ئەلفبێ تیک

دەروازەی تەکنەلۆژیا و گەشەپێدان!

  • الرئيسية
  • أخبار
  • مقالات
  • كتب
  • اعلام
  • أنترنت

بانگەشە

زیاتر »

2013/12/11

باشترین پرۆگرامەکانی دیزاینی ئەنیمەیش و سێ ڕەهەندی

کاتی بڵاوکردنەوە 12/11/2013
چەندەها پرۆگرامی بەهێز هەیە بۆ کاری ئەنیمەیشنی سێ رەهەندی 
لێرەدا لیستێک لە باشترین پرۆگرامەکانی دیزاینی ئەنیمەیشنی سێ ڕەهەندی دەخەینەڕوو














خوێندنەوەی زیاتر
هاوپۆل: گرافیک و دیزاین

2013/12/02

پێکهاتەکانی ماڵپەڕێکی سەرکەوتوو

کاتی بڵاوکردنەوە 12/02/2013
ماڵپەڕ کۆمەڵێک تایبەتمەندی خۆی هەیە تاکوو ببێتە ماڵپەڕێکی سەرکەوتوو
کە هەر خاڵە و گرنگی خۆیی هەیە

خوێندنەوەی زیاتر
هاوپۆل: وێبداریژی

چوار - بەکارهێنانی لوپ لە ناو لوپ لە سی پڵاس پڵاس

کاتی بڵاوکردنەوە 12/02/2013


باسی چۆنەتی بەکارهێنانەوەی لوپ دەکەین لەناو یەکتردا
وە دروستکردنی شێوەیەکی هەڕەمی بە ژمارەکان


Nested for loop چیە؟
واتە بەکارهێنانی لوپ لەناو لوپ دا ، ڕەنگە بپرسن ئەی لوپ چیە
واتە کرداری دووبارەکردنەوەی ئەرکەکان کە مەرجی بۆ دادەنیین کردەیەک چەند جار دووبارە ببێتەوە

کودەکەی
#include <iostream>using namespace std;int main() {
 for(int i=0;i<=5;i++)
 {  
   for(int j=0;j<=i;j++)      
   {          cout<<j;            }
      cout<<endl;  
      }
 return 0;
}




لێرە دا دوو فۆر مان لە ناو یەکتر دا بەکارهێناوە
for(int i=0;i<=5;i++)
{
for(int j=0;j<=i;j++)
 {    cout<<j;    }
cout<<endl;
 }



پرۆگرامەکە چۆن کار دەکا؟
i=0 j=0
دەرئەنجام
         0

سەرەتا نرخی سەرەتایی سفرە بۆیە دەرئەنجامەکەش هەر سفر دەبێ


i=1
j=1 دەگۆڕێ بۆ  j=0
دەرئەنجام
          0
          0  1


i=2

j=2 دەگۆری بۆ j=0


دەرئەنجام
0
0  1
0  1  2 



i=3
j=3 دەگۆرێ بۆ j=0
دەرئەنجام

0
0  1
0  1  2
0  1  2  3
   
i=4
j=4 دەگۆرێ بۆ j=0

دەرئەنجام

0
0  1
0  1  2
0  1  2  3
0  1  2  3  4 

i=5
j=5  دەگۆرێ بۆ j=0

دەرئەنجام

0
0  1
0  1  2
0  1  2  3
0  1  2  3  4
0  1  2  3  4  5



دەرئەنجامی کۆتایی

















هاوپۆل: پڕۆگرامسازی, CPlusPlus

سێ - دۆزینەوەی فاکتۆڕیالی ژمارەکان لە سی پڵاس پڵاس دا

کاتی بڵاوکردنەوە 12/02/2013


لێرە دا پرۆگرامێک دەنوسین بە زمانی سی پڵاس پڵاس 
بۆ دۆزینەوەی فاکتۆریاڵی ژمارەکان ، واتە هەر ژمارەیەک بەلێکدانی هەموو ئەو ژمارانەی کە لە خۆی بچوکترن

Factorial چیە؟

فاکتۆریاڵی ژمارە واتە لێکدانی تەواوی ئەو ژمارانەی کە لە خۆی بچوکترن
بۆ نمونە فاکتۆرایڵی ژمارە 5 دەکاتە 
5 * 4 * 3 * 2 * 1

بەمەش هێما دەکرێ
5!
وا دەنوسرێ
5! = 5*4*3*2*1
5! = 120


لە سی پڵاس پڵاس دا کۆدەکەی بەمشێوەیە دەبێ




#include<iostream>
using namespace std;
int main()
{
    int num,factorial=1;
    cout<<" Enter Number To Find Its Factorial:  ";
    cin>>num;
    for(int a=1;a<=num;a++)
    {
        factorial=factorial*a;
    }
cout<<"Factorial of Given Number is ="<<factorial<<endl;
    return 0;
}

باسکردنی کۆدەکە و ناساندنی فرمانەکان

سەرەتا پێویستە دوو گۆڕاو بناسێنین
int num,factorial=1;
هەر کە پرۆگرامەکە بەکار دەخەین یەکسەر دەڵێ ئەو ژمارەیە بنوسە کە دەتەوێ فاکتۆریاڵی بۆ بدۆزیتەوە

cout<<" Enter Number To Find Its Factorial:  ";
پاشان دەبێ ئێمە ژمارەیەک بنوسین بۆ ئەمەش ئەم کۆدی داخڵ کردنە دەنوسی
cin>>num;
ئێستا کە ژمارەیەک داخڵ دەکەین دەبێ وای لێ بکەین 
دووبارەبونەوەیەک دابنێین کە بێت لە ژمارە ١ دەستپێ بکا 
و بەراوردی بکات لەگەڵ ژمارەکەی خۆمان ئەگەر بچوکتر بوو ئەوا 
گۆڕایکمان هەیە ١ زیاد بکە لە هەر جارێک دا

تا دەگاتە ژمارەکەی کە خۆمان داخڵمان کرد
for(int a=1;a<=num;a++)
    {        factorial=factorial*a;    }
بۆ نمونە ژمارە داخڵ  5 دەکەین
دێ ژمارە ١ بەراورد دەکا لە  بچوکترە بەڵێ 
   دەچێ کارەکە ئەنجام دەدا کە خستنەسەری ١ ـە بۆ سەر نرخی سەرەتایی

ئێستا ژمارە یەکمان هەیە دێ بچوکترە لە پێنج بەڵێ
کەواتە
 factorial=factorial*a;factorial=factorial* 1
لە سەرەتا دا نرخی خۆمان یەکە جارانی یەکی دەکا

پاشان دەگەڕیتەوە سەرەوە ئەمجارە دەبێ بە ژمارە دوو ،بچوکترە لە پێنج دێتەر خوارەوە
جارانی نرخی پێسووی دەکا
1*2
بەو شێوەیە تا دەگاتە ژمارە پێنج بچوکترە و یەکسانە بە پێنج بەڵێ ئەویش وەردەگرێ
کەواتە بەم شێوەیەی لێ دێ
1*2*3*4*5 = 120

فەرهەنگۆک

CPP : C plus plus : سی پڵاس پڵاس


هاوپۆل: پڕۆگرامسازی, CPlusPlus

2013/12/01

دەستپێکردن لە ڤیژواڵ بەیسک

کاتی بڵاوکردنەوە 12/01/2013
لەم وانەیەدا بەشە سەرەکیەکانی ڤیژەوڵ بەیسک دەناسێنین
وە باسێکی پێکهاتەی سەرەکی پەنجەرەکانی و توڵەکانی













خوێندنەوەی زیاتر
هاوپۆل: پڕۆگرامسازی

دوو - دۆزینەوەی ژمارەی خۆبەش - پرایم لە سی پڵاس پڵاس دا

کاتی بڵاوکردنەوە 12/01/2013



لەم وانەیە باسی چۆنیەتی دروستکردنی بەرنامەرێژی دۆزینەوەی 
ژمارە خۆبەشەکان دەکەین لە زمانی سی پڵاس پڵاس دا 


 چیە؟ PRIME NUMBER
ژمارەی خۆبەش ئەو ژمارانەن کە تەنها بەسەر خۆیان و بەسەر ژمارە ١ دا دابەش دەبن
بۆ نمونە ژمارە ١،٢،٣، ٥،٧...ئەوانی تر

ئێستا دێین لە سی پڵاس پڵاس دا ئەمە بە کۆد دەنوسین
#include<iostream.h>
#include<conio.h>
        void main()
        {
         int number,count=0;
cout<<"ENTER NUMBER TO CHECK IT IS PRIME OR NOT ";
          cin>>number;
           for(int a=1;a<=number;a++)
               {
                if(number%a==0)
                   {
                  count++;
                   }
               }
       if(count==2)
         {
          cout<<" PRIME NUMBER \n";
         }
       else
         {
          cout<<" NOT A PRIME NUMBER \n";
         }
       }



زانیاری لەسەر کۆدەکان و ناساندنیان 

سەرەتا لە مەین دا دوو گۆرراو دەناسێنین تاکو بەکاریان بهێنینەوە

دوو گۆراوی جۆری ئینتیجەرمان هەیە
int number,count=0;
کە یەکیان نرخی سەرەتایی پێ دەدەین کە سفرە

 هەرە سەرەتا کە پرگرامەکە بەکاربخەین دەمانەوێ
پەیامێک بدا و بڵێ ژمارەیەک داخڵ بکە
cout بۆ ئەم مەبەستە 
بەکاردەهینین و رستەیەکی پێ دەدەین وەکو ئەمە
cout<<"ENTER NUMBER TO CHECK IT IS PRIME OR NOT ";


ئێستا دەبێ کە پەیامەکە هات نرخی داخڵ بکەین بۆ ئەمەش
کۆدی داخڵ کردن بەکاردەهێنین
cin>>number;




دەبێ لوپێکی پێ بدەین بۆ بەردەوام بوون واتە کارەکە بەردەوام بێ
بۆ نمونە ژمارەیەکی گەورە داخڵ دەکەین تەواو پشکنینی بۆ بکا کە ئەو ژمارەیە خۆبەشە یاخود نا
لوپەکە دێ پییدا تاکو هەمووی دەپشکنێ واتە پێیدا دێ بزانێ دابەشی خۆی و یەک دەبێ ئەو کاتە دەڵێ خۆبەشە
ئەگەر نا دەڵێ خۆبەش نیە


لە دەرئەنجام کە پرۆگرامەکە یاخود بڵێین کۆدەکە
 for(int a=1;a<=number;a++)

کە بەکاری دەخەین
داوای ژمارەیەک دەکات بۆ نمونە ژمارە ٥ دادەنێین ، پێیمان دەڵێ کە خۆبەشە 

C++ Programming prime number output sample





هاوپۆل: پڕۆگرامسازی, CPlusPlus

2013/11/24

یەک - یەکەم کۆد لە زمانی سی پلاس پلاس

کاتی بڵاوکردنەوە 11/24/2013


زمانی سی پڵاس پلاس زمانی پرۆگرامینگی ئاستی ناوەندیە 
کە لە ساڵی ١٩٧٩ هاتەدەستپێک 


بنیاتنەری سی پڵاس پڵاس
Bjarne Stroustrup



لێرەدا باسی یەکەمین کۆد نوسین دەکەین بە زمانی سی پڵاس پڵاس 
یەکەمین و باوترین نمونە بۆ دەست پێ کردن بە کۆدنوسین 

#include <iostream> using namespace std; int main() { cout << "Hello World"; return 0;}



بۆ دەرخستنی نوسین لەم زمانە دا
 بەکاردێ cout  ووشەی
<< وە لەگەڵ هێمای 

ئێستا ئەگەر ئەم کۆدە بخرێتەکار تەنها دەنوسرێ 
Hello World

ئەمە تەنها بۆ ناساندنی زمانەکەیە رەنگە سەرەتا کەمێک ئاڵۆز بێ ، بەڵام ئەمە ئاسانترین و باوترین نمونەی دەستپێکردنە

هەموو زمانێک رێچکە - بنەمای تایبەتی خۆی هەیە بۆ نوسین
لە زمانی سی پڵاس پڵاس دا بەمشێوەیەیە

#include <iostream> using namespace std;

ئەمە بۆ کارێکی تایبەت کە دواتر شێوازی تریش هەیە بەکاردێ
وە بەشێکی سەرەکی هەیە لەهەر زمانێک دا کە بەشی مەینە
 main()

ناسەرەوەی زمانەکە یاخود بڵێێن بگۆڕەکە سەرەتا ڕوو لەو دەکات و کۆدەکانی ئەو بەکار دەخا
هەر لەوێ دا دەکرێ چەندین گۆڕاوی ناسێندراو بانگهێشت بکرێن 



هاوپۆل: پڕۆگرامسازی, CPlusPlus

Motherboard خانەی دایک

کاتی بڵاوکردنەوە 11/24/2013
خانەی دایک یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی کۆمپیوتەر، کە ھەموو پارچەکانی  کۆمپیوتەر دەبەسترێتەوە بەیەکەوە وەکو میمۆری و هارد و کارتی ڤیدیۆ و دەنگ و هەموو پارچەکانی تری کۆمپیوتەر













لە خانەی دایک دا کۆمەڵیک پۆرتی پەیوەست بوون لە خۆ دەگرێ بۆ بەستنەوەی هەموو پارچەکانی کۆمپیوتەر بەیەکتر واتە بەشی گرنگی کۆمپیوتەرە کە وادەکات کۆمپیوتەر کارەکان ڕاپەڕێنێت 


پێکهاتە سەرەکیەکانی خانەی دایک


[1] ISA




















[2] PCI












[3] AGP



















[4]







[5]













[6] (Central Processing Unit, CPU)















[7] RAM












[8] IDE













[9]











[10] CMOS Backup Batter



















[11] BIOS











سۆران عبدالرحمن
٢٤/١١/٢٠١٣

هاوپۆل: تەکنەلۆژیا

2013/11/19

بەستن و لێکردنەوەی ڕامی کۆمپیوتەر

کاتی بڵاوکردنەوە 11/19/2013

لێکردنەوە و گۆڕینی ڕامی کۆمپیوتەر
شانەی ڕام کەوتۆتە سەر خانەی دایک - مەزەربۆرد















خوێندنەوەی زیاتر
هاوپۆل: فێرکاری

2013/11/18

چۆنیەتی چاپکردنی بەشیکی دیاریکراو لە ئەکسڵ دا

کاتی بڵاوکردنەوە 11/18/2013
لێرەدا باسی چۆنیەتی جاپکردنی بەشێکی دیاریکراو دەکەین لە بەرنامەی ئەکسڵ دا



سەرەتا ئەو بەشەی کە دەتەوێ دیاری بکە





















پاشان لە بەشی پەیج لەی ئاوت 
page layout 

بکە Set Print Area کرتەی سەر















پاشان دەتوانی چاپی بکە
ئەو بەشە چاپ دەبێ کە دەتەوێ 












بەهیوای سود


هاوپۆل: Excel

2013/11/15

بەڵێ بەڵێ خۆتان ئەوە دەکەن

کاتی بڵاوکردنەوە 11/15/2013
ووتم کارتۆنت لا نیە ..کارتۆنێ بەتاڵ 
لێرە دایبنێ و پارچە کاغزەکانی تێبکەن 

سەیرێکی کردم بە چاوزەقیەوە دیارە لای وابووە دەڵێم یەک کارتۆنم دەوێ ، 
وتی بۆ تۆ هەڵێدەگریتەوە ؟
ووتم : بەڵێ ، داینە باشترە .
ووتی : داماننا بەس منداڵ بڵاوی دەکەنەوە ، لێیگەڕێ ئێوارە خۆمان پاکی دەکەینەوە .

ئەمە دیمەنی شانۆگەری نیە ، بەڵکو نێوان من و کابرایەک کە لەسەر سەیارەکەی وەستاوە [ لە ناوجەرگەی شاری گەشتیاری ] و یانسیبی سەعات دەفرۆشی یەکێ بکڕە بە 5 هەزار و ڕەنگە دیاریەکت
بۆ دەرچێ ، دەوورەبەرەکەشی بووە بە ککۆگای زبڵ لە پاشماوەی کارتۆنی سەعاتەکان ئەوەی دێ و وەکو چۆن فێربوونە شتەکەی ناوی دەردێنێ و لە شوێنیی خۆی پاشماوەی کارتۆنەکەی فڕێ دەدا! 

ئیتر کەمێ وەستام راستیەکەی بێزاربووم بینیم دەوروبەری دەڵێ زبڵخانە ، ئەوەی سەرەوەم پێ ووت ،کەچی هەم ئەو و هەم ئەوانی لەوی بوون زۆر بەنامۆییەوە سەیریان دەکردم ، دامنابوو هەر هیچ نەبێ یەکێیک لەوانی ئەوێ دەڵێ قسەکەت ڕاستە کەچی هیچ لەمەسەلە نەگۆڕا ، کابرا ووتی خۆمان ئێوارە پاکی دەکەینەوە 
منیش ووتم : بەڵــــــــــێ ، وە شوێنەکەم جێهێشت 

ئەمەی سەرەوە نوکتە نیە! بەڵکو تراژیدیای تێگەیشتن و عەقڵیەتی ئێمە و بازارگەڕان و ئەوان و ئەمان و ئەوانی ترە !


١٥/١١/٢٠١٣
سۆران عبدالرحمن
ليست هناك تعليقات:
هاوپۆل: پرتەوبۆڵە

2013/10/17

ئەو ووشانەی هەرگیز کۆمپیوتەر ناینوسێ

کاتی بڵاوکردنەوە 10/17/2013
کۆمەڵێک ووشە هەیە کە هیچ کاتێ کۆمپیوتەر ناینوسێ
بە واتایەکی تر کاتێ فۆڵدەرێکی نوێ دەکەینەوە دەمانەوێ ناوی بنێین چەند وشەیەک هەیە
گەر ئەو وشانە بنوسین کۆمپیوتەر ڕێگە نادات.














ڕەنگە بنوسن هۆکارەکەی چیە؟
هۆیەکە ئەوەیە لە سەرەتای دروست بونی کۆمپیوتەرەوە کۆمەڵێک فایل هەیە بەهەمان ناو ناونراون
بۆیە کۆمپیوتەر ڕێگەنادات هەمان ناو بەکاربهێنرێنەوە.


ئەمانە وشەکانن کاتێ فۆڵدەری نوێ دەکەینەوە دەمانەوێ ناوی بنێین یەک لەمانە
بەڵام کۆمپیوتەر ڕێگە نادات

CON
PRN
AUX
NUL
COM1
COM2
COM3
COM4
COM5
COM6
COM7
COM8
COM9
LPT1
LPT2
LPT3
LPT4
LPT5
LPT6
LPT7
LPT8
LPT9


هاوپۆل: فێرکاری

2013/10/16

دابەزاندن و کارپێکردنیeasy php

کاتی بڵاوکردنەوە 10/16/2013


چۆنیەتی کارپیکردن و دابەزاندنی
easy php
لێرەوە هەنگاوەکانی دابەزاندنی دەخەینەڕوو

سەرەتا پرۆگرامەکە دابەزێنە
لێرەوە نوێترین وەشانی دابەزێنە لە ماڵپەری سەرەکیەوە

دوای داگرتنی بەرنامەکە بە دوو کرتە بەرنامەکە بکەوە

image 1

زمانێک هەڵبژێرە کە خۆت دەتەوێ بۆ نمونە ئینلگیزی

پاشان بەردەوام بە بەر کرتەی
Next

دەتوانێ شوێنێک  هەڵبژێری کە فایلەکانی بەرنامەکەی تێدا دابنێی یاخود لێی گەڕێ وەکو خۆی دەچێتە شوێنی دیاریکراو

image 2

بەردەوام بە تاکو ، بەرنامەکە دادەبەزێ

کە بەرنامەکە دابەزی ، لە شریتی ژێرەوەدا دەردەکەوێ

image 3

پێویستە سێرڤەرەکە بەکاربخەی ئەگەر هاتوو خۆکارانە بەکار نەکەوت
دوو کرتە لەسەر ئایکۆنی بەرنامەکە بکە
و پێویستە ئەپاچی و سقڵ بکەونە کار و وەکو دیارە گڵۆپی سەوز دادەگیرسێ

image 4

بەمشێوەیە

image 6

ئێستا لە کاردایە و ئامادەیە دەتوانی بەکاریبهینی و ماڵپەرەکەت بەکاربخەی


تا ئێرە بەرنامەکە دابەزی و ئامادەیە بۆ بەکارهێنان

ئێستا پەرەکانی ماڵپەرەکەمان کە دیزاینمان کردوە بە زمانی ویبداریژی داینەمیکی پهپ
پێویستە فایلەکان - پەرەکان بخەینە ڕووتی سێرڤەرەوە - یاخود خانەخۆی ناوەکی - لۆکاڵ هۆست

بۆ ئەم مەبەستە 
C:\PROGRA\EASYPH\www

زۆرترین کات ڕووتی هۆست بریتیە لە فایلیی
www

لەوێ دا فایلەکانت دابنێ

image 8

بەمشێوەیە 

image 9



ئێستا بۆ کردنەوەی پەڕەکەمان 
لە وێبگەرەکەت دا ئەم لینکە دەنوسی
http://localhost/

هەر پەڕەیەکت هەبێ لێرە دا دەردەکەوێ


ئێستا کرتەی سەر پەرەکە بکە دەبینی پەرەکەت دەکریتەوە 
بێ ئەوەی تۆ هۆستت هەبێ لە نێت دا و سێرڤەری دەرەکی لە کاردابێ ، تەنها جیاوازی ئەوە دەبێ کە ئەم پەرە لە سەر کۆمپیوتەری
تۆ کار دەکات ، نەک لە تەواوی ئینتەرنێت دا

بۆ رێکخستنی داتابەیس و بەکاربەران و ژمارەی نهێنی
Administrator
لەوێ دا دەستکاری زانیاریەکان دەکەیت و داتابەیسی نوی دروست دەکرێ


بەهیوای سوود

هاوپۆل: php

2013/10/12

پڕۆژەی دروستکردن و دیزاینکردنی ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی

کاتی بڵاوکردنەوە 10/12/2013
ڕەنگە پرۆژەیەکی بچوک بێت ،بەڵام دەکرێت داهاتێکی مەزنی لێوە بەدەست بێت، بێگومان ئەمەش دەکرێ لە ئەنجامی لێهاتویی خاوەنی پرۆژەکەوە، کە توانای باشی هەبێ لە دروستکردن و دیزاینکردنی ماڵپەر - وێبسایت


website design and hosting

ئەم پرۆژەیە تێچووی زۆری ناوێت ، دەتوانی لەماڵەوە و لەڕێگەی کۆمپیوتەرەکەی خۆتەوە کارەکانت ئەنجام بدەی
وە بەهۆی شارەزایی و باشی وجوانی کارەکانتەوە سەرنجی بەکاربەرانی نێت بۆ خۆت ڕابکێشی

:پێویستیەکان بۆ دەست کردن بە پرۆژەی دیزاینکردن و دروستکردنی وێبسایت و کاری فرۆشتن
١. پێویستت بە کۆپیوتەرێکی باش دەبێ بۆ ڕاپەراندنی کارەکانت
٢.توانا و شارەزایی بۆ کارکردن لەگەڵ پرۆگرامەکانی دیزاینکردن و دارێژتنی پەڕەی نێت
٣.شارەزای باشت لە کۆدکردنی زمانەوانی وێبدارێژی هەبێ و سەرەتاکانی وێبدارێژی بزانی
٤.بەردەوامی لە کار  و بڵاوکردنەوەی مەبەستەکەت لە ناو نێت دا
٥. ئەگەر وێبسایتی تایبەت بەخۆت هەبێ بۆ  خستنەڕووی تواناکانت خاڵێکی گرنگە بۆ سەرکەوتن


بۆ دروستکردنی متمانە لای بەکاربەر پێویستە کاری خۆت هەبێ بۆ نمایش کە بەجوانترین شێوە و هەموو هەوڵێکت تێیدا بخەیتەگەڕ وە وێبسایتی تایبەت بەخۆت هەبێ .بەشێوازێکی زۆر رازاوە و تۆکمە وە سوود وەرگرتن لە توانای خۆت تێیدا

بۆ خۆناساندن پێویستت بە رێکلام و خستنەڕووی کارەکانت دەبێ بۆ ئەمەش ئەنجام گەیاندنی کارە باشەکانت لە دیزاین و دروستکردنی وێبسایت دا ڕەنگدانەوەی دەبێ لە نازناوی کارکردنت و ناسراو دەبی وە دەکرێ سوود لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ببینیت بۆ خۆناساندن و خستنەڕووی باشترین کارەکانت وە پێگەی ڕێکلامی و تەنانەت لە تیڤی و گۆڤارەکاندا

دەکرێ سوود لە ناردنی نامە و سیڤی بۆ کۆمپانیا و دەزگا و شوێنە گشتیەکان ببینی بۆ خۆناساندن و بەجێگەیاندنی داواکاریان لە وویستیان بۆ وێبسایتی تایبەت بە شوێن و دوکان و دامەزراوەکانیان وە ماڵپەری کەسایەتی و ناوداران و هەر تاکێک
بەم جۆرە دەتوانی لەم پرۆژە بچوکە سوودی باش ببینی


بە لە دەستپێکردن بەم پرۆژەیە :
١.دوورکەوە لە بەکاربردنی بەرهەم و دیزاینی کەسانی تر.
٢.پشت ببەستە بە باشترین و جوانترین پێکهاتە بۆ گونجاندنی وێبسایت.
٣.هەوڵ بدە جێ دەستت دیار بێت لە کارەکانت دا ، بە دیزاینکردنی جوانترین لۆگۆ ، بانەر ، مینۆ،گونجاندنی ڕەنگ ، رێکخستنی گشتی پێکهاتەی پەڕەکان ، ....


سۆران عبدالرحمن
     ١٢/١٠/٢٠١٣
  
 نوێکرایەوە لە ٢٣/٥/٢٠٢٠

هاوپۆل: دەستپێشخەری کار

webp

کاتی بڵاوکردنەوە 10/12/2013

 بریتیە لە جۆرێکی نوێی وێنە ، یاخود دەکرێ بڵێین پاشگریکی وێنەیی یە  webp
کە لە لایەن کۆمپانیایی گۆگڵ گەشەی پێدراوە و پاڵپشتی کراوە















خوێندنەوەی زیاتر
هاوپۆل: تەکنەلۆژیا

Quick Response Code - ‌QR

کاتی بڵاوکردنەوە 10/12/2013

کۆدی وەڵامدانەوەی خێرا , 
بریتیە لە هێمایەکی شێوە ماتریکسی دوو دووری چوارگۆشەیی
کە هیما و کۆدێکە بۆ کارو باری بازرگانی بە کاردێ

وە ناوەکەی بریتیە لە کورتکراوەی ڕستەی کۆدی وەڵامدانەوەی خێرا
Quick Response Code

بیرۆکەی دەرکەوتنی ئەم کۆدە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٩٤ ،کە سەرەتا بە ناوی "دینسۆ" دەرکەوت
وە کۆمپانیا یابانیەکانی وەکو کۆمپانیای تۆیۆتا بەکاری هێنا بۆ کاروباری بازرگانی
لە ساڵی ٢٠٠٢ دا بیرۆکەکە گەشەی سەند و بەو رادەیەی کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکانی مۆبایلی زیرەک بەکاریان هێنا تا بەکاربەر سودی لێببینی و ببێتە مایەیی ئاسانکاری



کیو ئار کۆد
هەموو زانیارییەکی لە خۆگرتووە واتە پێویتست ناکا سکانەری ئەم کۆدە
پەیوەست کرابێ بە داتا بەیسەوە
بەڵکو هەموو زانیارییەکان لەخۆی دا ،دەکرێ زۆرترین زانیاریی تێدا بشاردریتەوە
زۆر جۆری زانیاری لەخۆ دەگرێ وەکو
تێکست ، ژمارە ، ئیمێڵ ،نامە ، لینک ، ....هتد

لە بواری بازرگانی دا سودی زۆری لێبینراوە لە وڵاتانی پێشکەوتوو رێکڵامی بەرهەمەکانیان دەکەن و لەپاڵی دا کیو ئار کۆدی بەرهەمەکە دادەنێن
کە دواتر زۆر بە ئاسانی بەکاربەرانی مۆبایلی زیرەک دەتوانن وینەی کۆدەکە بگرن و بەهۆی پرۆگرامی سکانی کۆدەکەوە تەواوی زانیاری بەرهەمەکە بزانن وەکو نرخ و جۆر و شێوە و ناونیشان


وە وەکو کارتی بازرگانی بەکاردێ
لە جێگەی تایپکردنی زانیارییەکان لەسەر کارد ، کۆدی ئکیو ئار کۆد دادەنێن

هاوپۆل: تەکنەلۆژیا

چەند هەنگاوێک تاکو پرۆگرامسازیت خۆشبوێ

کاتی بڵاوکردنەوە 10/12/2013
چۆن وا دەکەی پرۆگرامسازییت خۆشبوێ؟


کاری پرۆگرامسازی بێگومان خولیا و حەزی دەوێ لە پاڵ توانا و شارەزاییدا
ڕەنگە هەموو کاتێ نەتوانین کاری پرۆگرامدارێژی بکەین
و ئەو ویستەمان لا دروست نەبێ

بۆ ئەم مەبەستە چەند هەنگاوێک دەگرینە بەر کە بتوانین وا بکەین حەز و ویستمان بۆ پرۆگرامینگ لا دروست بێ

خەوتنی زۆر
تاکو کارا و چالاک بیت لە کاتی کۆد نوسین دا ،باشتر خەوێکی باشت کردبێ
بەجۆرێک چالاک بیت لە کاتی نوسین دا و بیروهۆشت کارابێت


پشوو وەربگرە
مانەوەیەکی زۆر بە دیار شاشەی کۆمپیوتەرەوە وا دەکا کە چاو ماندوو دەکا
بۆ ئەوەی کاریگەری نەرێنی بەسەر تەندروستیەوە نەبێ ،ماوە ماوە پشوو بدرێ کارێکی باشە


پلان دانان بۆ داهاتوو
هەوڵبدە بزانە کە دەتەوێ چیبکەی و ئەنجام بدەی ،کاتت رێکبخە ،تاکو کاتێک دادەنیشی بۆ پرۆگرام کردن بزانی کەدەتەوێ بە چ کارێک هەڵبستی، و بتوانی پرۆژەکەت تەواو بکەی


تەنها لە پێناو دەستمایە دا ئەمە مەکە
گەر هاتوو تەنها بۆ ەو مەبەستە ئەم رێگەیە بگریتە بەر ئەوا دواتر وا دەکا کە دوور دەکەویتەوە لە پرۆگرامینگ و  حەزت بۆی نابێ ، بەڵکو بەشێوەی حەز و وویست کاری لەگەڵ دا بکە


دوورمەکەوە لە پرۆگرامسازی
، ناکرێ لە پێناو هەر کێشە و هەڵەیەکی بچوک دووربکەویتەوە لە پرۆگرامکردن 
وە کێشەی بچوک بێ چارەسەری و دواخستن دەبێتە کێشەی گەورەتر






..........................

سۆران عبدالرحمن
١٢/١٠/٢٠١٣





هاوپۆل: پڕۆگرامسازی
رسائل أحدث رسائل أقدم الصفحة الرئيسية
الاشتراك في: الرسائل (Atom)

چیڕۆکی سەرکەوتن

زیاتر »
  • الأشهر
  • التسميات

زۆترین خوێندراوە

  • چیە؟HTML5
    HTML5 کورتەیەک دەربارەی کورتەیەک دەربارەی ئەم وەشانە
  • ئوبونتو بناسە ، کورتەیەک دەربارەی ئۆبونتو
    ئوبونتو (١) سیستەمێکی کارپێکردنی (٢) سەرچاوە کراوەیە وە یەکێکە لە دابەشکراوەکانی سیستەمی کارپێکردنی لینوکس یەکێکە لە باوترین دابەشکراو...
  • ڤایرۆسەکانی کۆمپیوتەر چین؟ زانیاری ورد دەربارەی ڤایرۆس
    ڤایرۆسەکانی کۆمپیوتەر ڤایرۆسی کۆمپیوتەر چیە؟ تایبەتمەندیەکان و پێکهاتەی چین؟ جۆرەکانی ڤایرۆس؟ هۆکارەکانی بەکاربردن و بڵاوکردنەوەی ...
  • ١٠ تایبەتمەندی بنەڕەتی دەستپێشخەرکاری سەرکەوتوو
    هەبوونی کارێکی تایبەتی ڕەنگە بۆ هەموو کەسێک نەگونجێ، دڵەڕاوکێ و ناجێگیری دۆخ و کاروبارەکان وا دەکات خەڵکانێک ئەو خەیاڵە لەبیرخۆیان ببەنەوە. ...
  • بیرۆکەی کار کە پێویستی بە سەرمایەیەکی کەم هەیە
    دەکرێ بە هەنگاوێکی زۆر بچوک دەستپێ بکەی، مەرج نیە بۆ دەستکردن بەکارێک سەرەتا کارگەیەک دابمەزرێنی، ماڵپەڕی ئەمازۆن سەرەتای بیرۆکەکەی لە فرۆشت...
  • نوسینی چەند فرمانێک بەیەکەوە - لینوکس
    ڕەنگە وا پێویست بکا یاخود بمانەوێ چەند فرمانێک بەیەکەوە بخەینەگەڕ تاکو خێراتر چەند دەرئەنجامێکمان دەستبکەوێ یان سروشتی پێداویستییەکە...
  • دوا نیوەڕۆیەک لە پێشانگایەکی بەهارەی پڕ لە گوڵ
    کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆیە، وەرز وەرزی بەهارە،  شوێن بەردەم پاڕکی شانەدەر لە هەولێر پێشانگایەکی خنجیلانەی بواری گوڵ و گوڵزار و کاری دەستی بەڕ...
  • ١٠ سەرچاوەی گرنگ و بەسودی هەڵی کار لە کوردستان
    بۆ بەردەوام بوون لە ژیان و دابینکردنی بژێوی، هەمووان پێویستمان بە کارێکە، بۆ دۆزینەوەی کاریش دەبێ سەرچاوە یاخود ناوەندێک هەبێ کە دەرفەتی کار...
  • کلیلەکانی بەڕێوەبردنی کات
    کات شتێکی گرنگی ژیانی هەر تاکێک و کۆمەڵگایەکە، بۆ ئەنجامدانی کارێک و بەدیهێنانی ئامانجێک پێویستە بزاندرێ چۆن سود لە کات وەربگیرێت. های...
  • ١٠ ڕێنمایی بنەڕەتیی بۆ ڕۆژی یەکەمی چوونە سەر کار
    دە ڕێنمایی بنەڕەتیی بۆ ڕۆژی یەکەمی کار ✅ ڕۆژانی یەکەمی کارکردن گرنگە، وێنەیەکی باش نیشان بدە لە ڕۆژی یەکەمی کارکردن، بەلای کەم هەوڵ بدە نەنگ...

هاوپۆلەکان

پڕۆگرامسازی تەکنەلۆژیا چیڕۆکی سەرکەوتن دەستپێشخەری کار ڕایەڵە فێرکاری کار و کارامەیی کتێب کورتە چیرۆک گرافیک و دیزاین گەشەپێدانی خود لە زمانی ترەوە نوسراوەکانم وێبداریژی

زۆرترین خوێندراوەکان

  • چیە؟HTML5
    HTML5 کورتەیەک دەربارەی کورتەیەک دەربارەی ئەم وەشانە
  • ئوبونتو بناسە ، کورتەیەک دەربارەی ئۆبونتو
    ئوبونتو (١) سیستەمێکی کارپێکردنی (٢) سەرچاوە کراوەیە وە یەکێکە لە دابەشکراوەکانی سیستەمی کارپێکردنی لینوکس یەکێکە لە باوترین دابەشکراو...
  • ڤایرۆسەکانی کۆمپیوتەر چین؟ زانیاری ورد دەربارەی ڤایرۆس
    ڤایرۆسەکانی کۆمپیوتەر ڤایرۆسی کۆمپیوتەر چیە؟ تایبەتمەندیەکان و پێکهاتەی چین؟ جۆرەکانی ڤایرۆس؟ هۆکارەکانی بەکاربردن و بڵاوکردنەوەی ...
  • ١٠ تایبەتمەندی بنەڕەتی دەستپێشخەرکاری سەرکەوتوو
    هەبوونی کارێکی تایبەتی ڕەنگە بۆ هەموو کەسێک نەگونجێ، دڵەڕاوکێ و ناجێگیری دۆخ و کاروبارەکان وا دەکات خەڵکانێک ئەو خەیاڵە لەبیرخۆیان ببەنەوە. ...
  • بیرۆکەی کار کە پێویستی بە سەرمایەیەکی کەم هەیە
    دەکرێ بە هەنگاوێکی زۆر بچوک دەستپێ بکەی، مەرج نیە بۆ دەستکردن بەکارێک سەرەتا کارگەیەک دابمەزرێنی، ماڵپەڕی ئەمازۆن سەرەتای بیرۆکەکەی لە فرۆشت...

لە فەیسبووک

هاوپۆلەکان

CPlusPlus Excel HTML linux php Python SEO SQL

هاوپۆلەکان

  • بایۆگرافی
  • بەژداری و چالاکییەکان
  • پرتەوبۆڵە
  • پرۆژەکانم
  • پڕۆگرامسازی
  • تەکنەلۆژیا
  • چیڕۆکی سەرکەوتن
  • دەستپێشخەری کار
  • ڕایەڵە
  • فێرکاری
  • کار و کارامەیی
  • کتێب
  • کورتە چیرۆک
  • گرافیک و دیزاین
  • گفتوگۆ
  • گەشتنامە
  • گەشەپێدانی خود
  • لە زمانی ترەوە
  • نوسراوەکانم
  • وێبداریژی
  • CCNA
  • CPlusPlus
  • Excel
  • HTML
  • linux
  • php
  • Python
  • SEO
  • SQL

پەیوەندی

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

© ئەلفبێ تیک | تەکنەلۆژیا و گەشەپێدانی خود