نیشان دەدا کە زۆرترین بابەت و نوسراوەکانی کەسەکە دەخاتە روو.

بلۆگ، بلۆگی ئەلفبێی تەکنەلۆژیا


نوسین لە بلۆگ دا بێگومان سودی هەیە لە پاڵ ئەوەی کە کاتی دەوێ

نوسینی بلۆگ بۆچی؟
١.پێویستە دەست بکەین بە نوسین ئەگەر خوێنەری هەبوو یا نا
٢.نوسین یارمەتیدەرە لە بەرەو پێشچونی توانای هزری و زانیاری تاک
٣.ناتوانی لە رێگەی نوسینەوە دڵی هەمووان ڕازی بکەی، بەڵام دەتوانی هەمووان لێت سودمەندبن
٤.پێویست نیە مرۆڤ بیرۆکەکانی بشارێتەوە، لە سەر کەسانی بلۆگ نوس پێویستە بوێربن
٥.هەر تاکە و جۆرێک لە خوێندنەوەی هەیە و بەشێوازی جیاواز لە نوسینەکەت دەگەن


سۆران عبدالرحمن
١١/٣/٢٠١٣

کورتەیەک دەربارەی زمانەکانی پرۆگرامسازی

بەشێوەیەکی سەرەکی کۆمپیوتەر لە زمانی سفر یەک دەگات ، بۆ پێدانی کار و ئەنجامدانی هەرکارێک
دەکرێ زمانی تر بەکارببرێت کە دواتر دەگۆردرێت بۆ زمانی بنەرەتی سفر یەک .
هەربۆیە دەکرێ بڵێین زمانی پرۆگرامسازی وەکو وەرگێرێکە لە نێوان مرۆڤ و کۆمپیوتەر. 



پرۆگرام چیە؟!
کۆمەڵێک کردە و جێبەجێکارییە کە بە یەکێ لە زمانەکانی پرۆگرامسازی نوسراوە،کە دەکرێ ئەمانە لە فایلێک یا زیاتر دا بن
کۆمپیوتەر هەڵدەستێ بە ئەنجام دانی ئەم کردە و وادراوانە،
تێخسن (input) ئەنجامە دەرچووەکان (output)


زمانی پرۆگرامسازی چیە!؟
هاوشێوەی مرۆڤ ، کۆمپیوتەر بۆ تێگەیشتن و ئەنجامدانی کارەکانی پێویستی بە زمانێکە بۆ تێگەیشن ،
ئایا دەکرێ پەیوەندیمان بە کۆمپیوتەرەوە هەبێ؟ واتە دەتوانی بەزمانی خۆی پرسیاری و داواکاری لێ بکەین؟

بەشێوەیەکی سەرەکی کۆمپیوتەر لە زمانی سفر یەک دەگات ، بۆ پێدانی کار و ئەنجامدانی هەرکارێک
دەکرێ زمانی تر بەکارببرێت کە دواتر دەگۆردرێت بۆ زمانی بنەرەتی سفر یەک .
هەربۆیە دەکرێ بڵێین زمانی پرۆگرامسازی وەکو وەرگێرێکە لە نێوان مرۆڤ و کۆمپیوتەر.

زمانەکانی پرۆگرامینگ:
زمانی ئامێر
زمانی ئەسیمبلی
زمانی پلە باڵا
_زمانی بەیسک BASIC LANGAUGE
زمانی پاسکاڵ _PASCAL
زمانی سی_C
زمانی جاڤا    Java  Language

وە هەر زمانێک رێزمانی دارشتن و نوسینی تایبەت بەخۆی هەیە.





.................................

سۆران عبدالرحمن
١٠/٣/٢٠١٣



پرتەوبۆڵەی من

زیاتر »

چیڕۆکی سەرکەوتن

زیاتر »

تەکنەلۆژیا

زیاتر »

دەستپێشخەری کار

زیاتر »

کار و کارامەیی

زیاتر »

گەشەپێدانی خود

زیاتر »