کابرای ماسیگر

كابرایەك خەریكە ماسی دەگرێ، توند توند قولاپەكەی گرتووە و قوول قووڵ بیر دەكاتەوە. ماسییەك بە قولاپەكەیەوە دەبێ، كابرا ئاگای لێ نابێ، ماسییەكی گەورەتر دێت ئەو ماسییە دەخوات، كابرا هەر ئاگای لێ نابێت، ئەو ماسییەش لە لایەن ماسییەكی 
گەورەترەوە دەخورێت و كابرا وەئاگا دێت


، ئیتر هیچ ماسییەكی گەورەتر لەو ماسییە پەیدا نابێت كە ئەو ماسییەش بخوات، كابرای ماسی گر ئاگای لەو بەزمە نەبوو. ماسی گر ماسییەكە لە ئاو دەردەكێشێ و دەیباتەوە ماڵێ و ژنەكەی دیبرژێنێ و لەسەر كەوڵ پێش ئەوەی كەوڵی كەن و بیخۆن، كابرای ماسی گر دەڵێ: بیرم لەوە دەكردەوە ماسییەكان ئەوەیان باشە ئەگەر شتێك پڕ بە زاریان نەبوو نایخۆن، ئەوان وەك گۆشت خۆرەكانی دیكە دەڕەندە نین، ئەوان نێچیرەكانی خۆیان بە زیندوویی و قەپاڵ قەپاڵ و پارچە پارچە ناخۆن تا تەواو دەبێ، ئەوان نیچیرەكانی خۆیان بەجارێك قوت دەدەن و هەر ناهێڵن هەست بە ئازاریش بكەن. منداڵەكانی ماسییەكەیان پارەچە پارچە كردووە و قەپاڵ قەپاڵ خەریكن تەواوی دەكەن و ئەو هێشتا دەستی پێ نەكردووە، ئەوان دەزانن كە قسەكانی بابیان لە تێر بوون و بەشی خۆیان دوایان دەخات، هەر بۆیە تا تێر دەخۆن دەبیستن و كەتێریش بوون دەخەون.



.!لێرە قسەکە بە کۆتا دێ ، بەڵام دیمەنی ماسیگرتن و خواردنەکە بەردەوامە 


 " لە کاتی خوێندنەوەی بابەتێک ئەمەم بەرچاو کەوت پێموایە شاکارێکە بۆ خۆی  "


















 نیگار: لیندی گاسکل



1/2/2013
Soran Abdulrahman

پرتەوبۆڵەی من

زیاتر »

چیڕۆکی سەرکەوتن

زیاتر »

تەکنەلۆژیا

زیاتر »

دەستپێشخەری کار

زیاتر »

کار و کارامەیی

زیاتر »

گەشەپێدانی خود

زیاتر »