چۆن کڕین و فرۆشتن بکەین لە ئینتەرنێت؟

چی بکەین تاکو بتوانین کاری کڕین و فرۆشتن بکەین لە سەرهێڵ؟

کڕینی سەرهێڵ


دیارە کە گەشەی تەکنەلۆژیا بەجۆرێک فراوان بووە کە هەموو لایەنێکی ژیانی گرتۆتەوە و کار ئاسانی باشی کردوە، بە جۆرێک .خێراییەکی زۆری بە ڕەووتی ژیان داوە

تەکنەلۆژیا تێكەڵ بە تەواوی بوارەکانی ژیان بووە وە مرۆڤ سوودی لێ بینیوە یەکێ لەو سوودانە کرێن و فرۆشتنە لەسەر نێتەوە
بە جۆرێک کاتێ لەماڵی خۆتەوە تەنها بە کرتەیەک دەتوانی بە دڵیخۆت ئەوەی دەتەوێ بیکرێ یاخود بیفرۆشی ، یاخود دیاری بۆ .هاوڕێکەت بنێری

بۆ ئەم مەبەستە دەبێ جی بکەین تا بتواننین کاری کڕین و فرۆشتن بکەین

هەنگاوەکان چین؟
١. پێویستە وێبسایتێکی بەهێز و تۆکمە دابرێژین بۆ ئەم کارە
٢.پێویستە کارەکە یاسایی بکەین تاکو ببێتە جێگەی بڕوای کڕیار
٣.بەردەوامی لە کار دا زۆر گرنگە
٤.کارکردن بەشێوەی گروپ و کۆمەڵە
٥.پاڵپشتی بکرێ لە لایەک گروپێک یا دەزگایەکەوە
٦.شێوازی پارەدان و گواستنەوە بۆ بەکاربەر و کڕیار
٧.دروستی نرخ و تێچوو


ڕەنگە پرسیارێکی گونجاو بێت بۆ کاتی ئێستا، ئایا تاوەکو ئێستا لە کوردستان دا ئەم هەنگاوانە نراوە؟ 
یاخود کاری کڕین و فرۆشتن لەسەرهێڵ سەرکەوتوو بووە؟

بەر لەوەڵامەکە دەتوانین بڵێین تاکو ئێستا لە کوردستان سەرکەوتوو نەبووە، بۆ؟
١. لە بەرەوەی ئەم هەنگاوە زۆرترین جار یەک کەس پێی هەڵدەستێ، و بەشێوەی گروپ نیە
٢. هیچ پاڵپشتیەک ناکرێ
٣. شێوازی پارەدان کێشەی سەرەکیە، تا ئێستا هیچ هەنگاوێک نیە
٤.تا ئێستا بەشێوەی یاسایی نەکراوە، کە ببێتە هۆی جێگەی بڕوای کڕیار


کــــــەوایە......چی بکەین؟

چی بکرێ باشە؟
١. بۆ ئەم کارە کۆمەڵێک یا گروپێکی پێی هەڵبستن
٢. شێوازی پارەدانی چارەسەر بکرێ لەگەڵ چۆنیەتی گواستنەوە


بیرۆکەیەکی تر، ڕێگەیەکی کاتی بۆ چارەسەری کێشەکە، بەشێوەیەکی گشتی
لە هەر شارە و لەگەڵ خاوەن تەکسیەک ڕێککەوتن هەبێت  بۆ مەبەستی گواستنەوە


سۆران عبدالرحمن
٢٦/١٠/٢٠١٢


نوسەر: سۆران --- کاتی بڵاوکردنەوە : 10/26/2012 --- هاوپۆل : دەستپێشخەری کار --- فەرهەنگۆکی وشەکان

بەژداری بە بابەتەکە بکە

فەیسبووکتویتەرگۆگڵ پڵاس
≡ کۆمێنت بنوسە
1 لێدوانی بلۆگ