2012/10/27

ئاشنابوون بە زمانی ئێچ تی ئێم ئێڵ - HTML


ئێچ تی ئێم ئێل بریتی یە لە زمانی نووسین و دارشتنی پەڕەی نمایشکراو لە ئینتەرنێت دا کە بەکاردێ بۆ دروستکردنی ماڵپەڕ ئەمیش بە پشت بە‌ستن بە پێکھاتەکەی ،کە بریتیە لە تاگەکان و چۆنیەتی رێکخستنیان،


 (html) کورت کراوەی (‌Hyper Text Markup Language)ە.  کە بە واتای زمان و کۆد کردنی تایبەت بە شێوەی دەرکەوتن و  شێوازی دۆکیومێنتەکان و زۆر بە گشتی لاپەڕەکانی وێب دێت. ھەروەھا html زیاترە لە نووسین و تێکستێکی سادە (plain text)، چونکە شێوازی جۆراوجۆر دەداتە نووسینەکان و دەیانکاتە لینک و زۆر تایبەتمەندی تر، ھەر بۆیە پێی دەوترێت (hypertext) .



ئێچ تی ئێم ئێڵ پێویستی بە وەرگێر"کۆمپایلەر" نییە ھاوشێوەی زمانەکانی پرۆگرامسازی وەکو سی، سی پڵەس پڵەس و جاڤا و زمانی وێبدارێژی (PHP) زمانەکانی تری پرۆگرامین ،چونکە لە راستی دا زمانی پرۆگرامینگ نیە وە ھاوشێوەی زمانەکانی تر رستە و کردەی مەرجیی و لووپی نیە. ئەگەر پێویستی بوو سوود لە زمانەکانی تر وەردەگیرێت ,وە پەیوەست نیە بە سیستەمێکی کارپێکردنی دیارکراو ، راستەوخۆ بەھۆی براوسەرەکانی ئینتەرنێتەوە جێبەجێ دەکرێت . کە لە کۆتاییدا پەڕگەکانی ماڵپەڕی لێ ساز دەکرێ.



وە ئەو پەڕانەی کە بەزمانی ئێچ تی ئێم ئێڵ دادەرێژرێن جۆری ستاتیک و نەبزۆکن واتە توانانی گۆرینی خۆیی نیە


لە ڕووی مێژویەوە :
ئێچ تی ئێم ئێڵ لە ساڵی ١٩٩٠ دا لە لایەن زانایەک بە ناوی (تیم بێرنەرز) ھاتەئاراوە.
کە بەشێوەیەکی زۆر سادە ئامانج تێدا گەیشتنی زانایان بوو بە لێکۆڵینەوە جیاوازەکان لە زانکۆ جیاوازەکان دا


٢٧/١٠/٢٠١٢

:نووسەر

گرنگیدەر بە بواری تەکنەلۆژیای زانیاری و نووسەری بلۆگ بۆ زیاتر لە ١٤ ساڵ و پیشەکار لە پیشەسازیی تلیکۆم بەشی ئایتی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ