هەر ئێستا دەست بکە بە ئەنجامدانی پرۆژەکەت
پۆڵ گراهام ، کەسێکی پرۆگرامسازە و دیزاینەری پرگرامسازییە وە وانەبێژ و مەشقپێکارە
وە بوەتە سەرچاوەی ئیلهامی چەندین کەس، پۆڵ لە ساڵی ٢٠٠٥ بابەتێکی نوسی لە ماڵپەرەکەی سەبارەت بە بەجێگەیاندنی پڕۆژەکان
کە لە ئێستا دا ناوەکەی گۆڕا بۆ YCombinator و بوو بە یەکێ لە گەورەترین سەرچاوەکانی پشتگری پڕۆژە و بازرگانییە نوێیەکان.
چەندەها گەنج لەسەر بنەمای ئەو بابەتەی گڕاهام دەستیانکرد بە پرۆژەکانیان، ژمارەیەک لەو پرۆژانە سەرکەوتوو بوون، سێ دانە .لەو پرۆژانە سەرنەکەوتن
یەکێ لەو پرۆژانەی سەرکەوتوو نەبوو ماڵپەڕی "كيكۆ" بوو، خاوەنەکەی نزیکەی ساڵێک سەرقاڵی بوو، شکستی هێنا کاتێک ڕێكلامی گووگل هات، لەگەڵ ئەوەش دا داهاتی چارەگە ملیۆن دۆلاریکیان دەستمایە بوو.
پۆڵ کۆمەڵێک هۆکاری دانا کە نیشانی دەدا بۆچی گەنجان دەترسن و هەڵدێن لە بەجێگەیاندن و تەواوکردنی پرۆژەکانیان لەو خاڵانەی کە پۆڵ پێشبینی کرد ببنە مایەی ترس و هەڵاتنی گەنجان لە پرۆژەکانیان:
یەکەم: تۆ زۆر بچوکی
زۆر لە کەسەکان بەمشێوەیە بیر دەکەنەوە ، بەڵام لە راستی دا تەمەن پەیوەندی بە کارەکەوە نیە ئەوەی گرنگە پێگەیشتنی و کراوەی بیر و هۆشە پۆڵ دەڵێ باشترین تەمەن بۆ دەست پێکردن بە جێبەجێکردنی پرۆژە ٢٧ ساڵیە بەڵام من پێموایە هەموو کاتێک گونجاوە بۆ دەست کردن بە هەرکارێک بێگومان بەبونی بیروهۆشێکی باش و توانادارەوە.
دووەم: شارەزاییت کەمە
وەکو وتمان پۆڵ پێی وابوو تەمەنی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان تەمەنی ٢٧ ساڵیە، تاکو مرۆڤ بتوانێ لە ئەنجامی کارکردنەوە شارەزایی بەدەست بێنێت، بەڵام دواتر بۆی دەرکەوت کە دەست کردن بە ئەنجامدانی پرۆژە خۆی هۆکارێکە بۆ بەدەستهێنانی پرۆژە، بۆیە هەر کەتوانانت هەبوو دەست بکەی بە کارکردن لە پرۆژەکەت دا.
سێیەم: بەپێی پێویست زیرەک نیت
سەرکەووتن پێویستی بە پلەیەکی ناوەندی هەیە لە زیرەکی ، ئەگەر پێتوایە کە دەبێ زیاترت هەبێ، ئەوا دەبێ دووبارە بیر بکەیەتەوە نیگەرانی و ترس هۆکاریکن بۆ بەکاربردنی زیرەکی و لاوازکردنی، بەڵام زیرەکی ڕاستەقینە ئەوەیە کە ئەو نیگەرانیە کاریگەری بەسەر بڕیاردانتەوە هەبێ.
چوارەم: هیچ شتێک نازانی دەربارەی کار و پرۆژە
ئەمە خاڵێکە کە هیچ کاریگەری نابێت بەسەر دەرئەنجامی پرۆژەی سەرکەوتوو دا پێویستت بە پلەی باڵا نیە لە شارەزای لە کارکردن دا ئەوەی پێویستە ئەوەیە بزانی کە خەڵکی چی پێویستە ،پێویستە چی بکەی بۆ بەجێگەیاندنی خواست و داواکارییەکان چۆن بتوانی کارێک بکەی بەسوود بگەڕێتەوە بۆت و تێیدا سوودمەندبیت.
سۆران عبدالرحمن
٢٨/١٠/٢٠١٢