خەسڵەتەکانی دیزاینەری سەرکەوتوو

دیزاینکردن و بوون بە دیزاینەر کۆمەلێک بنەما و پێداویستی پیویستە، لە دیزاین دا چەند  پیکھاتەیەک ھەیە کە دەبنە ھۆکاری دەرکەتنی ئەنجامی کۆتای کارەکە، ئەم پێکھاتانەش پێویستیان بە رێکخستن و گونجاندن ھەیە جا ھەر یەکە و بە پێی پێویستی کارەکە وشوینی بەکاربردنی.


بۆ ئەوەی دیزاینەریکی سەرکەوتوبیت ئەم خاڵانە جێبەجێ بکە
ڕەنگ
یەکێ لە خاڵە گرنگەکانی دیزاینکردنە،کە ھۆی جیاکەرەوەی نێوان دیزاینێکی باش و سەرکەوتو وە دیزاینێکی خراپ،وە ناشرین .بە بی بەکاربردنی رەنگ دیزاین زۆر جار جوانی خۆی لە دەست دەدا،بۆیە پێویستە لە کاتی بەکاربردنی رەنگەکان دا بە وریایی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێ لە ھەڵبژاردن و تێکەڵکردنی رەنگی شیاو لە کارەکەدا.

colors for designer

روونی
تاکو کارەکە دیزاینەکە روون و دیقەی بەرزبێت ئەوە دیزاینێکی سەرکەوتوی لێ دەردەجێت
بۆیە پێویستە روونی بدەیت بەکارەکەت 

بابەتی بوون - گونجاندن
یەکێ لە گرنگیەکانی دیزاینکردن بابەتی بونی کارەکەیە ، زۆر پێویستە رێکخستن و گونجاندنی تەواو ھەبێت
لەنێوان ھەموو بەشەکانی کارەکە ، بۆ نمونە نابێت پاشەبنە"باکگراوند"ی حەوزە ماسیەکت ھەبێ ،یا کۆمەڵە گوڵێک
وە لە سەریشیەوە تێکستێک ھەبێ نوسرابێ کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیا ،چونکە بابەتی نیە ئەم کارە


فۆنت
زۆر گرنگە بۆ دیزاینەر کە فۆنت و شێوازی گونجاو ھەڵبژێرێت بۆ تێکستەکان 
بە جۆریک ھەر شێوە دیزاینێک فۆنت جیاوازی پێویستە کە گونجاو بێت لەگەڵ ھەموو پێکھاتەی دیزاینەکە.


ھەمەجۆری
ھەوڵبدە کاری ھەمەجۆر و دیزاینی جیاواز بکەیت،بەسوودە بۆ بەدەست ھێنانی بیر و ئایدیای نوێ کە سوود مەند دەبیت بۆ کارەکانی داھاتووت،نەوەکو تەنھا لە یەک چوارچیوە گیربخۆی ،بۆ نمونە تەنھا لە دیزاینکردنی تەکنیکی یاخود کاری رۆمانسی ،دیزاینەری سەرکەوتوو توانای زۆر زیاترە


واژوو
پێویستە دیزاینەر واژووی خۆی ھەبێت وەکو ناسەرەوەیەک ،بەکاریبھێنێت لە کار و دیزاینەکانی دا


بڵاوکردنەوە
پێویستە دیزاینەر ھەوڵ بدات کە دیزاینەکان لە زۆر شوێن بڵاوبکاتەوە ئەمەش بە مەبەستی سوود وەرگرتن لەو رەخنە و
پێشنیار و بۆچوونانەی لە کارەکانت دەگیرێت.


رەخنەو بۆچوون
بۆ زیاتر بەرەوپێش چوون پێویستە ھەر جۆرە رەخنەو پێشنیارێک قبوڵ بکات و ھەوڵ بدات و ھەڵە یا بۆچوونانە جێبەجێ بکات لە کارەکانی دا ،ئەمەش بەمەبەستی سەرکەوتنی دیزاینەکانی


پسپۆری و شارەزابوون
لە کاتی ئەنجامدانی کارێک دا جۆرێک لە شارەزای وەردەگریت ،بۆیە ئەنجام دانی کاری زۆر و دیزاینکردنی زۆر
دەبێتە ھۆی زیاتر شارەزابیت و پسپۆری پەیابکەیت


ھەڵگرتنی کارەکان
ھەڵگرتنی کار و دیزاینەکان ،بە تایبەت بەشێوەی سەرچاوە کراوە ،واتە بتوانیت لە داھاتوو
گۆرانکاری بەسەر دابکەیت و چاککاری بۆ بکەیت و سوودی لی ببینیتەوە


گرافیک دیزاینەر


خەسڵەتی دیزاینەری سەرکەوتوو



نوسەر: سۆران --- کاتی بڵاوکردنەوە : 11/01/2012 --- هاوپۆل : گرافیک و دیزاین --- فەرهەنگۆکی وشەکان

بەژداری بە بابەتەکە بکە

فەیسبووکتویتەرگۆگڵ پڵاس
≡ کۆمێنت بنوسە
0 لێدوانی بلۆگ