HTML - با دەست پێ بکەین


هەنگاوی سەرەتا بۆ دەست کردن بە خوێندن و فێربونی زمانی نەبزۆکی بنەمایی وێبدارێژی

بەر لە هەموو شتێک پێویستە بزانین 
ئەو پێویستیانە چین بۆ ئەوەی دەست بکەین بە خوێندنی یاخود خۆفێرکردنی
HTML


بۆ دارشتنی ھە‌ر پەڕەیەک بە زمانی ئێچ.تی.ئێم.ئێڵ 
پێویستمان بە پرۆگارمی دارشتنی زمانەوانی دەبێ وەکو نۆتپاد یاخود ھەر تیانوس
ی تێکست (text-editor)

بەشێوەیەکی باو نۆتپاد بەکار دێت
Notepad
کە لە کۆمپیوتەرەکاندا هەن بەشێوەیەکی گشتی 
یاخود دەتوانی سود لە وەشانی نوێی ببینیت
Notepad++ 














چۆنیەتی کردنەوەی نۆتپاد
 start >> All Programs >>  Accessories>>   Notepad
یاخود  
  start >>  notepad
































 بۆ دەستخستنی وەشانی نوێی نۆتپاد



وە پێویستت بە وێبگەڕ دەبێت کە پەڕەکەت ببینی کە دایدەرێژی
 :بۆ نمونە
GoogleChrome , FireFox ., Internet Explorer , Opera

ڕەنگە  ئەوە بە مێشکمان دابێ کە بپرسین
ئایا پێویستە هێڵی ئینتەرنێت مان هەبێ واتە پەیوەست بین بە "نێت"ەوە؟
بۆ وەڵامی ئەمە دەڵێین پێویستت بە ئینتەرنێت نیە لە کاتی کۆدنوسین و دارژتن دا


[لە وانەکانی داهاتوو دا دەست دەکەین بە ناسین وچۆنیەتی کارکردنی زمانی ئێچ تی ئێم ئێڵ]



١/١١/٢٠١٢
سۆران عبدالرحمن
تایبەت بە دەروازە


نوسەر: سۆران --- کاتی بڵاوکردنەوە : 11/01/2012 --- هاوپۆل : HTML --- فەرهەنگۆکی وشەکان

بەژداری بە بابەتەکە بکە

فەیسبووکتویتەرگۆگڵ پڵاس
≡ کۆمێنت بنوسە
0 لێدوانی بلۆگ