پرۆژەی ماڵپەری ئیماڕاتپیدیا
ڕەنگە بەشێکمان پێگەی ویکیپیدیا "مان بیوستووە و لە گرنگی و سوودەکەی تێگەیشتووین کە سەرچاوەیەکی زۆر گرنگی زانیاری و داتاکانە لە سەر تۆری ئینتەرنێت، سەرچاوەیەکی بەسوود و بێ بەرامبەرە وە کارکردن تێیدا خۆڕاییە و هەر کەس توانای هەبێ دەتوانێ خزمەتێک بکات، و کۆکراوەیەکی یەکخراوی زانیارییەکانە بە زمانە جیاوازەکانی جیهان.
ئەمە تا ئێرە سەبارەت بە ویکیپیدیا، پرۆژەی ئیمارات پێدیا هاوشێوەیە، کە تێیدا سەرچەم زانیاری و داتاکانی تایبەت بە ئیمارات دەخرێتەڕوو و بەردەوام لە بەرەو زیاد بوونی زانیارییەکانیەتی
ئامانج لە و پرۆژەیە بەرەو پێشبردنی هەستی هۆشیاری و زانستی تاکە بەرەوپێشبردنی پرۆژەکان و کارو چالاکی وڵات بەرامبەر هاوڵاتیان یەکێکە لە پرۆژەکانی کەرتی حکومی بەرپرس لە بەرەو پێشبردن و دامەزراندنی حکومەتی ئەلیکترۆنی.
دەتوانی لێرەوە سەردانی بکەی
سەرچاوەیەکی پر بایەخ و گرنگە بۆ دۆزینەوەی هەر زانیارییەک خستنەڕووی ئەم بابەتە ،تەنها بۆ دەرخستی گرنگی پرۆژەکەیە کە دەکرێ هاوشێوەی ئەمە سوود بگەیەنێت.
سۆران عبدالرحمن
٢٥/١٠/٢٠١٢