با فیلمە دێرینەکان نوێ بکەینەوە

بۆ دەست نەکەین بە ڕێکخستنەوەی کاری دەنگ و ڕەنگی فیلمە دێرینەکان؟

فیلمە دێرینەکان














هەموو کارێک گرنگی و بایەخی تایبەتی خۆی هەیە وە بێگومان لەپێناو گەیاندنی پەیامێک و مەبەستێک هاتۆتە ئاراوە، بەهەمان شێوە لە کاری هونەری دا هەر کار و بەرهەمێک گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە

ئەگەر چاوێک بە هونەری سینەما دا بخشێنین لە جیهان دا دەبینین وڵاتان گرنگی زۆر بە هونەر و تایبەت، بە فیلمی سینەمایی دەدەن، لە وڵاتی خۆشمان دا هەنگاوی باش هەیە لەو ڕووەوە، لەگەڵ ئەوەش دا لە سەرەتایە هێشتا گرنگی تەنها ئەوەنیە کە فیلم بەرهەمبێنیت .بەڵکو چۆنیەتی پاراستن و مانەوەیشی گرنگی خۆی هەیە

ئەگەر بێینە سەر فیلمە کوردیەکانی ساڵانی زوو، کە ئەو کات تەکنەلۆژیا و ئامرازەکانی تر لە ئاستێکی نزم بووە لەم وڵاتە بۆتە هۆی .ئەوەی کە بەرهەمەکان لە ڕووی کوالێتی و دەنگ و رەنگەوە بەپێی ئاستی پێویست نین

تەنانەت نەک هەر لێرە لە وڵاتانیش ئەمە هەر هەیە کە پێشتر تەکنەلۆژیا لەو ئاستەدا نەبوو لەگەڵ ئەوەش دا هەنگاو دەنێن بەرەو باشترکردن و چاککردنەوەی کوالێتی بەرهەمەکانیان بە چاکردنەوەی دەنگ و لابردنی نۆیزی سەر پارچە ڤیدیۆکان و نەهێشتنی ژاوەژاو.

بۆیە هەنگاوێکی گرنگە کە چەندین فیلم هەن لەم وڵاتەدا کە ئەو هەنگاوانەیان بەسەردا جێ بەجێ بکرێ

چارەسەری دەنگ
بەهۆی نەبوونی ئامزاری پێویست و دەنگ هەڵگری باش،یا بەهۆی خراپ هەڵگرتنەوە ، بۆتە هۆی ئەوەی کە بەرهەمەکانی پێشوو لە رووی دەنگەوە لە ئاستێکی خراپ دان ، کە بینەر بە باشی لە قسەکان ناگات و ناتوانێت بەردەوام بێت لە گوێگرتن بۆ ئەمە دەبێ کاری .ڕێکخستنی دەنگی بکرێ بە لابردنی ژاوەژاوی سەردەنگەکان و پاککردنەوە و بەرزکرندەوەی ئاستی دەنگەکان

کوالێتی ڤیدیۆ
بەهەمان شێوەی دەنگ ،ڤیدیۆکان دووچاری کێشە بونەتەوە پێویستیان بە پاککرنەوە هەیە لەو نوێز و جولانەی کە تێیدایە بەهەمان .شێوە چاکسازی لە ڕەنگەکان دا و دانانی کاریگەری دروست

تایتڵ یاخود ناونیشان
 لە ڕووی تایتل ـەوە تاکو بڵێی ماندوون، پێویستە سەر لە نوێ کاری تایتل ـی بۆ بکرێتەوە بە شێوازیێکی دروست و گونجاو لەگەڵ .فیلمەکە و شێوازەکەی بگونجێ، بە پێی جۆر و ڕەنگی فیلمەکە ساز بکرێ تاکو نەبێتە هۆی تێکدان و نەشازکردنی کارەکە

تەنانەت دەبینین لە وڵاتان وڵاتانی پێشکەوتووی سینەماوە، دەستیان کردەوە بە سێ رەهەندکردنی فیلمەکان بەشێوەیەکی چاک
کەوایە رێکخستن و جاکردنەوەی دەنگ و ڕەنگ کارێکی سەخت نیە، تایبەت کە لە ئێستا دا هوموو ئامراز و نەرماڵەیەکی تایبەت بەو .بوارە هەیە


بۆچی نا؟


سۆران عبدالرحمن
٢٩/١٠/٢٠١٢

بۆچی دوودڵی پڕۆژەکەت دەست پێ بکە

هەر ئێستا دەست بکە بە ئەنجامدانی پرۆژەکەت

بازرگانی و پڕۆژەی نوێ


پۆڵ گراهام ، کەسێکی پرۆگرامسازە و دیزاینەری پرگرامسازییە وە وانەبێژ و مەشقپێکارە
وە بوەتە سەرچاوەی ئیلهامی چەندین کەس، پۆڵ لە ساڵی ٢٠٠٥ بابەتێکی نوسی لە ماڵپەرەکەی سەبارەت بە بەجێگەیاندنی پڕۆژەکان
کە لە ئێستا دا ناوەکەی گۆڕا بۆ YCombinator و بوو بە یەکێ لە گەورەترین سەرچاوەکانی پشتگری پڕۆژە و بازرگانییە نوێیەکان.

چەندەها گەنج  لەسەر بنەمای ئەو بابەتەی گڕاهام دەستیانکرد بە  پرۆژەکانیان، ژمارەیەک لەو پرۆژانە سەرکەوتوو بوون، سێ دانە .لەو پرۆژانە سەرنەکەوتن

یەکێ لەو پرۆژانەی سەرکەوتوو نەبوو ماڵپەڕی "كيكۆ" بوو، خاوەنەکەی نزیکەی ساڵێک سەرقاڵی بوو، شکستی هێنا کاتێک ڕێكلامی گووگل هات، لەگەڵ ئەوەش دا داهاتی چارەگە ملیۆن دۆلاریکیان دەستمایە بوو.

پۆڵ کۆمەڵێک هۆکاری دانا کە نیشانی دەدا بۆچی گەنجان دەترسن و هەڵدێن لە بەجێگەیاندن و تەواوکردنی پرۆژەکانیان لەو خاڵانەی کە پۆڵ پێشبینی کرد ببنە مایەی ترس و هەڵاتنی گەنجان لە پرۆژەکانیان:

یەکەم: تۆ زۆر بچوکی
زۆر لە کەسەکان بەمشێوەیە بیر دەکەنەوە ، بەڵام لە راستی دا تەمەن پەیوەندی بە کارەکەوە نیە ئەوەی گرنگە پێگەیشتنی و کراوەی بیر و هۆشە پۆڵ دەڵێ باشترین تەمەن بۆ دەست پێکردن بە جێبەجێکردنی پرۆژە ٢٧ ساڵیە بەڵام من پێموایە هەموو کاتێک گونجاوە بۆ دەست کردن بە هەرکارێک بێگومان بەبونی بیروهۆشێکی باش و توانادارەوە.


دووەم: شارەزاییت کەمە
وەکو وتمان پۆڵ پێی وابوو تەمەنی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان تەمەنی ٢٧ ساڵیە، تاکو مرۆڤ بتوانێ لە ئەنجامی کارکردنەوە شارەزایی بەدەست بێنێت، بەڵام دواتر بۆی دەرکەوت کە دەست کردن بە ئەنجامدانی پرۆژە خۆی هۆکارێکە بۆ بەدەستهێنانی پرۆژە، بۆیە هەر کەتوانانت هەبوو دەست بکەی بە کارکردن لە پرۆژەکەت دا.

سێیەم: بەپێی پێویست زیرەک نیت
سەرکەووتن  پێویستی بە پلەیەکی ناوەندی هەیە لە زیرەکی ، ئەگەر پێتوایە کە دەبێ زیاترت هەبێ، ئەوا دەبێ دووبارە بیر بکەیەتەوە نیگەرانی و ترس هۆکاریکن بۆ بەکاربردنی زیرەکی و لاوازکردنی، بەڵام زیرەکی ڕاستەقینە ئەوەیە کە ئەو نیگەرانیە کاریگەری بەسەر بڕیاردانتەوە هەبێ.

چوارەم: هیچ شتێک نازانی دەربارەی کار و پرۆژە
ئەمە خاڵێکە کە هیچ کاریگەری نابێت بەسەر دەرئەنجامی پرۆژەی سەرکەوتوو دا پێویستت بە پلەی باڵا نیە لە شارەزای لە کارکردن دا ئەوەی پێویستە ئەوەیە بزانی کە خەڵکی چی پێویستە ،پێویستە چی بکەی بۆ بەجێگەیاندنی خواست و داواکارییەکان چۆن بتوانی کارێک بکەی بەسوود بگەڕێتەوە بۆت و تێیدا سوودمەندبیت.

سۆران عبدالرحمن
٢٨/١٠/٢٠١٢

ئاشنابوون بە زمانی ئێچ تی ئێم ئێڵ - HTML


ئێچ تی ئێم ئێل بریتی یە لە زمانی نووسین و دارشتنی پەڕەی نمایشکراو لە ئینتەرنێت دا کە بەکاردێ بۆ دروستکردنی ماڵپەڕ ئەمیش بە پشت بە‌ستن بە پێکھاتەکەی ،کە بریتیە لە تاگەکان و چۆنیەتی رێکخستنیان،


 (html) کورت کراوەی (‌Hyper Text Markup Language)ە.  کە بە واتای زمان و کۆد کردنی تایبەت بە شێوەی دەرکەوتن و  شێوازی دۆکیومێنتەکان و زۆر بە گشتی لاپەڕەکانی وێب دێت. ھەروەھا html زیاترە لە نووسین و تێکستێکی سادە (plain text)، چونکە شێوازی جۆراوجۆر دەداتە نووسینەکان و دەیانکاتە لینک و زۆر تایبەتمەندی تر، ھەر بۆیە پێی دەوترێت (hypertext) .



ئێچ تی ئێم ئێڵ پێویستی بە وەرگێر"کۆمپایلەر" نییە ھاوشێوەی زمانەکانی پرۆگرامسازی وەکو سی، سی پڵەس پڵەس و جاڤا و زمانی وێبدارێژی (PHP) زمانەکانی تری پرۆگرامین ،چونکە لە راستی دا زمانی پرۆگرامینگ نیە وە ھاوشێوەی زمانەکانی تر رستە و کردەی مەرجیی و لووپی نیە. ئەگەر پێویستی بوو سوود لە زمانەکانی تر وەردەگیرێت ,وە پەیوەست نیە بە سیستەمێکی کارپێکردنی دیارکراو ، راستەوخۆ بەھۆی براوسەرەکانی ئینتەرنێتەوە جێبەجێ دەکرێت . کە لە کۆتاییدا پەڕگەکانی ماڵپەڕی لێ ساز دەکرێ.



وە ئەو پەڕانەی کە بەزمانی ئێچ تی ئێم ئێڵ دادەرێژرێن جۆری ستاتیک و نەبزۆکن واتە توانانی گۆرینی خۆیی نیە


لە ڕووی مێژویەوە :
ئێچ تی ئێم ئێڵ لە ساڵی ١٩٩٠ دا لە لایەن زانایەک بە ناوی (تیم بێرنەرز) ھاتەئاراوە.
کە بەشێوەیەکی زۆر سادە ئامانج تێدا گەیشتنی زانایان بوو بە لێکۆڵینەوە جیاوازەکان لە زانکۆ جیاوازەکان دا


٢٧/١٠/٢٠١٢
سۆران عبدالرحمن




چۆن کڕین و فرۆشتن بکەین لە ئینتەرنێت؟

چی بکەین تاکو بتوانین کاری کڕین و فرۆشتن بکەین لە سەرهێڵ؟

کڕینی سەرهێڵ


دیارە کە گەشەی تەکنەلۆژیا بەجۆرێک فراوان بووە کە هەموو لایەنێکی ژیانی گرتۆتەوە و کار ئاسانی باشی کردوە، بە جۆرێک .خێراییەکی زۆری بە ڕەووتی ژیان داوە

تەکنەلۆژیا تێكەڵ بە تەواوی بوارەکانی ژیان بووە وە مرۆڤ سوودی لێ بینیوە یەکێ لەو سوودانە کرێن و فرۆشتنە لەسەر نێتەوە
بە جۆرێک کاتێ لەماڵی خۆتەوە تەنها بە کرتەیەک دەتوانی بە دڵیخۆت ئەوەی دەتەوێ بیکرێ یاخود بیفرۆشی ، یاخود دیاری بۆ .هاوڕێکەت بنێری

بۆ ئەم مەبەستە دەبێ جی بکەین تا بتواننین کاری کڕین و فرۆشتن بکەین

هەنگاوەکان چین؟
١. پێویستە وێبسایتێکی بەهێز و تۆکمە دابرێژین بۆ ئەم کارە
٢.پێویستە کارەکە یاسایی بکەین تاکو ببێتە جێگەی بڕوای کڕیار
٣.بەردەوامی لە کار دا زۆر گرنگە
٤.کارکردن بەشێوەی گروپ و کۆمەڵە
٥.پاڵپشتی بکرێ لە لایەک گروپێک یا دەزگایەکەوە
٦.شێوازی پارەدان و گواستنەوە بۆ بەکاربەر و کڕیار
٧.دروستی نرخ و تێچوو


ڕەنگە پرسیارێکی گونجاو بێت بۆ کاتی ئێستا، ئایا تاوەکو ئێستا لە کوردستان دا ئەم هەنگاوانە نراوە؟ 
یاخود کاری کڕین و فرۆشتن لەسەرهێڵ سەرکەوتوو بووە؟

بەر لەوەڵامەکە دەتوانین بڵێین تاکو ئێستا لە کوردستان سەرکەوتوو نەبووە، بۆ؟
١. لە بەرەوەی ئەم هەنگاوە زۆرترین جار یەک کەس پێی هەڵدەستێ، و بەشێوەی گروپ نیە
٢. هیچ پاڵپشتیەک ناکرێ
٣. شێوازی پارەدان کێشەی سەرەکیە، تا ئێستا هیچ هەنگاوێک نیە
٤.تا ئێستا بەشێوەی یاسایی نەکراوە، کە ببێتە هۆی جێگەی بڕوای کڕیار


کــــــەوایە......چی بکەین؟

چی بکرێ باشە؟
١. بۆ ئەم کارە کۆمەڵێک یا گروپێکی پێی هەڵبستن
٢. شێوازی پارەدانی چارەسەر بکرێ لەگەڵ چۆنیەتی گواستنەوە


بیرۆکەیەکی تر، ڕێگەیەکی کاتی بۆ چارەسەری کێشەکە، بەشێوەیەکی گشتی
لە هەر شارە و لەگەڵ خاوەن تەکسیەک ڕێککەوتن هەبێت  بۆ مەبەستی گواستنەوە


سۆران عبدالرحمن
٢٦/١٠/٢٠١٢

پڕۆژەی ئیماراتپیدیا

پرۆژەی ماڵپەری ئیماڕاتپیدیا

uae pedia

ڕەنگە بەشێکمان پێگەی ویکیپیدیا "مان بیوستووە و لە گرنگی و سوودەکەی تێگەیشتووین کە سەرچاوەیەکی زۆر گرنگی زانیاری و داتاکانە لە سەر تۆری ئینتەرنێت، سەرچاوەیەکی بەسوود و بێ بەرامبەرە وە کارکردن تێیدا خۆڕاییە و هەر کەس توانای هەبێ دەتوانێ خزمەتێک بکات، و کۆکراوەیەکی یەکخراوی زانیارییەکانە بە زمانە جیاوازەکانی جیهان.

ئەمە تا ئێرە سەبارەت بە ویکیپیدیا، پرۆژەی ئیمارات پێدیا هاوشێوەیە، کە تێیدا سەرچەم زانیاری و داتاکانی تایبەت بە ئیمارات دەخرێتەڕوو و بەردەوام لە بەرەو زیاد بوونی زانیارییەکانیەتی
ئامانج لە و پرۆژەیە بەرەو پێشبردنی هەستی هۆشیاری و زانستی تاکە بەرەوپێشبردنی پرۆژەکان و کارو چالاکی وڵات بەرامبەر هاوڵاتیان یەکێکە لە پرۆژەکانی کەرتی حکومی بەرپرس لە بەرەو پێشبردن و دامەزراندنی حکومەتی ئەلیکترۆنی.

دەتوانی لێرەوە سەردانی بکەی

سەرچاوەیەکی پر بایەخ و گرنگە بۆ دۆزینەوەی هەر زانیارییەک خستنەڕووی ئەم بابەتە ،تەنها بۆ دەرخستی گرنگی پرۆژەکەیە کە دەکرێ هاوشێوەی ئەمە سوود بگەیەنێت.

سۆران عبدالرحمن
٢٥/١٠/٢٠١٢

Copyleft چیە؟




کۆپی لێفت - بێ ماف
ووشەی کۆپی لێفت تەنها پێچەوانەی ووشەی کۆپی رایتە و یاری پێ کراوە بۆ بارە پێچەوانەکەی
 Copyright کە خۆی بۆ مەبەستی ماف پاراستنە
واتە کاتێکی کە بەرهەمێک یا هەر نوسراوێک و داهێنراوێک کە ئەم مافەی هەیە
ناتوانی بەخۆرایی بەکاری بهێنی و پەرەی پێبدەی و دەستکاری بکەی





بەڵام دەستەواژەی کۆپی لێفت
 Copyleft
تەواو پێچەوانەیەتی واتە سەرچاوەی کراوەیە و مافی پارێزراوی نیە
مانای وایە دەتوانی بەرهەم و نوسراوو دارێژراوە و پرۆگرامەکان کۆپی بکەیت و بەکاری بهێنیتەوە و کە جۆرێکە لە مۆڵەت کە رێگە دەدات لە بەکارهێناوەی بەرهەمەکان




سۆران عبدالرحمن
١٨/١٠/٢٠١٢



پێویستیەکانت لە کاری دارێژی دا


دارێژتن و نوسینەوەی کۆد یاخود بڵێین کاری پرۆگرامسازی
تەنها ئەوە نیە کۆد بنوسی و تەواو





بنەماکانی دیزاینکردنی لۆگۆ

بنەماکانی دیزیانکردنی لۆگۆ

بۆ دیزاینکردنی لۆگۆ چەندین  بنەما هەیە پێویستە ڕەچاوبکرێن تاوەکو بتوانرێ کارێکی شیاو بێتە کایەوە

سەرەتا با بزانین لۆگۆ چیە؟

لۆگۆ
بریتیە لە وێنەیەکی تایبەتمەندکراو ، بە ھۆی جەند رەنگێک ،شێوە و ھێما ،نوسین
ئەم وێنەیە بە جۆرێک دیزاین دەکریت تایبەت بە کۆماپنیایەک ، ماڵپەرێک ،بەرھەمێک
کە وەکو ناسەرەوەیەک و بیرھێنەرەوەیەک بۆ ئەو کۆمپانیا ، ماڵپەرە

لۆگۆ پێویستە ئاسان و کورت بێت و لەیاد بمێنێت
دیزاینکردنی لۆگۆ و ھێماکان تەنھا خەیاڵ و توانای ھونەری پیویست نیە ، بەڵکو ھەنگاوەکانی کردەیەکی دروستی پێویستە
بۆ دیزاینکردنی ئەنجامیکی سەرکەوتوو ،کە  زۆر روون بێت لە خستنە رووی ناوەرۆک و توانای ئەو کۆمپانیا ، بەرھەم و ماڵپەر و شوێنانەی کە خاوەنی لۆگۆکەن
پێویستە ھەر لۆگۆیەک تایبەتمەندی خۆی ھەبێ لە رووی سانایی و روونی و گونجاوی
بۆ نمونە ھەر لە دوورەوە لۆگۆکانی گۆگل  ، یاھوو ، مەکدۆنالدز ،بیبسی ، کۆکاکۆلا دەبینی دەیناسیەوە
ئەمەش بە ھۆی ئەو تایبەتمەندی و ساناییەی کە ھەیانە


یەکەم :ساکاری لە  ڕەنگەکان
ئەمە سەرسامکەرە نیە کاتێ کە دەبینی زۆر بەی لۆگۆ و ھێمای کۆمپانیا و ماڵپەرەکان رەنگیک یان دووان بە کاردێنن.
زۆر بەکاربردنی رەنگەکان دەبێتە ھۆی تێکەڵ بوون و ئاسان نەبوونی تێ گەیشتن لێی .بۆیە  پێویستە ھەڵبژاردنی رەنگەکان لە نێوان یەک بۆ سێ رەنگ بێت .



دووەم:ھەمە جۆر بەکاربردن
پێویستە لۆگۆ،ھێما روون بێت ، بە جۆرێک لە قەبارەیەکی بچووک و وەلە قەبارەی زۆر گەورە دا ھەمان روونی و دیقەی ھەبێت




سێیەم:ئاسان خوێندنەوە
پێویستە نوسراوی سەر لۆگۆ بەشێوەیەکی کورت و پوخت بێت ،زۆر کاتی نەویت بۆ خویندنەوە و درێژ نەبێت
لۆگۆی سەرکەوتوو ئەوەیە کە نوسینەکەی لە رووی تێگەیشتنەوە دیار بێت و کورت وپوخت بێت.




چوارەم: تاک و نایاب
بۆ ئەوەی ھەمیشە لای خەڵک روون بێت و لە یاد نەکرێت ھەر لە یەکەم بینینەوە ،پێویستە کە نامۆ و تەنھا بێت لە جۆری




پێنجەم: سانایی
ئەمە خاڵیکی گرنگە سانایی لە ڕەنگ ،لە رووی دیزاین و ھێمای بەکاربردراو سانا  بێت




SOPA


یاسای پاراستنی مافی خاوەنداریەتی - لە ئینتەرنێت دا


 SOPA   یاسای سۆپا
 Stop Online Piracy Act


یاساییەکی نوێی ئەمریکیە ،خراوەتە بەردەستی کۆنگرێس

لە بەرواری ٢٦ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١١ ،کە توانای وڵات دەخاتە ڕوو
بۆ  داخستنی ئەو پێگە و ماڵپەڕانەی کە بە پێچەوانەی مافی خاوەندرایەتیەوەن
وەکو تۆرێنت  و رێگری لە دەستهاتە رێكلامیەکان

زۆرێک لە کۆمپانیاکانی وەکو گۆگڵ و مایکرۆسۆفت ...هتد

ئەم یاسایە پەسەند ناکەن و لێی نارازین

لەگەڵ ئەوەشدا چەندن کۆمپانیای تر ەسەندیانە

وەکو سۆنی و کۆکاکۆلا و فۆرد



ئامانجی سۆپا 

داخستنی ئەو پێگانەی کە شتی خاوەندار بڵاو دەکەنەوە
بە مەبەستی پاراستنی ماف و هەوڵ و کۆششی خاوەنەکەی
کە چەندین کۆمپانیا پەسەندیان کردووە بەو بیرۆکەیەی کە پێیویستە مافی بەرهەمەکان پارێزراو بێت

بەڵام بە جێبەجێ کردنی ئەم یاسایە بەکارهێنانی ئینتەرنێت دووچاری بەرتەسکی و ناجێگیری دەبێتەوە
بەجۆرێک کە ناتوانرێ گەرآنێکی پێویست بکەی بۆ نمونە لە گۆگڵ دا
یاخود زانیاری بەدەست بخەی لە ویکی دا



ئەو لایەنانەی کە لەگەڵ ئەم یاسایە دابوون

ESPN
Major League Baseball
Marvel Entertainment, LLC
MasterCard Worldwide
Motion Picture Association of America
National Cable & Telecommunications Association
National Football League
News Corporation
Random House
Scholastic, Inc.
Sony/ATV Music Publishing
Sony Music Entertainment
Time Warner



ئەو انەی دژ بەم یاسایەن

يوتيوب

ياهوو

فيسبوك

گۆگل

تويتەر

موزيلا

ويكيبيديا
foursquare
GrooveShark
Kickstarter
Reddit
Square
The Huffington Post
Craigslist
LinkedIn
OpenDNS
Tumblr
Zynga


.................
١٣/١٠/٢٠١٢

چۆنیەتی داگرتنی فایلی تۆرێنت بە بەرنامەیInternet Download maneger

چۆنیەتی داگرتنی فایلی تۆرێنت بە بەرنامەی
Internet Download maneger







پرتەوبۆڵەی من

زیاتر »

چیڕۆکی سەرکەوتن

زیاتر »

تەکنەلۆژیا

زیاتر »

دەستپێشخەری کار

زیاتر »

کار و کارامەیی

زیاتر »

گەشەپێدانی خود

زیاتر »