بنەماکانی دیزاینکردنی لۆگۆ

بنەماکانی دیزیانکردنی لۆگۆ

بۆ دیزاینکردنی لۆگۆ چەندین  بنەما هەیە پێویستە ڕەچاوبکرێن تاوەکو بتوانرێ کارێکی شیاو بێتە کایەوە

سەرەتا با بزانین لۆگۆ چیە؟

لۆگۆ
بریتیە لە وێنەیەکی تایبەتمەندکراو ، بە ھۆی جەند رەنگێک ،شێوە و ھێما ،نوسین
ئەم وێنەیە بە جۆرێک دیزاین دەکریت تایبەت بە کۆماپنیایەک ، ماڵپەرێک ،بەرھەمێک
کە وەکو ناسەرەوەیەک و بیرھێنەرەوەیەک بۆ ئەو کۆمپانیا ، ماڵپەرە

لۆگۆ پێویستە ئاسان و کورت بێت و لەیاد بمێنێت
دیزاینکردنی لۆگۆ و ھێماکان تەنھا خەیاڵ و توانای ھونەری پیویست نیە ، بەڵکو ھەنگاوەکانی کردەیەکی دروستی پێویستە
بۆ دیزاینکردنی ئەنجامیکی سەرکەوتوو ،کە  زۆر روون بێت لە خستنە رووی ناوەرۆک و توانای ئەو کۆمپانیا ، بەرھەم و ماڵپەر و شوێنانەی کە خاوەنی لۆگۆکەن
پێویستە ھەر لۆگۆیەک تایبەتمەندی خۆی ھەبێ لە رووی سانایی و روونی و گونجاوی
بۆ نمونە ھەر لە دوورەوە لۆگۆکانی گۆگل  ، یاھوو ، مەکدۆنالدز ،بیبسی ، کۆکاکۆلا دەبینی دەیناسیەوە
ئەمەش بە ھۆی ئەو تایبەتمەندی و ساناییەی کە ھەیانە


یەکەم :ساکاری لە  ڕەنگەکان
ئەمە سەرسامکەرە نیە کاتێ کە دەبینی زۆر بەی لۆگۆ و ھێمای کۆمپانیا و ماڵپەرەکان رەنگیک یان دووان بە کاردێنن.
زۆر بەکاربردنی رەنگەکان دەبێتە ھۆی تێکەڵ بوون و ئاسان نەبوونی تێ گەیشتن لێی .بۆیە  پێویستە ھەڵبژاردنی رەنگەکان لە نێوان یەک بۆ سێ رەنگ بێت .



دووەم:ھەمە جۆر بەکاربردن
پێویستە لۆگۆ،ھێما روون بێت ، بە جۆرێک لە قەبارەیەکی بچووک و وەلە قەبارەی زۆر گەورە دا ھەمان روونی و دیقەی ھەبێت




سێیەم:ئاسان خوێندنەوە
پێویستە نوسراوی سەر لۆگۆ بەشێوەیەکی کورت و پوخت بێت ،زۆر کاتی نەویت بۆ خویندنەوە و درێژ نەبێت
لۆگۆی سەرکەوتوو ئەوەیە کە نوسینەکەی لە رووی تێگەیشتنەوە دیار بێت و کورت وپوخت بێت.




چوارەم: تاک و نایاب
بۆ ئەوەی ھەمیشە لای خەڵک روون بێت و لە یاد نەکرێت ھەر لە یەکەم بینینەوە ،پێویستە کە نامۆ و تەنھا بێت لە جۆری




پێنجەم: سانایی
ئەمە خاڵیکی گرنگە سانایی لە ڕەنگ ،لە رووی دیزاین و ھێمای بەکاربردراو سانا  بێت






نوسەر: سۆران --- کاتی بڵاوکردنەوە : 10/15/2012 --- هاوپۆل : گرافیک و دیزاین --- فەرهەنگۆکی وشەکان

بەژداری بە بابەتەکە بکە

فەیسبووکتویتەرگۆگڵ پڵاس
≡ کۆمێنت بنوسە
0 لێدوانی بلۆگ