ئوبونتو(١) سیستەمێکی کارپێکردنی(٢) سەرچاوە کراوەیە وە یەکێکە لە دابەشکراوەکانی سیستەمی کارپێکردنی لینوکس
یەکێکە لە باوترین دابەشکراوەکانی لینوکس لە لای بەکاربەرانی سیستەمی سەرچاوەکراوە دا
ئوبونتو لە سەر بنەمای دابەشکراوەی دێبیان (٣) ەوە بنیات نراوە

ئوبونتو سیستەمێکی سەربەخۆیە و دەتوانی بڵاوی بکەیتەوە لە نێوان هەر ژمارەیەکی خەڵکی دا
ئوبونتو بەخۆڕاییە و دەتوانی دایبەزێنیتە سەر ئامێرەکەت و بەخۆرایی کاری پێ بکەی
سەبارەت بە نەرماڵە و پرگرامەکانی ، بەشێکی لە کاتی دابەزاندنی سیستەمەکە دادەبەزێتە ناو کۆپیوتەرەکە
وە سەدانی پرۆگرامی تری خۆرایی لە سەنتەری نەرماڵەکەی دایە دەتوانی بەهۆی ئینتەرنێتەوە دایببەزێنی
لۆگۆی ئوبونتو
ئوبونتو ، بازنەی هاوڕێیەتی
وەشانی یەکەمی ئوبونتو لە ٢٠ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٠٤ دا بڵاو بوەوە ،هەر شەش مانگ جارێک وەشانێکی نوێی لێ بڵاودەکرێتەوە
لە تایبەتمەندیەکانی ئوبونتو ئەوەیە کە لە بەکاربردن دا ئاسانە و لە رووی پارێزراویەوە بەهێزە
وەشانەکانی
وەشان | ناوی وەشان | |
---|---|---|
4.10 | ( "Warty Warthog") | |
5.04 | ( "Hoary Hedgehog") | |
5.10 | ( "Breezy Badger") | |
6.06 | ("Dapper Drake") | |
6.10 | ( "Edgy Eft") | |
7.04 | ( "Feisty Fawn") | |
7.10 | ( "Gutsy Gibbon") | |
8.04 | ( "Hardy Heron") | |
8.10 | ( "Intrepid Ibex") | |
9.04 | ( "Jaunty Jackalope") | |
9.10 | ("Karmic Koala") | |
10.04 | ( "Lucid Lynx") | |
10.10 | ( "Maverick Meerkat") | |
11.04 | ( "Natty Narwhal") | |
11.10 | ( "Oneiric Ocelot") | |
12.04 | ( "Precise Pangolin") | |
12.10 | ( "Quantal Quetzal") |
چ پرسیارێک بە مێشکت داهات؟
پ: دەتوانم من بەکاری بهێنم وەکوبەکارهێنەرێکی ئاسایی
و: هەموو کەسێکی دەتوانێت سوود لە دابەشکراوەی ئوبونتو ببینێت
پ:ئایا بەخۆراییە؟
و: بەڵی بەخۆراییە و دەتوانی لە پێگەی تایبەتی خۆیەوە نێترین وەشانی دابگری ودایببەزێنی
پ: ئەگەر من ویندۆزم هەبێ و حەز بکەم ئەم دابەشکراوەی لینۆکس بەکار ببەم
و: بەڵێ دەتوانی لە هەمان کۆمپیوتەر دا هەردووکیان بەکار ببەی
پ: ئایا پرۆگرامی پێویست دەست دەکەوێ؟
و: بەڵێ پرۆگرامی بەخۆرایی لە کاتی داگرتەکەی دا دادەبەزێ وە دەشتوانی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە لە سەنتەری نەرماڵەی خۆیەوە
بە سەدان پرۆگرام - نەرماڵە دابگریت
پ:لە ڕووی سیکوریتی و ڤایرۆسەوە چۆنە؟
و: تاکو ئێستاکە زۆر بەهێز و بێ کێشەیە وە کێشەی ڤایرۆسی نیە
پاشخان
(1)
ئوبونتو سیستەمێکی کارپێکردنی سەرچاوەکراوەی سەر بە سیستەمی لینوکسە یەکێکە لە دابەشکراوەکان
سیستمەێکی کارگێری هاوشێوەی ماک و ویندۆز
(٢)
سیستەمیێکی دارێژراو تەواوی فرمان و جێبەجێکاریە پێویستەکانی کەسێک گروپێک دەگرێتەخۆ
نمونە لینوکس ،ویندۆز ، ماک
(٣)
دێبیان یەکێکە لە دابەشکراوەکانی سیستەمی کارپێکردنی لینوکس
تایبەت بە دەروازە |
لە وەشانی ١٢.٤ دا